شارەدێی شەمامک 56 گوند دەگرێتە خۆ، ژمارەی دانیشتوانی 34.743 سەره. دەکەوێتە ناوچەیەکی دەشتاوی زێی گەورە (سەروو) کەوتووتە ڕۆژئاوا، کە #هەولێر# لە دهۆک موسڵ جیا دەکاتەوە، ڕێگای نێوان خەبات و ناوەندی هەولێر قیرتاوە، خەبات 35کلم، 25 خولەک لە ناوەندی هەولێر دوورە، لە هاویندا گەرم و وشکە لە زستان باراناوی و ساردە، بەڵام لە بەهار و پاییزدا خۆش و مامناوەندیە، سامانی سرووشتی سەرەکی زەوییە کشتوکاڵییە بەپیتەکەیەتی، باری ئابووریی باش نییە، خەڵکی بە کشتوکاڵ و ئاژەڵ بەخێوکردن، خەریکن، هەروەها هەندێکیشیان کارمەندی میرین، ڕێژەی بێکاری بەرزە، ڕێکخراوە نا حکومیەکان ڕۆڵیان نییە لە ناوچەکە.
شارەدێی شەمامک لە سێ گەرەک پێکهاتووە، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی شەمامک سەربە قەزای ناوەندی هەولێرە، میژووی دروست بوونی ئه و يەکە کارگێڕييە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی (2005)، دووری لەشارۆچکەی مەخموور(35) کیلۆمەتر و لە شارەدێی دیبەگە(20) کیلۆمەتر شارەدێی قوشتەپە دوورە (20) کيلۆمەتريش لەدیوانی پارێزگای هەولێر. يش لە(25) و
رووبەری شەمامک بە گشتی (2366933) دۆنمە و نزيکەی 591کيلۆمەتر چوارگۆشە دەبێت و ناوی شەمامک لە دەشتی پڕ بە پیت و بەرەکەتی شەمامک وەرگیراوە کەئەم دەشتە زۆر بەناوبانگە بە چاندنی شەمام واتە گندۆرە هەربۆیە ئەم ناوەی لێندراوە.