سلیوانا یان سلیڤانا شارەدێیەکە، کەوتووەتە گوندەواری دەشت، ناوچەی سلیوانا، شاری #ورمێ#، پارێزگای ورمێ، ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئێران.ئەم شارەدێیە ناوەندی.
وشەی سلیوانا گوایە وشەیەکی ئیتاڵییە بە واتای دارستان و کێڵگەی سەوز دێت، یان بەواتای جێگەیەک لە بەهەشت دێت.
$مێژوو$
لە ساڵی (1948)دا بەفەرمی کرایە ناوەندی ناوچە، و لە ساڵی (1988)دا بۆمباران کرا لەلایەن حکومەتی عێراقی پێشوو لە سەردەمی بەعسدا لە کۆتایی شەڕی ئێران و عێراقدا کە بووە هۆی قوربانیدانێکی زۆر لە شەهید و بریندار. لە ساڵی (2000ز)دا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی دەوڵەتی ئێرانەوە بە فەرمی بووە شارەدێ و لەساڵی (2001ز)دا شارەوانی تیاکرایەوە.
$جوگرافیا$
سلیوانا هاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:
لە باکوورەوە لەگەڵ گوندی قەسرک.
لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی ڕاژان.
لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ گوندی دۆڵەپێسان.
لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی جێرمێ.
$دانیشتووان$
بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی 2006دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارەدێیە 1، 350 کەس و 243 خێزان بووە.[5]
دانیشتووانی شارەدێکە کوردن.
بە کوردی و زاری کرمانجی دەدوێن.
$ئایین$
ئایینی خەڵکی ئەم شارەدێیە ئیسلام (سوننە)یە.
$بەروبوومی کشتوکاڵ$
هەبوونی زەوی کشتوکاڵی بەراو و دێمی بەپیت و بوونی ئاوی زۆری سەرزەوی و ژێر زەوی و ئاوهەوای کوێستانی و دابارینی بارانی گونجاو ساڵانە، ئەمانە هەمووی هۆکارن بۆ ئەوەی کە بەرووبوومێکی باش بەرهەم بێت لە گەنم و جۆ و نۆک و نیسک و ماش و پەتاتە و تووتن و هتد لەم شارەدێیەدا.
هەروەها کەش و هەوای گونجاوی ئەم شارەدێیە وەهایە کە دەست بدات بۆ ڕەز و باخ کە لە باخەکانی سێو و هەرمێ و قەیسی و گێلاس و هەڵوژە و قۆخ و...هتد. وەچەندەها دارو درەختی خۆڕسکی بەردار و بێبەر لە ناوچەکەدا هەیە.
[1]