=KTML_Bold=سمۆرە Sciurus=KTML_End=
سمۆرە گیانلەبەرێکی شیردەری قرتێنەرە، بەزۆری لەسەر درەختەکان دەژی (سمۆرەی درەخت)، کلکێکی درێژ و مووداری هەیە، چاوی ڕەش و فراوانە گوێ ی کەوانەی یە، لاشەیان باریک و درێژکۆلەیە، هەندێکیان لەسەر درەخت ناژین پێان دەوترێ سمۆرەی زەوی، کلکیان کورتە، هەندێ لە سمۆرە درەختییەکان دەتوانن لە درەختێکەوە بۆ درەختێکی تر باڵ بگرنەوە بفڕن و، نزیکەی 500 مەتر هەڵ دەفڕن.
سمۆرە لە کەرتی ئاسیا، ئەمریکای باکور، ئەمریکای باشور و ناوەراست، کەرتی ئەوروپا، ڕۆژهەڵاتی ناوەراست هەیە، هەروەها لە ئەفریکاش هەیە بەڵام بە جۆری جیاوازتر.
=KTML_Bold=خواردن=KTML_End=:=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/31319/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=سمۆرەی خۆڵەمێشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/31319/0008.JPG=KTML_Photo_End=
خواردنی سمۆرەکان بریتە لەگوێز وبندق، بەڕوو، جۆرەها میوە، هێلکەی باڵندەکان، دارکی درەخت، چرۆی درەخت، گوڵ و بەری دارو درەخت (توو)، گوڵەبەڕۆژە، هەموو جۆرەکانی تۆم (تۆو)،مێروو، کرم، سمۆرە ناسراوە بە گوێز خۆر، هەموو جۆرەکانی توانای گوێز شکاندنیان هەیە، لەگەڵ ئەوەش دا جۆرەها خواردن دەشارنەوە لە کلۆری دار و ژێر زەوی دا، وە بیرەوریەکی زۆر بەهێزیان هەیە و دەتوانن بچنەوە سەر خواردنە شاراوەکە، دەتوانین بڵێن هەموو =KTML_Bold=جۆرەکانی سمۆرە=KTML_End= لەم جۆرە خواردنانە دەخۆن کە باسمان کردووە زیاتریش، تێبینی دەکرێت زۆر جار سمۆرە کان لەو دارستانەن دا بونیان هەیە کە نزیکن لە دانیشتوان، تا بەئاسانی خواردنیان دەست بکەوێ.
زۆر جار دەبێتە نێچیری واشە و هەڵۆ، بایەقوش، ڕێوی، بەوەرز، بۆنکە، مار، سەگ، پشیلە، مرۆڤ، لە دێر زەمانەوە سمۆرە لەلایەن مرۆڤەکانەوە ڕاو دەکرێ بۆ گۆشتەکەی و جوانی فەروەکەی، سەرباری نەخۆش کەوتنی.
هێلانەی سمۆرە لە کلۆری دار، یان لەسەر چڵی درەختەکان بەچیلکە و گەڵا هێلانە دەکات، هەندێ جاریش کۆنە هێلانەی باڵندەکان بەکار دەهێنێ، سمۆرە لەو گیانەوەرانەیە کە لەگەڵ مرۆڤدا هەڵدەکات و ماڵی (لینی) دەکرێت.
سمۆرەکان ڕەنگی(خۆڵەمێشی، بۆر، سوری خەنەیی، ڕەش، سپی، ڕەنگاوڕەنگ) هەیە، بەپێی جۆرو شوێنی ژیانیان ڕەنگەکان دەگۆڕێن. سمۆرە چڕنووکی زۆر تیژ و ماسولکەی بەهێزی دەست و قاچ و سکی هەیە، یارمەتی هەڵبەزین و دابەزین و زۆر بەئاسانی هەڵسوراندنی لاشەی ئەدات لەسەرچڵی درەختەکان و شوێنە بەرزەکان دا، هەروەها هەندێ سمۆرە توانای مەلەکردنی هەیە، توانای بینین و بیستن و بۆنکردنی زۆر بەهێزە، کۆمەڵێ هەستەوەر لەسەر دەمووچاویەتی (مووی لووت) لەخوار و سەرووی چاوی،نلەسەر گوپی، لوتی، وە لەسەر باسکەکانیەتی، بۆ هەستی بەرکەوتن.
سمۆرەکان دەتوانن لە سەر زەوی و درەختەکان باز بدەن و بەهۆی چنگیانەوە خۆیان بەدرەختەکاندا هەڵواسن، لەسەر زەوی دەتوانێت بەدرێژایی (15-20) پێ باز بدات، هەروەها کلکی یارمەتی هاوسەنگی ئەدات لەکاتی بازدان لە چڵێکەوە بۆ چڵێکی تر، هاو کات وەک پۆشاکێک بۆ گەرمکردنەوەی لەشی و پشتی بەکار دێت.
ووشەی (Sciurus) گریکیە، پێک دێت لە دو بڕگە (skiasci سکیا واتا کلک) و (ئۆرا oura بەواتای سێبەر) واتە گیانلەبەرێک لەژێر سێبەری کلکیدا دائەنیشێ.
سمۆرە گیانەوەرێکی ڕۆژ گەڕە، یان دەتوانین بڵێن بەیانیان زوو و ئێواران چالاک دەبێت، خۆی لەگەرمای نیوەڕۆ دەپارێزێت و دەرناکەوێ، هەندێکیشیان لە زستاناندا دەچنە باری متبوونەوە و دەرناکەون.
سمۆرە بەعەرەبی پێ دەلێن (سنجاب) بە فارسی (سنجاب، سردە)، ناوی زانستی Sciurus سکیورس یان سکیورێل squirrel
=KTML_Bold=زۆربون و زاوزێی سمۆرەکان=KTML_End=:
زۆربەی سمۆرەکان لە سەرەتای مانگی یەک یان کۆتایی دوانزە (زستان) جوتگیری دەکەن (Mating) و لە وەرزی بەهاردا دەزێن، بەچکەی بێ تووک و کوێریان دەبێ، ساڵانە یەک جار زاوزێ دەکەن، هەندێ جاریش دوجار زێ دەکەن، بەتایبەت ئەو دایکانەی کە شارەزاو لێهاتوو قاڵبوی ژیان بێت، دووەم زاین دەکەوێتە وەرزی هاوین مانگی (تەمووز،ئاب)، خواردنی باش و ژینگە کاریگەری زۆری هەیە لەسەر زاوزێ، ماوەی سک پڕی نزیکەی (44-45) ڕۆژە، بەچکەی سمۆرەی ماڵی 10 هەفتە شیر دەخۆن، بەڵام سمۆرەی کێوی (6) هەفتەیە، دوای دوانزە 12 هەفتە لە هێلانە دێنەدەرەوە خۆیان دەگەڕێن.
بە لانەی سمۆرە دەوترێ (Drey) سمۆرەی مێنگە لەدوای سالێک زیاتر(ساڵێک و سێ مانگ) پێ دەگات و سکوزا دەکات، هەندێکیشیان کەمترە لەساڵێک واتە بە پێی جۆری سمۆرەکان جیاوازە، مێنگە سێ جوت (6) دانە چڵ گوانی هەیە نێرەی سمۆرە لە نیوان (1-2) ساڵ پێ دەگات بۆ پەڕین، لەکاتی وەرزی زاوزێ مێنگەکان جۆرە بۆنێکیان هەیە کە سەرنجی نێرەکان ڕادەکیشێ، بەوجۆرە هەر نێرەیەک دڕ و ئازابێت دەتوانێ مێنگەکە بۆ خۆی ببات دوای ڕاکردنێکی زۆر بەشووێنی دا، نزیکە یەک کاتژمێر دەخایەنێ تا کۆنترۆڵی دەکات و لەگەڵی جووت دەبێت، سمۆرەی ماڵی(20) ساڵ دەژی، یان ئەوانەی لە قەفەزدان، بەڵام سمۆرەی کێوی کەمتر دەژی بەهۆی مەترسی ڕاوکردنی لەلایەن دوژمنەکانیەوە.
سمۆرەکان بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ یەکتردا کۆمەڵێ دەنگی جیاوازیان هەیە، لەکاتی تووڕە بوون وشەڕدا دەنگی تایبەتیان هەیە وەک مڕەمڕی سەگ، یان لەکاتی ترس و ئازاردا وەک کەروێشک دەزریکێنن، هەندێ دەنگی تریان هەیە لەکاتی جوت بون و زاوزێ، یان دایک بانگی بێچوەکانی دەکات کە دەنگێکی نەرمە، یان دەنگی تایبەت بە کاتی ئاگاداربوونەوە و خۆ پاراستن لە مەترسی..
جۆرەکانی سمۆرە:
سمۆرەکان پەپێی شوێنی ژیان و گوزەرانیان پۆلێن کراون بۆ 30 جۆر بەم شیوەی خوارەوە:
یەکەم : سمۆرەی درەخت (Sciurus) (Tree squirrel):
واتە ئەو سمۆرانەی کە هێلانە و ژیانیان لەناو کلۆری درەخت و لەسەر لق وپۆپی درەختەکان بەسەر دەبەن، لە چەند بن ڕەگەزێک پێک هاتوون :
=KTML_Bold=بن ڕەگەزی سمۆرە (Subgenus Sciurus) سیانزە 13 جۆرن=KTML_End= :
1- سمۆرەی ئالین (Allen’s squirrel) ناوی زانستی (Sciurus alleni):
سمۆرەیەکی درەختیە، لە باکوری وڵاتی مەکسیک دەژی، بەیانیان زوو دەبینرێ لەناو درەختەکان دا، هێلانەی لەناو کلۆری دار، یان لەسەر لق و پۆپی درەختەکان بەچیلکە و گەڵا دروست دەکات، ڕەنگی بۆری خۆڵە مێشییە، کلکی توکن و بۆرە، گوێ ی کورتە موی درێژی پێوە نییە، خواردنی ئەم سمۆرەیە بریتیە لە (کرم و مێرو، هاوکات بستە، دانەوێڵە، زەرات، گاڵ، سێو، قۆخ، هەلوژە، ترێ، تەماتە (هەندێ جار دەبنە زیان بۆ کێڵگەکانی زەرات، ودەیخۆن، ئەم سمۆرە لە مانگەکانی (نیسان بەدواوە،هەتا تەموزو ئاب توانای بەچکە کردنیان هەیە لە 2-4 بەچکە دەکەن، هەندێ جار زیاتریش دەبینرێ لە هێلانەکانیاندا.
زۆرجار بەهۆی بڕینی دارستانەکانەوە یان ڕاوە سمۆرەوە بۆ خواردنیان ئەم جۆرانە دەکەونە ژێر هەڕەشەی لەناو چونەوە.
2- سمۆرەی خۆڵەمێشی ئەریزۆنا (Arizona gray squirrel) ناوی زانستی (Sciurus arizonensis):
لە ڕۆژهەڵاتی ئەریزۆنا، باکووری مەکسیک دەژی لەناوشاخ و دارستانە سنۆبەرەکان لەکون و ژێر بەردەکان دا دەژی، کەلە سەری درێژکۆلە و تەختە، گوێی بچکۆلەیە، توکی کلکی بژو درێژ، ژێر کلکی هێڵێکی ڕەشی تێدایە، خواردنی بریتیە لە بەری دار سنۆبەر، گوێز، توۆی دارو درەخت، جۆرەها تۆو، زاوزێی ئەم سمۆرەیە گەلێ جار بەهۆی هەلو مەرجی ژینگەیی و خواردنەوە گرفتی تێ دەکەوێت، ساڵ بۆساڵ جیاوازە، وەک پێوست بەچکە ناکات، لەکاتی زۆر بوونی گوڵ و گوڵزاردا فرسەتی زاوزێی زیاترە، سێ شێوەی جیاوازی هەیە.
3- سمۆرەی خۆڵەمێشی مەکسیکی (Mexican gray squirrel) ناوی زانستی (Sciurus aureogaster):
ڕەنگی خۆڵەمێشییە و ژێر سکی سوورە (خەنەیی)، بومیە لە ڕۆژهەلات و باشوری مەکسیک و گواتیمالا، هەروەها براوە بۆ فلۆریدا، کوبا، جامایکا، ئەم سمۆرە هەندێک جار لەگەڵ سمۆرەی ئەندۆنیسی ژێر سک سوور و سمۆرەی لای خۆمان (ئاسیایی) تێکەڵ دەبێت چونکە زۆر لەیەک دەچن، ودوشێوەی هەیە.
4- سمۆرەی خۆڵەمێشی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا (Eastern gray squirrel) ناوی زانستی (Sciurus carolinensis):
یان سمۆرەی خۆڵەمێشی (بۆر) کارۆلینا، ڕەنگی خۆلەمێشی یان مەیلە و قاوەییە (سمۆرەی سوور)، خۆڵەمێشی کاڵ، لە ڕۆژهەڵاتی کەرتی ئەمریکا و ناوەڕاست و ڕۆژئاوای دەبینرێت، هەروەها لە خوارووی ڕۆژهەڵاتی کەنەدا هەیە، دواتر براوە بۆ ئەوروپا، ئەم سمۆرە تێکەڵ دەبێت لە گەڵ سمۆرەی نایجیر (سمۆرەی ڕێوی)، گەلێ جار بۆتە هۆی کۆچ پێ کردنی جۆرەکانی تری سمۆرە، بەتایبەت لەئەوروپا، پێ دەچێت دڕ بێت و دژ بە جۆرەکانی تر بێت، ژێرسکی مەیلە و سپیە، کلکی گەورە و بژە، هەندێ جار بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافییەوە ڕەنگی دەگۆڕێت، ڕەش یان سپی دەبێت، درێژی لەشی (23-30 سم) دەبێت، درێژی کلکی (19-25 سم)، کێشی سمۆرەی پێگەیشتوو (400-600 گرام) دەبێ، ژمارەی پەنجەکانی پەلی پێشەوە(دەست) چوارە، بەڵام هی پەلی دواوە (قاچ) پێنج پەنجەیە، لەکاتی ڕاکردن یان خێرا ڕۆیشتن دا،لەپی (ژێر پێی) دواوەی دەرناکەوێ، تەنها پەنجەکانی دەرئەچێ لەسەر زەوی و پەنجەکانی پێشەوە لەدواوە دەرئەچی، بازدان و قونەکردنی نزیکەی (2-3 پێ دەبێ) وەک هەمووجۆرەکانی سمۆرە خواردن دەشارێتەوە و پەرش و بڵاویشی دەکاتەوە، شاردنەوەی خۆراک هەندێ جار بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک یان چەند ڕۆژێک یان زیاتر دەبێت، بۆی هەیە هەزاران حەشارگەی خواردنی هەبێت، یادگەیەکی زۆر بەهێز و وردی هەیە، شوێنی شاردنەوەکان نیشان کرد دەکات، بە یەک بۆن کردن لەنزیک خواردنە شاراوەکەوە دەی دۆزێتەوە، هەندێ جار بۆ فریو دانی دوژمنەکانی، ئەوانەی بەنیازبن خواردنەکانی بدزن، دەس دەکات بە هەڵکەندنی چاڵ و داپۆشینی، گوایە خواردن دەشارێتەوە، یان خواردنەکەی دەباتە سەر درختەکان بۆ پاراستنی لەو دوژمنانەی کە توانای سەرکەوتنی درەختیان نیە، ئەم سمۆرەیە ڕەنگی ڕەش و سوور و سپی هەیە، بەسمۆرە ڕەشەکە دەوترێ (Scuirus melantistic) یان (Black squirrel) واتە بەهۆی بوونی ماددەی میلانین لە پێستیدا مووەکانی ڕەش دەبێت.
5- سمۆرەی کۆلی (Collie’s squirrel) ناوی زانستی (Sciurus colliaei):
سمۆرەیەکی درەختیە و بومی ولاتی مەکسیکە، ڕەنگی خۆلە مێشییە ژێر سکی کاڵە، لەناوچە خوڵگەیی و قەراخ دەریا و ڕووبارەکان دا دەژی، حەزی لەشوێنی فێنک و دارستانە، سێ بەچکە دەکات.
6- سمۆرەی دیپ (Deppe’s squirrel) ناوی زانستی (Sciurus deppei):
سمۆرەیەکی درەختیە، بومی وڵاتەکانی ئەمریکای ناوەڕاستە بێلز، کۆستاریکا، سلفادۆر، گواتیمالا، هیندۆراس، نیکاراگوا، مەکسیکۆ پێنج شێوەی هەیە، حەزی لە شوێنی شێدار و هەمیشە سەوزو دارستانە، ڕەنگی بۆرە و مووی لەشی کورتە، ژێر سکی مەیلە و سوورە.
7- سمۆرەی ژاپۆنی (Japanese squirrel) ناوی زانستی (Sciurus lis):
بوومی وڵاتی ژاپۆنە لە دوورگەکانی هۆنشو، شیکاگۆ، کونشو هەیە، لە دورگەی کونشو نەماوە بەهۆی بڕینی دارستانەکانەوە، قەبارەی بچکۆلەیە لەچاو سمۆرەکانی تر، ڕەنگی بۆرو خۆلە مێشییە، مووی لەشی درێژترە لەچاو سمۆرەکانی تردا.
8- سمۆرەی ڕێوی مەکسیکی (Mexican fox squirrel) ناوی زانستی (Sciurus nayaritensis):
لە سێ ناوچەی مەکسیک و سێ شیوەی هەیە، ڕەنگی پشتی قاوەیە، ژێرسکی ڕەنگاوڕەنگە، هێلکە گوونی بەمووی سپی داپۆشراوە، کلکی گەورەو مووی سپی تێدایە، کێشی نزیکەی 700 گرام دەبێت، بە پێچەوانەی زۆرێک لەسمۆرەکان بەڕۆژدا چالاکە، و زستانانیش ناچێتە باری مت بوونەوە. خواردنی ئەم سمۆرەیە تۆوی درەختەکانە بەتایبەت تۆوی ناو بەری دار مازو سنۆبەرەکان، لەسەر زەوی جۆرەها خواردنی تری دەست دەکەوێت، وەک کەڕووەکان، قەوزەکان، سمۆرەیەکی هێمنە خۆی دەشارێتەوە لە ناو گەڵای درەختەکاندا، یەک تا دوو بەچکە دەکات، ڕەنگی پشتی بۆرە ژێر سکیان مەیلە و زەرد و سوور و ڕەنگاو ڕەنگن.
9- سمۆرەی ڕێوی ڕۆژهەڵات (Eastern fox squirrel) ناوی زانستی (Sciurus Niger):
گەورەترین بن ڕەگەزی سمۆرەی درەختیە، هەروەها پێ دەوترێ (Bryant’s fox squirrel) بومی ڕۆژهەڵاتی کەرتی ئەمریکای باکورە، ڕۆژ گەڕە، واتە بەڕۆژدا دەبینرێ لەسەر درەختەکان و زۆر کاتیش لەسەر زەوی دەبینرێ بۆگەران بەدوای خواردندا، لەشی (45-70 سم) درێژە، کێشی (500-1000گرام) دەبێت، دریژی کلکی (20-30سم) دەبێت، دە شێوە بن جۆری هەیە، بەهۆی جیاوازی شوێنی ژیانیان ڕەنگەکانیان دەگۆرێ، بەشی سەرەوەی ڕەنگی قاوەیی وخۆڵەمێشیە، بەڵام ژێر سکی واتە بەشی خوارەوەی قاوەی و زەردە(خەنەیی)،گوێی بچکۆلەیە و بێ تووکە،بەڵام لەهەندێ شووێنی ڕۆژهەلات ڕەنگی جیاوز دەبینرێ، قاوەیی تۆخ، ڕەش، هێڵی سپی لەسەر دەموچاو و کلک،لەباشوریش ڕەنگی ڕەشیان هەیە، هەندێ جار تێکەڵاو دەبێت لەگەڵ سمۆرەی سووری ئەمریکی و سمۆرەی خۆڵە مێشی ڕۆژهەڵاتی بۆ ناسینەوە ئەگەر لەشوێنێکدا پێکەوە هەبن، دوو جۆر هێلانە دەکات یەکێکیان لەسەر چڵە بەرزەکان بەگەڵاو چیلکە لەبەرزایی (10) مەترە وە بۆ هاوینان، ئەوی تریان لە کلۆری دارو کون و کەلەبەری سروشتی زەوی دەیکات بۆ زستان، لەزاوزێدا یەک بەچکە دەکات و ساڵانە بۆی هەیە دوو جار زوازێ بکات، زانراوە کە 18 ساڵ دەژی.
10- سمۆرەی پیتەر(Peter’s squirrel) ناوی زانستی (Sciurus oculatus):
بومی وڵاتی مەکسیکە، لەدارستانی بەڕوو و سنۆبەرکان دەژی، دێتە خوارەوە بۆ گەڕان بە دوای خواردن دا،زانراوە هەنجیری کێوی دەخوات و لەمانگەکانی هاویندا بەچکەی دەبێ، ڕەنگی خۆڵەمێشی و بۆرە کلکی گەورەو تیسکنە.
11- سمۆرەی ڤاری گەیت (Variegated squirrel) یان سمۆرەی ڕەنگاوڕەنگ ناوی زانستی (Sciurus variegatoides) : درەختیە، بومی وڵاتەکانی (کۆستاریکا، ئێلز سلفادۆر،گواتیمالا،هیندۆراس،مەکسیکۆ،نیکاراگوا،پاناما) پانزە شێوە بن جۆری ڕەنگاو ڕەنگی هەیە، قەبارەیان گەورەیە، لە دارستانە گەڵا وەریوەکان و نیمچە وەریووەکان و دارستانە سەوزەکاندا دەژین.
12- سمۆرەی سوری ئۆراسیا (Eurasian red squirrel) ناوی زانستی (Sciurus vulgaris):
یان سمۆرەی سور (Red squirrel) درەختیە، هەمەخۆرە، لە کەرتی ئاسیاو ئەوروپا هەیە، درێژی لەشیان (19-23 سم) ە، کلکی (15-20سم) ە و (250-340گرام) قورسە، نێرە و مێنگەی قەبارەیان وەک یەکە، واتە بچوکترە لە سمۆرەی خۆڵەمێشی ڕۆژهەلات، توانای مەلە کردنی هەیە، فەروو (موو) ی سمۆرەی سوور بەپێی شوێنی جوگرافی وەرزی ساڵ ڕەنگی دەگۆڕیت، لە ڕەشەوە تا سور، لە بەریتانیا ڕەنگی سور دەبینرێ(سمۆرەی سوری بەریتانی)،بەڵام لە ناوچەکانی تری ئەوروپا وکەرتی ئاسیا ڕەنگی جیاوز هەیە،،ناو زەد کراوە بەناوی وڵاتەکانەوە، بەشی خوارەوەیان (ژێر سک) مەیلە و سپیە سیفەتێکی جیاکەرەوەی ئەم جۆرە سمۆرەیە ئەوەیە ساڵانە دووجار مووی دەوەرێت لەهاوین دا مووەکانی تەنکتر دێنەوە تا فێنکی بێت، بەلام لەزستاندا چرو پڕن تا سەرمای نەبێت، گوێچکەی تووکی درێژ دەبێت، کەڵگرتن لەمانگی شووبات یان کۆتایی مانگی یەک، دەبێت ماوەی ئاوسی (38-39) ڕۆژە، (3-4) هەندێ جار دەگاتە شەش بەچکەیان دەبی، بێ توک،کوێرو نابیستن، دوای 21 ڕۆژ توکیان دەرئەجێ، دوای 3-4 هەفتە چاویان دەکرێتەوە دەبیستن، دوای 42 ڕۆژ ددانە کلانیان دەرئەچن و دەتوانن شتی ڕەقیش بشکێنن، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هەر شیری دایکیشیان دەخۆن تا تەمەنی (8-10) هەفتە، سمۆرەی سور ئەگەر بەتەنها بێت لە جەنگەلەکان، بۆ ماوەی 3 ساڵ دەژی هەندێ جار دەگاتە 7 ساڵ، بەڵام ئەگەر بەکۆمەڵ لەگەڵ خێزانەکەی بێت زیاتر دەژی و دەگاتە 10 ساڵ، بۆیە دەتوانین بڵێن تەمەنی ئەم جۆرە سمۆرەیە کەمترە بە بەراورد لەگەڵ جۆرەکانی تردا، هێلانەی 20-30 پان و درێژە. تائیستا زیاتر لە 40 بن جۆر(subspecies) لەم سمۆرەیە هەیە، بەڵام 23 یان بەتەواوی و زانستیانە پۆلێن کراون.
13- سمۆرەی یوکاتان (Yucatan squirrel) ناوی زانستی (Sciurus yucatanensis):
بومی ولاتی بێلزی،گواتیمالا، خوارووی ڕۆژهەلاتی مەکسیکۆیە، بەڕۆژ چالاکە و بەشەو پشو ئەدات (ڕۆژ گەڕە)، مێنگەی (2-3) بەچکەی دەبێت، ڕەنگی خۆلەمێشی یە، سێ بن جۆری هەیە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/31319/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=سمۆرەی ڤاری گەیت=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/31319/0003.JPG=KTML_Photo_End=
=KTML_Bold=بن ڕەگەزی سمۆرەی ئۆتۆ سیکیورس (Otosciurus Subgenus) سمۆرەی گوێ توکن=KTML_End=
تەنها یەک شێوەی هەیە ئەویش بەناوی:
سمۆرەی ئابێرت (Abert’s squirrel)، ناوی زانستی (Sciurus aberti) یان سمۆرەی(Tassel-eared squirrel) گوێ توکن، درەختییە، بومی شاخەکانی ڕۆکیە لەنێوان ئەمریکا و مەکسیک، هەروەها لە ئەریزۆنا و کلۆرادۆ، نیومەکسیکۆ دەژی، وەک شانازی بۆ زانای سروشتزانی ئەمریکی (ئابێرت) ناوی ئەم سمۆرەیە نراوە، گوێی سمۆرەکە گەورەو توکنە (2-3) سم توکی گوێی درێژە، ڕەنگی پشتی خۆڵەمێشی تۆخ و مەیلە و ڕەشە، ژێرسکی کاڵ و مەیلە و سپیە، بەهاویندا بەچکە دەکات، تائیستا نۆ شێوەی بن ڕەگەزی ناسراون واتە ڕەنگەکانیشیان گۆڕانکاریان تێدایە، لەدارستانی دار سنۆبەرکاندا دەژی هەوای فێنکەو وشکە، شێدار نییە، لەشی (46-58) سم درێژە، کلکی (19-25)سم درێژە، بەهۆی بنچک ئەستوری و توکنی گوێ یەوە جیا دەکرێتەوە، ئەم سیفەتەش لە سمۆرەی سوری ئۆراسیا دا هەیە، سمۆرەی گوێ توکن، ڕۆژ گەڕە، بەیانی پێش خۆرهەڵاتن چالاکە تا کەمێک پێش خۆر ئاوابوون ئیتر دەچێتەوە ناو لانەکەی، کە لەسەر چڵی دار سنۆبەرەکان دروستی دەکات، خڕە نزیکەی (1.5) سم پانە و درێژی (12) سم دەبێت، زاوزێ لە سەرەتای مانگی ئایار وحوزەیران دەست پێ دەکات،پاش (46) ڕۆژ ئاوسی (2-5) بەچکەیان دەبێ، کوێرو کەڕ و بێ توک، سمۆرەی گوێ توکن سیفەتی شاردنەوەی خواردنی نییە وەک سمۆرەکانی تر، زۆربەی کات ناوکی بەری دار سنۆبەرەکان دەخوات.
ب=KTML_Bold=ن ڕەگەزی سمۆرەی گوێرلاین گویتس (Subgenus Guerlinguetus)=KTML_End=
نۆ شێوە بن ڕەگەزی جیاوازی هەیە هەموویان لە کەرتی ئەمریکای باشوور و ناوەڕاستن کەئەمانەن :
1-سمۆرەی بەرازیلی (Brazilian squirrel) یان سمۆرەی گوایانا (Guianan squirrel) ناوی زانستی (Sciurus aestuans) درەختییە، بومی کەرتی ئەمریکای خوارووە (لەباکوری خۆرهەڵاتی ئەرجەنتین، بەڕازیل، گویانا، فەنزوێلا) ڕەنگی قاوەیی تاریکە، جۆرەها میوە دەخوات، تۆو،گوێز، هێلکەی باڵندە، زەڕنەقوتە.
2- سمۆرەی قوڕگ زەرد (Yellow-throated squirrel) یان ژێرمل زەرد، ناوی زانستی (Sciurus gilvigularis) درەختییە بومی کەرتی ئەمریکای باشورە لەولاتی بەرزایل،گویانا،ڤێنزوێلا هەیە، زانیاری دروست و تەواو لەسەر ئەم سمۆرەیە نیە.
3- سمۆرەی کلک سور (Red-tailed squirrel) درەختییە، ناوی زانستی (Sciurus granatensis) بومی ئەمریکای ناوەراست و باشورە (کۆڵۆمبیا، کۆستاریکا، ئیکوادۆر، پاناما، ترینیدا، تۆباگۆ، ڤێنزوێلا) 32 شێوە بن ڕەگەزی هەیە بەپێی دابەشبوونی جوگرافی وڵاتەکان.
4- سمۆرەی پۆلیڤیا (Bolivian squirrel) درەختیە، بومی ئەمریکای باوورە، ناوی زانستی (Sciurus ignitus)، درێژی لەش و کلکی (14-22)سم. کێشی (183-242) گرامە،ڕەنگی زەیتونی تێڕە، ژێر ملو سکی مەیلەو ڕەش،هەندێ جار زەردە،دەوری چاوی بەڵەکە، مێنگە سێ جوت چل گوانی هەیە، لەباکوری بەرازیل و پیرۆ و پۆلیڤیا هەیە، پێنج شێوە بن ڕەگەزی هەیە، ڕۆژگەڕە.
5- سمۆرەی جەنگەڵەکانی ئەتڵەسی (Atlantic Forest squirrel) یان سمۆرەی ئینگرام (Ingram's squirrel)،ناوی زانستی (Sciurus ingrami) لەدارستانەکانی باشوری ئەمریکا لەبەرازیل هەیە.
6- سمۆرەی ئەندیان (Andean squirrel) ناوی زانستی (Sciurus pucheranii) بومی دارستانە باراناویەکانی کۆڵۆمبیایە، قەبارەی لەشیان بچوکە درێژی لەش و کلکی 14 سم، ڕەنگی سوری قاوەییە،کلکی تۆخترە، ژێرمل وسکی زەردێکی خۆلەمێشیە، ڕۆژ گەڕە، درەختیە، کێشی (100-140) گرامە.
7- سمۆرەی ڕیچمۆند (Richmond's squirrel) ناوی زانستی (Sciurus richmondi) بومی ولاتی نیکاراگوایە، لەدارستانە گەلا پانەکانی خولگەی تەوەرەیی دەژی، زانیاری تەواو و وێنە لەسەر ئەم سمۆریە لەبەردەست نیە.
8- سمۆرەی سان بۆرن (Sanborn's squirrel) ناوی زانستی (Sciurus sanborni) زانیاری تەواوی لەبەردەست نیە.
9- سمۆرەی گویا کویڵ (Guayaquil squirrel) ناوی زانستی (Sciurus stramineus) بومی وڵاتی ئیکوادۆر و پیرۆیە، درێژی لەش و کلکی (18-32)سم دەبێت، سمۆرەیەکی بەهێزە، ڕەنگیان جۆرواجۆرە، لە پیرۆ ڕەنگی کاڵ و پەڕیو، بەڵام لە ئیکوادۆر ڕەنگی پەلەکانی پێشەوە خۆلەمێشی تۆخە، بەشی دواوەی مەیلەو پرتەقاڵیە، حەزی لە دارستانەکان و نزیک کۆمەڵگا مرۆڤیەکانە،واتە ماڵیش دەکرێ،درێژی لەش (18-32)سم بەڵام کلکی (25-33) سم.
=KTML_Bold=بن ڕەگەزی سمۆرەی تنس (Subgenus Tenes)=KTML_End=
یەک شیوە بن ڕەگەز ی هەیە:
1- سمۆرەی فارسی (Persian squirrel) یان سمۆرەی قەوقازی (Caucasian squirrel) ناوی زانستی (Sciurus anomalus) ئەم سمۆرەیە لە دارستان و جەنگەلەکانی کوردستان (شاخەکانی زاگرۆس) هەیە دەکرێ ناوی سمۆرەی کوردستانی لێ بنێن، لە وڵاتانی (جۆرجیا، یۆنان، ئەرمینیا، ئازەربایجان، ئێرن، عێراق،کوردستان، ئیسرائیل، ئوردن، لوبنان، سوریا، تورکیا) لە دارستانە گەڵاپانەکان، و ژینگەی هەمەچەشندا دەتوانێ بژی، تەنانەت ماڵی دەکرێ، لەسالانی 1778 و1885 دا زانیاری لەسەر ئەم جۆرە سمۆرەیە بلاو بۆتەوە لەلایەن زانایانی سروشتی جەنگەڵ و ئاژەڵەکانەوە، ناوی سمۆرەی قەوقازی لێنراوە، ڕەنگی بەشی پشتەوەی خۆلەمێشی قاوەییە،ژێرسکی قاوەیی زەردە(خەنەیی) کلکی خەنەییە، دەمو چاوی خەنەییە، درێژی لەشی و کلکی (20-30) سم دەبێت،کێشی لەشی (400-1000)گرام دەبێ، لەدارستانە گەلا دارەکان و گەلا وەریوەکاندا دەژی، لە کلۆری دارو سەر لق وچڵەکانی هێلانە دروست دەکات، ڕاوکردن و نەمانی دارستان هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانیان، سێ شێوە بن ڕەگەزی هەیە بەپێ شوینی جوگرافی ژیانیان، ڕەنگیشیان دەگۆڕێ، لەوەرزی بەهاردا جوت دەگرن پاش تەواوکردنی ماوەی ئاوسی کە زیاتر لە 40 ڕۆژە، هەشت بەچکەی کوێرو بێ موو ی دەبێ، بێچوەکان دوای ساڵێک پێ دەگەن، تەمەنی 15 ساڵ دەبێت لەکتیکدا لەماڵ و قەفەزدا بەخێو دەکری، ئەم سمۆرە،هەموو خۆراکێک دەخوات،بەتایبەت بەڕوو،بەهۆی شاردنەوەی بەڕو و گوێز یارمەتی دوبارە ژیانەوەی دارستانەکان ئەدات، ڕۆژ گەڕە، و بەتەنها لەسەر دارەکان دەگەڕێ وبۆ خواردن هەندێ جار دێتە خواروە بۆ سەرزەوی، لەکلۆری پیرەدارەکاندا هێلانە دروست دەکات،ناوەکەی بە پوشی نەرم دادەپۆشی.
=KTML_Bold=بن ڕەگەزی هادرۆسکیورس (Subgenus Hadrosciurus)=KTML_End=
دووشێوە بن ڕەگەزی هەیە :
1- سمۆرەی فێری (fiery squirrel) ناوی زانستی (Sciurus flammifer) بومی وڵاتی ڤێنزوێلایە، زانیاری زیاتر لەبەردەست نیە.
2- سمۆرەی سوری جونین (Junín red squirrel) ناوی زانستی (Sciurus pyrrhinus) بومی وڵاتی پیرۆیە، سمۆرەیەکی گەورەی درەختیە، لەشی 25 سم درێژە، و ڕەنگی فەروەکەی سورێکی تاریکە، خاڵی ڕەشی تێدایە، ژێرسکیان سووری کاڵە، لەدارستانەکان دەژی وبەڕۆژدا دەگەرێ، بەداخەوە وێنەی ئەم سمۆرە بەردەست نیە.
=KTML_Bold=بن ڕەگەزی (هێسپیرۆ سیکیورس) (Subgenus Hesperosciurus)=KTML_End=
یەک شیوە بن ڕەگەزی هەیە :
1- سمۆرەی خۆڵەمێشی ڕۆژئاوا (western gray squirrel) ناوی زانستی (Sciurus griseus) یان(سمۆرەی زیوی خۆلەمێشی)،سمۆرەیەکی درەختیە، لەڕۆژئاوای ئەمریکاو کەنەدا دەژی، سێ شێوە بن ڕەگەی هەیە بە پێی جیاوازی ناوچەی جوگرافی، لەشی (45-60 سم) درێژە، کێشی (400-1000) گرام دەبێ، گەورەترین سمۆرەیە لە ڕۆژئاوای ئەمریکا، ڕەنگی پشتی خۆڵەمێشی زیویە، ژێرسکی سپیە، کلکی گەورەو تیسکنە، موی ڕەشی تێدایە سالانە لەبەهاردا مووی کلکی دەکەوێ و دەر دێتەوە، دووجار جوت دەگرێ، لە مانگی دیسەمبەرو مانگی تەموزدا،مانگی ئازار و ئاب بەچکەی دەبێ پاش 44 ڕۆژ لەئاوسی، پێنج بەچکە دەکات، زۆرتر دەمێننەوە لە هێلانەکەیاندا لەچاو سمۆرەکانی تردا، تا نزیکەی شەش مانگ لانەکەیان بەجێ ناهێڵن، موی کلکی بۆ ناو هێلانەکەی بەکار دەهێنی، بەڕۆژدا دەگەڕێ و باز ئەدات لە درەختێکەوە بۆ درەختێکی تر،لانەی لەسەر درەختەکان دەکات، یەکێکە لەو جۆرە سمۆرانەی کە هەڕەشەی لەناو چونیان لەسەرە.
=KTML_Bold=بن ڕەگەزی (ئۆرۆ سیکیورس) (Subgenus Urosciurus)=KTML_End=
دوو شێوە بن ڕەگەزی هەیە :
1- سمۆرەی سووری باکوری ئەمازۆن (northern Amazon red squirrel) ناوی زانستی (Sciurus igniventris) بومی باشوری ئەمریکایە لە (بەرازیل، کۆڵۆمبیا، ئیکوادۆر، پیرۆ، ڤەنزوێلا هەیە، وێنەی بەردەست نیە
2سمۆرەی سوری باشوری ئەمازۆن (southern Amazon red squirrel) ناوی زانستی (Sciurus spadiceus) ڕەنگی سوری تاریکە، یان قاوەیی و خاڵدارە، ژێر سکی کاڵترە، درێژی 48-63 سم درێژە،کلکیشی درێژە، زۆربەی کاتی لەسەر زەوی بەسەردەبات، لە دارستانە باراناویەکانە، سێ جۆری لێ ناسراوە لە بەرازیل و پیرۆ و پۆلیڤیا.[1]