ناو عەبدولباست
نازناو: عەبدولباست عەبدولسەمەد
ناوی باوک: محەمەد عەبدولسەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1927
ساڵی کۆچی دوایی: #30-11-1988#
شوێنی لەدایکبوون: میسر
شوێنی کۆچی دوایی: میسر
$ژیاننامە$
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=10208&document=0001.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینین و بیستنی دەنگی عەبدولباست عەبدولسەمەد=KTML_Link_External_End=
عەبدولباست محەمەد عەبدلوسەمەد، قورئانخوێنێکی کوردی میسر بوو، کە یەکێکە لە ھەرە قورئانخوێنە دەنگ خۆشەکان، لە ساڵی 1927 لە شاری ئەرمەنتی پارێزگای قینا لە میسر لەدایکبووە. باوکی بە ڕەچەڵەک کورد و دایکیشی میسری بووە.
لە تەمەنی 7 ساڵییەوە توانی لەبەرکردنی زۆر بووە و باش قورئانی خوێندووەتەوە، ھەر بۆیە پێش گەیشتنە تەمەنی 10 ساڵی ھەموو قورئان لەبەر دەکات و لەبەر ئەوەی باوکی لە زانایانی ئایینی شاری قینا بوو گرنگییەکی تایبەتی پێدا بەھۆی ئەو باش خوێندنەوە و دەنگ خۆشییەی کە ھەیبوو. ئەوەبوو ناردییە پەیمانگای ئایینی لە شاری ئەرمەنت لەوێ جۆرەکانی خوێندنەوە و زانستەکانی قورئان فێر بوو، و جێگای سەرنج و گرنگی پێدانی مامۆستاکەی زانای ئەزھەری محەمەد سەلیم حەمادە کە لەگەڵ خۆی دا دەیبردە ئاھەنگ و بۆنە ئایینییەکان ھەر بۆیە عەبدولباست بووە کەسێکی بەناوبانگ لەکاتێکدا تەمەنی لە 15 ساڵ تێپەڕی نەدەکرد تاوای لێھات بە تەنیا بانگ دەکرا بۆ بۆنە و ئاھەنگەکان.
=KTML_Bold=کارکردن لە ڕادیۆ و بۆنەکان=KTML_End=
لە ساڵی 1951 دا شێخ الضباع داوای لێکرد کە ببێتە قورئان خوێن لە ڕادیۆ، بەڵام عەبدولباست لە سەرەتا ئەمەی ڕەت کردەوە م. الضباع ئەندامی لیژنەی ھەڵسەنگاندنی دەنگ و تاقیکردنەوەی قورئان خوێنان بوو لە ڕادیۆ، بەڵام دواتر ڕازی بوو. شێخ عەبدولباست لە تەمەنی لاویدا ژیانی ھاوسەری پێک ھێناوە، و لە ساڵی 1952 دا لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی شاری ئەرمەنتی بەجێ ھێشتووە چووەتە قاھیرە و لەوێ نیشتەجێ بووە. دوای دەست بەکار بوون لە ڕادیۆی قاھیرە تا ساڵی 1981 لە مزگەوتی ئیمام شافعی دامەزرا. پاشان گوازرایەوە بۆ مزگەوتی ئیمام حسێن و زۆرێک لە ئاھەنگە قورئانییەکانی زیندوو دەکردەوە لە مزگەوتەکانی قاھیرە و (سیدە زەینەب و سەبتان ئەبو عەلی) و مزگەوتی الرفاعی. ساڵی 1952 چووە بۆ فەڕەنسا بۆ زیندوو کردنەوەی شەوانی ڕەمەزان لە مەرکەزی ئیسلامی. شا محەمەدی پێنجەم پاشای مەغریب کە ھاوڕێیەتی و پەیوەندییەکی توند و تۆڵی ھەبوو لەگەڵ عەبدولباست داوای لێکرد کە لە مەغریب نیشتەجێ ببێت بەڵام ئەم ڕەتی کردووەتەوە وتویەتی کە ناتوانم وڵات و ھاووڵاتییانی خۆم بە جێ بھێڵم.
=KTML_Bold=ئەو کەسانەی کاریان تێکردووە=KTML_End=
شێخ عەبدولباست دوو کەس کاریان تێکردووە:
1- محەمەد ڕەفعەت.
2- مستەفا ئیبراھیم قورئان خوێنی کۆشکی شاھانە.
=KTML_Bold=مردن=KTML_End=
شێخ عەبدولباست بە درێژایی ژیانی گیرۆدەی نەخۆشی لاوازی جگەر بووە بەڵام ئەمە مەترسی بۆ ژیانی درووست نەکردبوو. لە (30ی تشرینی دووەمی 1988) لە تەمەنی 61 ساڵیدا بە نەخۆشی شەکرە کۆچی دوایی کرد.
=KTML_Bold=خەڵاتی ڕێزلێنان=KTML_End=
1- بڕوانامەی ڕێزلێنان لەلایەن وەزارەتی ڕاگەیاندنی میسر لە ساڵی 1938.
2- مەدالیا لەلایەن سەرۆک وەزیرانی سووریا - ساڵی 1959.
3- مەدالیا لەلایەن سەرۆک کۆماری مالیزیا - ساڵی 1965.
4- مەدالیای شایستە لەلایەن سەرۆکی سینیگال - ساڵی 1975.
5- مەدالیای ئاڵتوونی لە پاکستان - ساڵی 1980.
6- مەدالیای زانایان لەلایەن سەرۆکی پاکستان زیائولحەق - ساڵی 1984.
7- مەدالیای شایستە لەلایەن سەرۆکی میسر حوسنی موبارەک - ساڵی 1987.
[1]