ساڵی (1955) لە #سلێمانی# لەدایکبوووە.
ساڵی 1977 بە پێنج چیرۆک بەشداریی لە (کۆمەڵێ چیرۆکی ئاوس) دا کردووە.
پەیمانگەی کشتوکاڵی (هونەریی) تەواوکرد.
لەبەر ئەوەی جوانەمەرگ لە قوتابییە یەکەمینەکان بوو.. لە کۆلێژی کشتوکاڵ لە ئەبوو غرێب وەرگیرا و، لە ساڵی 1983 دا بڕوانامەی وەرگرت و دواتر لە زانکۆی (ئەسکی کەڵەک) وەک موعید خەریکی وانەوتنەوە بوو. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3308/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=ئەکرەم عەلی محێدین - ئەکرەمی مام عەلی=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3308/0001.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵی 1982 دا ژیانی هاوسەرێتی پێکەوەنا و کوڕێکی تاقانەی هەیە بەناوی (زۆزک) .
ئەو کاتەی کە ئەکرەمی مام عەلی هەستی کرد کە ئیتر ناتوانێت بەرگەی ستەم و چەوسانەوەی میللەتەکەی بگرێت بۆیە بە دڵ ماڵئاوای لە هاوڕێ و چایخانە ڕەشداگیرساوەکەی باوکی کرد و ڕێی شاخی گرتە بەربەڵام لەوێش دیسان بەرەو مەرگەساتێکی تر بووەوە مەرگەساتی کە زۆرینەی زۆرمان بینیومانە کە چۆن شاخ پشتی لە شاخ و چۆن پێشمەرگە خزێنرابووە مەتەرێزی دژ بە یەک و سەرهەڵدانی پچوکترین بیرۆ ڕای ئازاد و سەربەست هەر زۆر بەزویی دەمکوت و سەرکوت دەکرا هەر بۆیە لە ساڵی 1986 بۆ دووەم جارکەشکۆڵەکەی کردەوە کۆڵی و بەرەو هەندەران نیشتمانی جێهێشت دواجار لە سوید گیرسایەوە.. لەوێ بە ڕەنجی شانی خۆی دەژیا.. هەردەمیش لە یارمەتیدانی هاوڕێیانی نێو وڵات درێغی نەکردووە و بەتەنگیانەوە بوو.
ساڵی 1992 کۆمەڵە چیرۆکێکی بەناوی (بازنەی خۆر) ەوە لە سوید چاپ و
بڵاوکردەوە.. شەش کوورتە چیرۆکی لەخۆی گرتووە.
دەستەی بەڕێوبەری ڕادیۆی (ئاوات-هێڤی) بووە کە لە (مالمۆ) ی سویدەوە بە زمانی کوردی پەخشدەکرا.. بەردەوام لە دژی شەڕی میللەتکوژیی لە باشووری مەزنداو لەمەڕ کێشە گەرموگوڕەکانی کورد بە گیان و نەفەسێکی مرۆڤدۆستی کوردپەروەرانەوە تەنزو وتاری دەنووسی و مێزگردی جۆراوجۆری سازدەدا.
دەستەی نووسەرانی بڵاوکراوەی (چراخان) بوو کە بە کوردی لە سوید دەردەچوو.. بە بەردەوامیش گۆشەیێکی تەنزئامیزی تێیدا هەبوو.
ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (مەڵبەند) بوو کە لە لەندەن دەردەچێت و لەمیشدا وێڕای بابەت و وتار، گۆشەیەکی بەردەوامی تەنزئامێزی هەبوو.
لە مانگنامەکانی (ژینی نوێ) و (پەیام) و (ڕۆژی نوێ) دا وتار و تۆژینەوەی ڕۆژنامەگەرییانەی بڵاوکردووەتەوە و.. نووسەر و هاوکاریان بووە.
دەوری بەرچاوی لە پەروەردەکردنی منداڵانی کوردی سویددا هەبووە، بەتایبەتی لە بواری فێرکردنی زمانی کوردیدا.
کۆمەڵێ چیرۆک و پەخشانی جۆراوجۆری دیکەی بە زمانی کوردی و عەرەبی هەیە، زوربەیان بڵاونەکراونەتەوە.
کۆمەڵێ چیرۆکی لە زمانی عەرەبی و فارسی وسویدی کردۆتە کوردی و زوربەیانی لە گۆڤار و بڵاوکراوە کوردییەکاندا بڵاوکردووەتەوە.
لە ڕۆژی 22-01-2002 لە سوید بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و.. هەر لەوێش بە خاک سپێردرا.[1]