ساڵی 1993 لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە. ئێستا لەدەرەوەی #کوردستان# ژیان بەسەر دەبات و خوێندکاری دوا قۆناغی کۆلێژی بازرگانیە لە وڵاتی سویسرا، یەکەمەمین بەرهەمی بریتییە لە سیدیەکی شیعری و بە دەنگی خۆی تۆماری کردووە لەژێر ناوی پەشمەکی کچێنی ماوەی سیدیەکە 95 خولەکەو پێکهاتووە لە چەند پارچە هۆنراوەیەکی کوورت و بە گشتی هۆنراوەکان ڕۆمانسین و لە ناویشیاندا هۆنراوەی نیشتمانی تێدایە.
داوا لە خەڵکی کوردستان دەکاتبە (بەڵێ) دەنگ بە سەربەخۆیی کوردستان بدەن، وتیشی: ئاواتی هەمووان ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستانە. لە ڕێگەی (باسنیوز) ەوە، یەکەم ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی (#پێشمەرگە#) بڵاو کردەوە.