گوندی باپشتیان دەکەوێتە کوردستانی باشوو و دەڤەری ڕواندز و سۆران و لەسەر ڕێگای نێوان هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ و قەزای سۆرانە، ئەم گوندە خاوەن خاکێکی بە پیت و بەرەکەتە و کانیاوی زۆری لێیە و (کورەفەقێ و کانی ئەستێران) دوو لە کانیاوانەن کە خەلکی ئەم گوندە جاران پشتیان پێ بەستووە، مەزارگای شێخ حەسەنی بەسری لە گۆرستانەکەیەتی.
هەرچەندە تاکو ئێستا مێژووی دروست بوونی ئەم گوندە یەکلایی نە بۆتەوە بەڵام دەگێڕنەوە دەڵێن بەگزادەکانی میرانی سۆران هەریەکە لە ناوچەیەک ژیاون و لە ژێر فەرمانی میری گەورەیان حوکمیان گێراوە، دابەش بوون بەسەر ناوچەکانی کوردستانی ژێر دەسەڵاتی میرنشینی سۆران، ئەم گوندەش بەم شێوەیە بەگزادەکانی تێدا ژیاون کە ئەویش (بایزبەگی کوڕی ئۆغەزبەگ) بوو، بایز بەگ دەبێتە مامی میر محەمەد (پاشای گەورە) بۆیەش ناونراوە باپشتیان جونکه:-
وشەی باپشتیان گەر شی کردنەوەیەکی بۆ بکەین بریتیە لە پێشگر و ناوەند و پاشگر (با +پشت+یان=باپشتیان)، (با) لە وشەدا بەکاردێت بەنموونە بابێن با بروا با ئەم شتە وابێت....هتد، پشت لە زمانی کوردی ئەوەی براو مام و ئامۆزا بووایە دەیانگۆت ئەمە خزمی پشته، پاشگری (یان) لە وشەدا بەکاردێت وەک کەسیان، خزمیان...هتد.واتا دەبێت دامەزراندنی ئەم گوندە بە کارێکی گرنگ وەسف کرابێت کە لەلایان دەسەڵاتی میر بە پشت و پەنا و بەرگری لە حوکمی میرنشینەکە لە دژی دوژمنانی ناونرابێت (باپشتیان).
خەلکی ئەم گوندە بە گشتی موسڵمانن وجاران دووماڵی جولەکەی تێدابووە بە ناوی(موسا و شلیمۆن) کە چێگای ڕێزی خەلکی گوند بوون لە دووای شەری جیهانی دووەم بەرەو وڵاتی ئیسرایل کۆچیان کرد، هەرچەندە لە لایان ڕەشید بەگ و سالح بەگ داوایان لێ کرا کە نەرۆن بەڵام ئەوان هەرسوربوون لەسەر بڕیارەکەیان باپشتیایان بە جێ هێشت.
هەندێک لە کەسایەتیەکانی ئەم گوندە:-
1-نەزهەتی شاعیری فەرامۆشکراوی شاری ڕواندزی پایتەخت کە ناوی تەواوی حاجی سلێمان بەگی کوڕی مەجید بەگی کوڕی ڕەسول پاشایە (رەسول پاشا برای پاشای گەورەیه) کە ئەم شاعیرە خەلکی ئەم گوندەیە.
2-عەوڵاپاشا یەکێک بوو لە شۆڕشگێرەکان و لە دژی عوسمانیە داگیرکەرەکان بە نیازی ئازادی دەستی لەگەڵ ئینگلیز تێکەڵ کرد، بۆیە فرۆکەی ئینگلیز لە ساڵی 1918 لە کاتی شەر ئەم گوندەی پاراست بوو لە بۆردومان کردن.
3- ئیسماعیل بەگی کوڕی سەعید بەگی کوڕی عەوڵاپاشا مۆمێکی داگیرساوی بنەماڵەی میرانی سۆران و حاکمی سیاسی بەریتانی بوو، ئینگلیزەکان پەرەیان پێ دەدا جێگای ئومێدێک بوو بۆ سەربەخۆیی کوردستان یەکێک بوو لەو کەسایەتیانەی کە بە ئاشکرا لە پەڕڵەمانی بەغدا داوای سەربەخۆیی و جیابوونەوەی دەکرد بەڵام بە فیتنەی مەلیکی عیراق و بەدەستی ناوخۆیی شەهید کرا.
4- قاسم بەگی کوڕی خورشید بەگ (1920-1975) ئەفسەری ڕیفی بەریتانی بوو وە ئەندامی حزبی هیوای عیراقی بوو، لە زۆر شوێنی جیا جیا فەرمانبەر و بەرێوەبەر بووە، تاکو دووا ساتی ژیانی لە خزمەتکردنی خەباتی نەتەوەیی کۆلی نەداوە.
5-جەلال بەگی کوڕی مستەفا بەگ یەکێک بوو لە کادیرە هەرە بە تواناکانی سەردەمی خۆی و یارمەتی دەرێکی گەوڕەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو، لە گەڵ خەلکی گوند کە بریتی بوون (حاجی ڕەزابەگ و سیراجەدین(مام دینۆ) و مەحمود فەتاح مەحمودو..هتد) خەباتیان دەکرد.
6-حاجی ڕەزابەگی کوڕی کەریم بەگ یەکێک بوو لەو کەسایەتیانەی کەهەر لە دایک بوونیەوە کۆلینەداوە لە خەباتی ڕەوای گەلەکەی و هەر لە ساڵی 1944وە بەشداری لە هەموو شۆرشە یەک لە دووای یەکەکانی کردووەو چەندین جاریش ئاوارەی دەرەوەی وڵات بووە و سەرکردایەتی ڕاپەرینی ساڵانی 1985ی کردووە لە دژی جاشەکانی ناوچەکە و دەسەڵاتی حکومەتی بەعس.