ئەحمەد میرە (بە ئینگلیزی: ahmad mira، لەدایکبووی 1975) یەکێکە لە دیارترین ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆی کورد لە ئێراق و هەرێمی کوردستان.
ئەحمەد میرە یەکێکە لەو تیمە ڕۆژنامەوانیانەی کە شێوازی ڕۆژنامەگەریی کوردی لە ڕۆژنامەگەریی حزبییەوە گۆڕی بۆ ڕۆژنامەگەریی ئازاد.
لەدایکبووی پارێزگای #سلێمانی#یە ئێستا وەک ڕۆژنامەنووس و پڕۆفیسۆری زانکۆ کاردەکات.
ئەحمەد میرە خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەی گۆڤاری لڤین بوو کە لە 02-11-2002 گۆڤاری لڤینیان دامەزراند لە باشووری کوردستان، گۆڤارێکی ڕەخنەیی سیاسیی بوو بەربڵاوترین گۆڤاری ئەهلی و بێلایەن بوو لە باشووری کوردستاندا وە پڕفرۆشترین گۆڤار بووە لەسەر ئاستی ئێراقدا.
لەسەر بڵاوکردنەوەی گۆڤاری لڤین ئەحمەد میرە و ستافەکەی چەند جارێک هەڕەشەی کوشتنیان لێ کراوە لەلایەن پارتە دەسەڵاتدارەکانی باشووری کوردستانەوە.
دوای چەندین هەڕەشە دوو ئەندامانی گۆڤارەکە تیرۆرکران بە ناوەکانی (#سۆران مامەحەمە# کە لە ڕێکەوتی 21-07-2008 شەهیدکرا ) ، ( عەبدولستار کە لە ڕێکەوتی 05-03-2008 شەهیدکرا ).
خودی ( ئەحمەد میرە )ش چەندین جار هەڕەشەی کوشتنی لێ کراوە و دەیان جار زیندانی کراوە لە زیندانی هێزە سیاسییەکانی کوردستاندا، دیاترینیان زیندانی لە 17-04-2007 بوو کە لە زیندانی تاکەکەسیی (ئینفیرادی)بووە و دواتر ئازادکراوە.
لەپاڵ کاری ڕۆژنامەنووسیدا ئەحمەد میرە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە و مامۆستایە لە زانکۆی #هەڵەبجە# و یەکێکە لە مامۆستا دیارەکانی ئەو زانکۆیە.
سەرەڕای بڕوانامەی دکتۆراکەی ئەحەمەد میرە چەندین کۆرسی ڕۆژنامەنووسی لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وەرگرتووە لە وانە (irex ,iwpr , mdi ..چەندینی تر)
ئەحمەد میرە خۆی ڕاهێنەری ڕۆژنامەوانییە، لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵاتیش سەدان کۆرسی ڕۆژنامەنووسی و ڕاهێنان ئەنجامداوە.
ئەحمەد میرە یەکێک بووە لە دیارترین جەمسەرانی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتییەکان لە باشووری کوردستاندا.
لە ساڵی 2012 دا بە بانگێهێشتێکی فەرمی لەلایەن پەڕڵەمانی سویدەوە ئەحمەد میرە سەرنووسەری گۆڤاری لڤین و #شوان محەمەد# سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئاوێنە دەچنە سوید بە نوێنەرایەتی میدیای ئازاد لە کوردستان.
ئەحەمەد میرە نووسەری پەرتووکیشە و چەندین پەرتووکی هەیە دەربارەی ئازادی ڕۆژنامەنووسی و کەلتوور و ئەدەبیات. [1]