پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
تارمایی مەرگ
16-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
13-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
13-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
12-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,497
وێنە 105,195
پەرتووک PDF 19,481
فایلی پەیوەندیدار 97,495
ڤیدیۆ 1,394
ژیاننامە
سادق بەهائەدین ئامێدی
شەهیدان
جەلال شارەزووری - جەلال حەم...
ژیاننامە
مەهاباد قەرەداغی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شێخ محەمەدی خاڵ
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook2
Twitter1
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
نرخاندنی بابەت
5 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû7
English8
عربي8
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شێخ محەمەدی خاڵ

شێخ محەمەدی خاڵ
شێخ محەمەدی خاڵ، کوڕی شێخ عەلی کوڕی شێخ ئەمینی خاڵه، کە بە پێنج پشت دەگاتەوە بە مەلا مستەفای موفتی بابانەکان، مەلا مستەفای باپیرەگەورەی شێخ محەمەدی خاڵ پاش گواستنەوەی #میرنشینی بابان# لە #قەلاچوالان#ەوە بۆ #سلێمانی#، ساڵی 1784 لەگەڵ خۆیدا دەستنووسەکانی هێناوه، ئەو دەستنووسانە لە باپیرە گەورەیە وه، کە مەلا ئەبوبەکری موسەنیفە بۆی ماوەتەوه، ئێستا مێژووی بەشێک لە دەستنووسەکانی شێخی خاڵ، کەنزیکەی 636 دەسنووسە دەگەڕێتەوە بۆ چوارسەد ساڵ لەمەوبەر.
مامۆستا خاڵ لە ساڵی 1904 لە شاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی ئایینی ناوداری کوردستان لەدایکبووه، لە ساڵی 194 باوکی بە نەخۆشی کۆچی دوایی دەکات، باپیری حاجی شێخ ئەمینی خاڵ، کە پیاوێکی ناوداری خواپەرست بووه، خاڵ و هەر چوار براکەی بەخێو کردووه، سەرەتای خوێندنی لای باپیری بووە و لە قوتابخانەی باپیریدا بەڕاستگۆیی و دەستپاکی و خواپەرستی و ڕازیبوون و دوورکەوتنەوە لە هەڵپەی جیهان پەروەردەبووه.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/348/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=شێخ محەمەدی خاڵ=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/348/0007.JPG=KTML_Photo_End=
مامۆستای خاڵ هەر لە منداڵییەوە ئەوینی خوێندن و نووسین و خولیای پەرتووک و دەستنووس بووه، بەشی زۆری خوێندنی لای مامۆستا شێخ عومەری قەرەداغی بووه، کە زانایەکی ئایینی بەناوبانگ بوو، نەک هەر لە کوردستاندا، بەڵکوو لەناو زانا ئایینییە عەرەبەکانی ئێراقیشدا، بەشێکیش لە خوێندنی لای مەلا حسێنی پیسکەندی و شێخ جەلالی قەرەداغی بووه.
لە ساڵی 1931 باپیری کۆچی دوای دەکات، ئەحمەد بەگی تۆفیق بەگ لەو سەردەمەدا بەڕێکاریی سلێمانی بووه، ئاهەنگێکی گەورە لە مزگەوتی حاجی شێخ ئەمینی خاڵ ساز دەکات، کە زۆربەی پیاوماقووڵانی سلێمانی بانگهێشت دەکرێن و هەر لەم ئاهەنگەدا بە فەرمانی فەرمی شێخ خاڵ دەکرێت بەپێشنوێژ و وانەبێژی مزگەوتەکەی باپیری.
لە کۆتایی ساڵی 1931 تا کۆتای ساڵی 1938 بەوانەوتنەوە و پڕۆژەی دانانی فەرهەنگی خاڵ و ڕێزمانی کوردی و چەند پەرتووکێکی ئایینی وەک فەلسەفەی ئایینی ئیسلام و ژیانی پێغەمبەرەوە سەرقاڵ دەبێت. هەر لەم ماوەکوورتەدا دوو پەرتووک بە چاپ دەگەێنێت، پاشان لە ساڵی 1939 لەلایەن شالیارێتی دادەوە بانگەواز دەکرێت بۆ پێویستی چەند قازییەک، ئەویش بەشێوەی تاقیکردنەوه.
شێخ خاڵ یەکێک دەبێت لەوانەی تاقیکردنەوە ئەنجامدەدات و پلەی یەکەمی بەدەست دەهێنێت. بە فەرمانی پادشایەتی دەکرێت بەقازی و لە #هەڵەبجە# دادەمەزرێت، ئیتر ناچاردەبێت دووربکەوێتە لە وانەوتنەوه، لە ژیانی فەرمانبەرێتیدا یەکێک بووە لە قازییە ناودارە شارەزاکانی ئێراق و لە ماوەی 28 ساڵ کار وەک قازی لە #چەمچەماڵ# و سلێمانی و #کەرکووک# و مووسڵ ئەنجامداوه.
لە ساڵی 1962دا لەناو هەموو قازییەکانی ئێراقدا هەڵبژێراوە بە ئەندامی دادگای جیاکردنەوەی شەرعی لە بەغدا، لەم ماوە زۆرەدا جێپەنجەی لە شالیارێتی داددا دیار و ناسراو بووه، بەوەی کە بەهیچ جۆرێک لە یاسا و شەریعەت لاینەداوه، هەرچەندە چەند جارێک لەلایەن کاربەدەستانی زۆر گەورەوە فشاریان خستۆتە سەر بۆ ئەوەی لە یاسا لابدات، بەڵام بێ کەڵک بووه.
شێخی خاڵ لەبەرئەوەی نووسەرێکی خاوەن بیر و لێهاتوو بووه، خاوەنی بەرهەمی زۆر و بەکەڵک بووه، بۆیە یەکێکە لەو کوردە زۆردەگمەنانەی کە لە زۆر زووەوە بووە بە ئەندام لە کۆڕی زانیاری ئێراقدا، تەنیا خوالێخۆشبوو تۆفیق وەهبی بەگ لەپێش ئەوەوەیە لەم بوارەدا، شێخی خاڵ لە ساڵی 1953وە ئەندامی کۆڕی زانیاری ئێراق بووە و لە ساڵی 1972ەوەجێگری سەرۆکی کۆڕی زانیاری کوردیش بووه، جێ پەنجەی زۆر دیارە لە هەردوو کۆڕەکەدا، بەرهەمەکانی باشترین بەڵگەن لەم ڕووەوە و توانیوەتی خزمەتی نەتەوەکەی بکات لە بواری ڕۆشنبیریدا و لە ڕێی هەردوو کۆڕی زانیارییەوە ناوی گەورەپیاوانی کورد بگەیەنێ بەجیهان، وەک موفتی زەهاوی، کە باوکی شاعیری گەورەی بەناوبانگ، جەمیل سدیق زەهاوییه، هەروەها بێتوش، شێخ ئەحمەد فائیز بەرزنجی، بابەتایەری هەمەدانی، مەلا محەمەدی خاکی و چەندین زانای دیکەی ناودار.
مامۆستای خاڵ کەسایەتییەکی کۆمەڵاتی ڕەوشت جوان و زمانپاک و دڵفراوان و مێشککراوە و لەسەرخۆ بووە و تاڕادەی خواپەرستی باوەڕی بەڕاستگۆیی و لێبووردن و ڕێزگرتن لە ماف و دادوەری هەبوو، لەو باوەڕەدا بوو، کە کوردایەتی خواپەرستییه، بۆیە لەناخی دەروونییەوە دژی هەموو جەور و ستەمێک بوو، کە لە نەتەوەکەی دەکرا.
یەکەم وتاری کە گۆڤاری گەلاوێژدا لە کانوونی دووەمی 1940دا لەژێر ناونیشانی خۆشەویستی نیشتمان دایە کەسانی تر، ئەگەر تەنیا هەستی نەتەوایەتی هاندەر بوایە بۆ بەربەرەکانی ئەو ڕژێمانەی کە بەردەوامبوون لە کاولکردنی کوردستان و زەوتکردنی خاکی کوردستان، مامۆستا شێخ محەمەدی خاڵ لەگەڵ هەستی نەتەوایەتیدا هەستی ئایینیش ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە زیادکردنی گڕ و بڵێسەی تۆڵەسەندن تێیدا بەرانبەر بە دوژمنانی کورد و کوردستان، و لەو باوەڕەدا بووە، دەبێت ئایین ئاوێتەی نیشتمانی و نەتەوایەتی بێت و خەباتی نیشتمانیش پێویستییەکی ئایینی بێت.
شێخ محەمەد خاڵ ڕۆژانە10 کاژمێر بە نووسین و خوێندنەوەوە سەرقاڵ دەبوو، لەسەر ئەم پڕۆگرامەش تامردن هەر بەردەوام بوو، سەرەتای خوێندنەوەی لە دەمەوبەیانییەکی زووەوە تا نزیکی نیوەڕۆ، کە دەیکردەنزیکەی 6 کاژمێر لە جیهانی پەڕتووک و دەستنووسدا و دوانیوەڕوانیش پێش ئەوەی بڕوات بۆ مزگەوت 3 کاژمێر لە خوێندنەوە و پێداچوونەوەی ئەو پەرتووکانەی، کە لەژێر چاپدابوون و ڕاستکردنەوەی هەڵەکانیان، شەوانەش پێش نووستن ماوەی کاژمێرێک بەخوێندنەوەوە خەریک دەبوو، لە ناوەڕاستی حەفتاکانەوە تەنیا یەک چاوی مابوو و بەردەوام زەڕەبینی بەکاردەهێنا بۆ خوێندنەوە و هەندێک جار پێیان دەگوت: کەوتویتەتە تەمەنەوە و ئیتر ئەوەندە خۆت ماندوومەکە لە وڵامدا دەیگوت: تەندرووستیم بەندە بەخوێندنەوە و نووسینەوه، ئەگەر دوورم بخەنەوە لێی، نەک هەر تەندرووستم خراپ دەبێت، بەڵکوو لەوانەشە بمرم، من وەک ماسی چۆن، کە لەئاو دەرت هێنا دەمرێت، منیش گەر دوورم بخەنەوە لە پەرتووک و نووسین ئەوا دەبێ ماڵاواییتان لێبکەم، بۆ نیوەچاوەکەشم، تو خوا چاوێک لەم ڕێگایەدا کوێر نەبێت بۆچی باشه؟
مامۆستای خاڵ لە ڕۆژی #1989-07-15# دا ماڵاوایی لە جیهانی زانست و زانیاری کرد و بەرەو جیهانی کۆتایی کەوتە ڕێ، مامۆستا شێخ محەمەدی خاڵ لە دوای خۆی 40 پەرتووکی لە چاپدراوی بەجێهێشتووه، کە زانستەکانی لێکدانەوه، زمانەوانی، وێژەیی، بانگخوازی، مێژوویی، ....هتد لەخۆی دەگرێت. [1]
ئەم بابەتە 62,128 جار بینراوە
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 9
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 40
بەڵگەنامەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کارە هونەرییەکان
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1904
ڕۆژی کۆچی دوایی: 15-07-1989 (85 ساڵ)
جۆری کەس: زمانەوان
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
میرنشین: بابان
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 15-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 62,128 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.18 KB 28-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
تێشکەکانی جوانی لە (زریان)دا
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
تارمایی مەرگ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
دووهۆنراوە
کورتەباس
دیمواکراتیەت قەدەغەیە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
کورتەباس
شێت خانە
کورتەباس
کوێرەکانی
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
سادق بەهائەدین ئامێدی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سادق بەهائەدین ئامێدی
شەهیدان
جەلال شارەزووری - جەلال حەمە حسێن
04-03-2009
هاوڕێ باخەوان
جەلال شارەزووری - جەلال حەمە حسێن
ژیاننامە
مەهاباد قەرەداغی
30-10-2009
هاوڕێ باخەوان
مەهاباد قەرەداغی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
تارمایی مەرگ
16-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
13-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
13-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
12-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,497
وێنە 105,195
پەرتووک PDF 19,481
فایلی پەیوەندیدار 97,495
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
تێشکەکانی جوانی لە (زریان)دا
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
تارمایی مەرگ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
دووهۆنراوە
کورتەباس
دیمواکراتیەت قەدەغەیە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
کورتەباس
شێت خانە
کورتەباس
کوێرەکانی
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
فۆڵدەرەکان
پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - ڕۆمان پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم پەرتووکخانە - جۆری وەشان - چاپکراو پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - فایلی PDF - بەڵێ کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - پزیشکی - تەندروستی کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - لێکۆڵینەوە کورتەباس - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم کورتەباس - جۆری وەشان - سکێنکراو

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.875 چرکە!