ناوی تەواوی عەبدولڕەحمان لەتیف ئیسماعیل عەبدوڵڵا لەتیفە، لە ساڵی 1903 لە شاری #مەهاباد# لەدایکبووه.
لە ساڵی 1913 لەگەڵ حسێن حوزنی برای چووە بۆ وڵاتی شام لە شاری حەڵەب تا ساڵی 1925 لەوێ نیشتەجێ بووە و خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەکانی حەڵەب خوێندووه، لە ساڵی 1924-1925 چووە بۆ بەیرووت و لەدانیشگایەک فێری بنچینەی زمانی فەڕەنسی بووه، لە ساڵی 1915 حسێنی برای مەکینەیەکی چاپی لە ئەڵمانیا کڕیوە و لە بازاڕچەی حەڵەبی داناوه.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/340/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=گیوی موکریانی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/340/0001.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵی 1925 لەگەڵ حسێن حوزنی هاتوون بۆ ئێراق و ماوەیەک لە شاری بەغدا نیشتەجێ بوون، هەر لەو ساڵەدا لەسەر داوای سەید تەهای شەمزینی بەڕێوبەرایەتی ئەوسای شارۆچکەی ڕەواندز و دۆستی دێرینیان لە شاری حەڵەبەوە چوون بۆ #ڕواندز# و چاپخانەکەیان لێ دامەزراندووه، لە ساڵانی 1926-1932 یاریدەری حوزنی و بەڕێوبەری گۆڤاری زاری کرمانجی بوو لە ڕواندز، لە ساڵانی 1935-1936 کاری لە گۆڤاری ڕووناکیدا کردووه، کە لەلایەن حوزنی و شیت مستەفا لەڕواندز و شاری #هەولێر# دەرچووه، لە ساڵی 1935 هاتۆتە هەولێر و لەگەڵ پیشەی وێنەگری و کاروباری چاپخانەکەشی بەڕێوبردووه، هەر لەو ساڵەدا مەکینەیەکی گەورەتری بۆ چاپی کوردی لە مووسڵ لە فەزیل عیسا مەحفوز کڕیوە و لە هەولێر دایمەزراند بۆ چاپکردنی گۆڤاری ڕووناکی و پەرتووکی کوردی، لە 1947-09-20، کە حسێن حوزنی موکریانی برای کۆچی دوایی کردووە، مەکینە کۆنەکەی زاری کرمانجی دەبێتی خاوەنی لە ساڵی 1948 لە کاتی ڕاپەڕینە نیشتمانییەکەی گەلی ئێراق و دوای وە دەستهێنانی هەندێک سەربەستی دیموکراتی لە وڵاتدا ناوی چاپخانەکەی زاری کرمانجی کردووە بە چاپخانەی کوردستان.
لە ساڵی 1963 ناوی چاپخانەکەیان پێ گۆڕیوە بەناوی چاپخانەی هەولێر، لە ساڵی 1970 لە دوای دەرچوونی بەیاننامەمێژووەیەکەی 11ی ئادار ناوی چاپخانەکەی کردووەتەوە بە چاپخانەی کوردستان، تا کاتی نیوەڕۆی ڕۆژی 1977-07-24 لە نەخۆشخانەی شاری مووسڵ دڵە گەورەکەی لەلێدان دەکەوێ و لەئێوارەی هەمان ڕۆژدا لە گۆڕستانی ئیمام محەمەد لە هەولێر لە تەنیشت نووسەر و مێژوونووسی ناودار حسێن حوزنی موکریانی برایەوە بەخاک سپاردرا.[1]