هۆزانەوانێکی فەلەی شاری کەرکووکە، بە زمانی عەرەبی هەڵبەستی دەنووسی یەکێک بوو لەو ئەدیب و ڕووناکبیرانەی کە پێیاندەگووتن (جەماعەت کەرکووک) ، ئەمانە تێکەڵە بوون لە کورد و تورکمان و عەرەب و ئاشوری، نووسینەکانیان بە عەرەبی بوو، بەناوبانگترین کۆمەڵەی ئەدەبی بوون لە ئێراقدا، ئێستا کەسێکی ئەوتۆیان نەماوە جگە لە زوهدی داودی و فازڵ عەزاوی، دواترینیان لە سلێمانی کۆچی دوای کرد کە محێدین زەنگنە بوو مامی جەلیل زەنگنەی دەرهێنەر..
جان دەمۆ لە وڵاتی ئوسترالیا کۆچی دوایی کردووە. [1]