ئاو بە جۆگەیەکدا ڕۆیی، ئەبێ هەر بەڕوا.
ئاو بە شوێنێکا ڕۆیی، هەر ئەبێ بڕوا.
هەموو گەلێک، خاوەنی کۆمەڵێک دابوونەریتە کە لەلایەن داپیران و باپیرانیانەوە بۆیان بەجێماوە، قوڵی نەریت هاوتای درێژەی مێژووی گەلە، نەریتێک لە کۆمەڵگەیەکدا ڕەگ و ڕیشەیەکی قوڵی هەبێت، بە ئاسانی نافەوتێ یان باوی کۆن وەک خۆی دەمێنێتەوە یان زۆر درەنگ گۆڕانی بەسەردا دێت.[1]