دوای ڕاپەڕین مێژووی تیرۆری سیاسیی دژ بە دەنگە تێکۆشەر و ئازادیخوازەکان دەستپێدەکات، لە ساڵی 1993دا زنجیرەیەک تیرۆری سیاسی لەناوچەی بادینانی باشوری کوردستان ڕوویدا، کە یەکێک لەوانە، تیرۆری ڕەئوف ئاکرەیی بوو. ڕەئوف ئاکرەیی ئەگەرچی بەرپرسی یەکەمی ڕێکخراوی تێکۆشانی ڕەنجدەرانی کوردستان بوو، یەکێکیش بوو لە ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەنوسە بەتواناکانی بادینان و سەرنوسەری ڕۆژنامەی ڕێگای ڕەنجدەران بوو.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4316/0010.JPG=KTML_Photo_Alt=رەئوف کامیل ئاکرەیی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4316/0010.JPG=KTML_Photo_End=
ڕەئوف تا ساڵی 1974 لە #یەکێتی قوتابیان#ی پەدەکەدا کاری کردوە و یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەری بووە. ساڵی 1973 لەگەڵ #شەهید ئارام# وەکوو شاندی لاوانی کوردستان چوونەتە ئەڵمانیا. پاشان تا ساڵی 84 سەرپەرشتیی ڕێکخستنەکانی یەکێتی بە گشتی و کۆمەڵەی بەتایبەتی کردووە لە بادینان، بەڵام درێژەکێشان و شێوازی گفتۆگۆ لەگەڵ ڕژێم لە ڕێکەوتنەکەی 1983ی یەکێتی و ڕژێمی عێراق، بووە هۆی هەڵوێست وەرگرتنی بەرامبەر یەکێتی و دروستکردنی ڕێکخراوی تێکۆشانی ڕەنجدەرانی کوردستان لەگەڵ هەڤاڵانیدا. لە ساڵی 1993 شەپۆلێک لە تیرۆری سیاسی، ناوچەی #دهۆک#ی باشوری کوردستانی گرتەوە. یەکێک لەو کەسایەتیانەی تیرۆرکران، ڕەئوف ئاکرەیی بوو، کە لە ڕۆژی 26ی گوڵانی 1993 لە شاری دهۆک و لە نزیک ماڵەکەی خۆی تیرۆرکرا.
ڕەئوف ئاکرەیی یەکێک لەو ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەنوسە بەتوانایانەی بادینان بوو. لەکاتی کارەسات و تاوانی #ئەنفال# بەتایبەتی ئەنفالی 8 کەبادینانی گرتەوە، بەشێک لەزانیاری و یادەوەریەکانی لەسالی 1989-1990بە ئەژمار کردە پەرتوکێک بەزمانی عەرەبی دواتر چاپی کرد بەناوی (الحملة علی بادینان و احوال لاجئین). ئەم پەرتوکە سەرباری ئەوەی کەسێکی ڕۆشنبیری وەک ڕەئوف ئاکرەیی نووسیویەتی هاوکات پڕە لە زانیاریی گرنگ.[1][2]