ناو: کەمال ئەسعەد ڕەزا ئاغا
نازناو: کەمال چەرمەگا
ساڵی لەدایک بوون: 1945
شوێنی لەدایک بوون: گوندی چەرمەگا سەربە شارەدێی سورداش
خوێندنی سەرەتایی لە #سلێمانی# تەواوکردووە . لەبەر بەرپرسیارییەتی بژێوی ژیان نەیتوانیوە بخوێنێت .
کۆتایی حەفتاکانی سەدەی بیست دەبێت بە کارمەند لە کارگەی چیمەنتۆی #سەرچنار#.
ساڵی 1989 یەکەم دیوانی هۆنراوەی بەناوی شەونامەکان بەچاپ دەگەیەنێ ، دوای مردنیشی دکتور دیاری کوڕی دیوانی (گوڵاڵەی پاش مەرگ) بۆ لە چاپ دەدات.
ساڵی شەستەکان زۆر سەرسام ئەبێ بە هۆنراوەکانی کەمالی و مامۆستا ئەحمەد هەردی و مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد . بەدوایەمین شاعیری کلاسیکی دادەنرێت.
ساڵی حەفتاکان (پەروین موشیر وەزیری ) لە تەلەفزێۆنی ئەوکات و لە بەرنامەی دیوانی ئەدەب هۆنراوەێکی ناوبراو دەخوێێتەوە. ئەو دەق شعریە لەگەڵ وەڵامی کەمالی لە تێزی دکتۆرای خوێندکار (محەمەد ئەمین محەمەد ) ئاماژەی پێدراوە ، کە لەلایەن پڕۆفیسۆری خوالێخۆش بوو (د. عزەدین مستەفا ڕەسوڵ ) سەرپەرشتی کراوە لە ساڵی 2014 لە زانکۆی سلێمانی.
٭لە کۆتایی مانگی دەی ساڵی 1998 بە نەخۆشی کۆچی کرد کە کارمەندبوو لە وەزارەتی ڕۆژشنبیری.
*هەندێ لە هۆنراوەەکانی لەلایەن هونەرمەندان عەدنان کەریم ، حەمەجەزا . کراون بەگۆرانی.[1]