پیشەی کورتان دروو لە شاری #کۆیە#
سەلاح حەسەن کورتان دروو دەڵێت:
نزیکەی(50) پەنجا ساڵە پیشەی کورتان درووە، لە باوانیەوە بۆی بەجێماوە، زیاتر لە(1000) کورتانی بۆ گوێدرێژ دروستکردوە، بژێوی ژیانی لەسەر ئه و پیشەیە بووە، نرخی کورتانێک لە ئێستادا(100-200) سەد بۆ دوو سەد هەزار دینارە، تا ئەمڕۆش لە ناوچە شاخاوییەکاندا گوێدرێژ کاری پێ دەکرێت و بەڵام بەره و کەمبونەوە دەچێت و ئەوڕۆ لە کۆیە تەنها(2) دوو پیشەگەری کورتان دروو ماون.[1]