$ژیاننامە$
ساڵی 1957 لە گوندی (#دایە سڵێمان#) هەڵکەوتوو لەسەر چۆمی ئایەنان لە ناوچەی ساحێب لەدایک بووە. ڕۆژی #25-08-2017# کۆچی دوایی کرد.
$خوێندن$
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی هەر لە شاری #سەقز# تەواوکردووە لە زانکۆی پەیام نووری سەقزیش بڕوانامەی لیسانسی ئەدەبیاتی فارسی لەم دواییانەدا وەرگرتوه.
$چالاکی$
خالید خاکی پێشتر مووچەخۆری فەرمانگەی تەلەفوونی شاری سەقز بوو کە لە ساڵی 1362 هەتاویدا لەسەرکار وەلانراو 18 مانگ زیندان بوونیش بەشێک لە ژیانی تۆمار دەکات، ئەم نووسەرەی شاری سەقز هەر لە سەردەمی قوتابخانەوە هۆگری هونەر بەتایبەت هونەری شانۆ بووە و پێش ئەوەی وەک نووسەرێک بیناسین گەلێک چالاکی لە بواری هونەری شانۆدا بووە کە ئەندامێکی کارامەی تەنیا گرووپی شانۆی ئەو ساڵانەی شانۆی شاری سەقز لە دەیەکانی 50 و 60 دا بووە لە گەلێک لە شانۆکانی گرووپی شانۆی شاردا لە ساڵۆنی شارەداری ئەو کات دەوری گێڕاوە و شارەزای زۆربەی شانۆنامەکانی شانۆنووسانی ئێرانی وەک (بەیزایی) …. هتد بووە کە بەشداری لە شانۆی (#شەهیدی دووەم#) یەکێک لە کارە بەتواناکانییەتی و لە ناوخەڵکی ئەو کات دا ڕەنگدانەوەی بەرچاوی بووە.[1]
خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری #ساکار# بووە کە گۆڤارێکی هونەری بووە لە ڕۆژهەڵات دەرچووە.[2]