ناو: محەمەد ئەحمەدی
ناسناو: سەید محەمەد سەفایی
شوێنی لەدایک بوون: ناوچەی #هەوشار#
ساڵا لە دایکبوون: 1932
شوێنی کۆچی دوایی: سەقز
ڕێککەوتی کۆچی دوایی: #21-11-1995#
$ژیاننامە$
هونەرمەند محەمەد ئەحمەدی ناسراو بە “سەید محەمەد سەفایی “ساڵی 1311 هەتاوی (1932) لە گوندی “#بلووز# ″ی سەفاخانەی ناوچەی #هەوشار# لە دایک بووە. نەخوێندەوار بووە. لە ژیانی دا سێ ژنی هێناوە ماوەی چوار ساڵ لە باشووری کوردستان ژیاوە کە لەگەڵ هونەرمەند #حەسەن زیرەک# پێکەوە لە خانوویەکدا کرێنشین بوون لە شاری تیکاب و لە شاری سایین قەڵا و #بۆکان# و لە شاری #سەقز# ژیاوە کە ئیستەیش بنەماڵەکەی لە شاری سەقز نیشتەجێن.
هونەرمەند سەیدمحەمەدسەفایی گەلێ گۆرانی لە کۆڕوکۆبوونەوەکان و نێو ماڵ و دیوەخانەکانی ناوچەکانی هەوەتوو وتیلەکۆ وهەوشار تۆمار کرد کە لە شایی گۆڤەندان وبۆنەو موناسبەتە مللییەکان دا هەمووجارێ بە کەڵک وەرگرتن لە گۆرانی یەکانی سەیدمحەمەد یادوبیرەوەری ڕێزدەگرن، سەیدمحەمەد لەگەڵ گۆرانی یەکانیدا بەردەوام فولکلۆرو داب و نەریتە کۆمەڵایەتییەکانی ناوچەکەی خۆیشی بەتایبەت لە بواری جلوبەرگ وزاراوەی هەرواپاراستووە و شەستەوشەقامە وشکارۆکانی شاروشارستانییەت نەیتوانی #سۆران#ی سپی و شاڵی سەوزو ڕەشتییەکەی پێ بگۆڕێت.
گۆرانی یەکانی سەید محەمەدسەفایی زۆربەیان فلکلورن و لە زیندووراگرتنی بەرهەمی فولکلۆری گۆرانی کوردی دا دەستێکی باڵای هەبووە. هەتا بە ئێستە بە نەشەترین وبەزمی ترین گۆرانیبێژی ناوچەکە بووە.کە ئەو بەرهەمە تۆمارکراوانەی کە ئێستە لە بەردەست دایە نموونەی زیندووی ئەو کەیف خۆشی وبەشارەتەی نێو فەزای گۆرانی یەکانی ئەو هونەرمەندەن. سەید محەمەد زۆرتر هەر بە ئامێری دەفەکەی خۆی گۆرانی یەکانی ڕازاوەتر دەکرد چەندجارێکیش لەگەڵ هونەرمەندان ڕەشید فەیزنژاد، ڕەسووڵ میرزاپوور، فەردین تاهیری، عەلی عابدی و عووسمانە سوور گۆرانی یان تۆمارکردووە…..
بە داخەوە ئەم هونەرمەندەی دەڤەری سەقز ساڵی 1373 (1994) هەتاوی نەخۆشی شێرپەنجەی پیا ئەپێچێ و لە ڕێکەوتی 08-09-1374 (1995) بەرانبەر بە 21-11-1995 کۆچی دوایی کرد و لە شاری سەقز لە گۆڕستانی شاناز لەنێو خەم وپەژارەی کەسوکاری وشەیدایانی گۆرانی یەکانی سەیدمحەمەدسەفایی ئەسپەردەی خاک کرا.