-خاوەنی پێنچ بڕوانامەیە و هەڵگری دکتۆرایە لەبواری میدیا.
- لە 01-03-1974 لە شاری #هەولێر# لەدایک بووە.
- لەساڵی 2018 بۆتە پرۆفیسۆری یاریدەدەر.
- بڕوانامەی دکتۆرا لەبواری ڕاگەیاندن لەزانکۆی
برادفۆردی بەریتانیا لە 2011 تەواو دەکات.
-بروانامەی ماستەر لە پەخشی ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتی لە
زانکۆی شەفێلد هەڵام لەوڵاتی بەریتانیا 2007 تەواو دەکات.
- بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ڕاگەیاندن لە زانکۆی سلێمانی ساڵی 2005 بەدەست دەهێنێ.
-بڕوانامەی دبلۆم لە ڕۆژنامەنووسی لە پەیمانگای سلێمانی 2001 بەدەست دەهێنێ.
- بڕوانامەی دبلۆم لە میکانیک لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی 1998 بەدەست دەهێنێ.
- ماوەی یانزە ساڵە وەک مامۆستا لە بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەددین بەردەوامە.
- بەشداریکردن وەک وانەبێژ لەبواری ڕاگەیاندن لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ناوەندە فەرمییەکان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوە نێو دەوڵەتییەکان.
- پێشکەشکردنی چەندین کۆڕ و سیمینار و ۆرک شۆب لە وڵاتانی ئەمەریکاو بەریتانیاو ئۆکرانیا، هەروەها لە هەرێمی کوردستان.
- کاری سەرنووسەری ڕۆژنامە و بەرێوەبەری ڕادیۆ و وەک نووسەر چەندین ووتاری لەرۆژنامەو گۆڤارە کوردییەکان بڵاوکردۆتەوە. لەرادیۆ و تەلەفزیۆن ئامادەکارو پێشکەشکاری بەرنامە بووە.
- ئەنجامدانی دەیان چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەهەرێمی کوردستان و وڵاتانی دەرەوەدا.
- لە چاپ و بڵاکراوەکانیدا:-
- گۆڤاری ئاتەش ساڵی 1996.
- گۆڤاری هەڵوێست ساڵی 1997.
- کتێبی ڕای گشتی ساڵی 2001.
- چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی ساڵی 2002.
- کتێبی کۆرپەلە ساڵی 2009.
- کتێبی میدیا لەئوسترالیا ساڵی 2007 بەزمانی ئینگلیزی.
- هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن لەهەرێمی کوردستان، بەزمانی ئینگلیزی ساڵی 2008.
- تێزی دکتۆرا بەناونیشانی دەرفەت و بەرەنگاربوونەوە لەمیدیای کوردی لەدوای ساڵی 2003دا، بەزمانی ئینگلیزی.
- مەڵۆیەک لەوتارە ڕۆژنامەوانیەکانم ساڵی 2017.
- هونەرەکانی ڕۆژنامەوانی ساڵی 2018.
- ریکلام لەراگەیاندنی کوردیدا ساڵی 2019.
- کتێبی هەولێر ساڵی 2021.
- هەروەها خاوەنی چوار توێژینەوەی زانستییە لەبواری ڕاگەیاندن.
- ئێستا لە#زانکۆی سەلاحەدین# وەک پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بەردەوامە.[1]