لەدێی گومەتەی ناوچەی #کامیاران# لەدایک بووه. لە کامیاران گەورەبووە و چۆتە قوتابخانە و هەتا پۆلی یەکەمی ناوەندیی خوێندووە. پاشان بۆ کرێکاری چۆتە تاران.
لەساڵی 1980 کە ئیسماعیلی برای شەهید بووه، گەڕاوەتەوە کوردستان و چۆتە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەهێزی بێستوون. ناوبراو لە پەلێکی ئەم هێزە وەرگیرا و پاش ماوەیەکی کورت کرایە سەرپەل و دوایش بوو بەجێگری فەرماندەری هێز. سالار لەشەڕێکی قارەمانانەدا لەڕۆژی #13-07-1987# لەئاویسەر لەنێوان گوندەکانی دەژن و سێویە شەهید کرا. تەرمی پیرۆزی لەلایەن هاوڕێکانییەوە شاردرایەوە، بەڵام ڕۆژی دوایی لەلایەن جاش و پاسدارەکانەوە دۆزرایەوە و تەرمەکەیان لەسەر گرێدێلی دابەست و بۆ چاوترسێنکردنی خەڵک بەناو شاری کامیاران دا گێڕایان، و دوایە لەبەر دەرگای بنەماڵەکەیان فڕێیان دا.
کاک برایمی قارەمان پەروەر باوکی دوو شەهید، کاک سمایل و کاک سالار بەکورد کوژەکان دەڵێ دیارە ئێستاش لێی دەترسێن بۆیە بەم شێوەیە ڕەفتار دەکەن. بابیشی تەرمی ڕۆڵە قارەمانەکەی لە مەزراکەی خۆیان دا لەگوندی گومەتە بەخاک سپارد.