ساڵی 1987 لە #سلێمانی# لەدایکبووە
دەرچووی #پەیمانگای هونەر#ەجوانەکانی سلێمانی/ بەشی شانۆ/ لقی دەرهێنان.
ئێستا خوێندکاری کۆلێژی هونەرە لە #زانکۆی سەڵاحەدین#، بەشی شانۆ/ لقی دەرهێنان.
لە ساڵی 2004ەوە هۆنراوە و نووسینە ئەدەبی و هونەرەنییەکانی لە ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەرەکاندا بڵاودەکاتەوە.
بەشداری چەندین کۆڕ و فێستیڤاڵی ئەدەبی کردووە لە ناوەچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.
ساڵی 2009 خەڵاتی یەکەمی چیرۆکی لە فێستیڤاڵی لاواندا وەرگرتووە.
خاوەنی چەندین چاپکراوی هۆنراوەییە بەناوەکانی (تۆم هەبیت، خودێکی پەرتبوو، بووم بە ژێر ڕژە خێراکانی مۆدێرنەوە) کە لەلایەن (یانەی قەڵەم و خانەی ڕۆنان) ەوە چاپ و بڵاوکراونەتەوە.
هەروەها چاپکراوێکی هەیە بە ناوی (پەرتووکی شانۆ) کە پێکهاتووە لە چەند وتارێکی شانۆیی لە میانی زنجیرەی پەرتووکی شانۆکار. [1]
هەندێک لە بەرهەمەکانی:
تۆم هەبێت/ شیعر/ یانەى قەڵەم.
بووم بە ژێر ڕۆژە خێراکانى مۆدێرنەوە/ شیعر/ یانەى قەڵەم.
خودێکى پەرتبوو/ شیعر/ خانەى ڕۆنان.
کتێبی شانۆ/ وتاری شانۆیی/ تیپی شانۆى ئەزموونگەریی کەرکوک.
ئەستێرەکان برینى مرۆڤن/ شیعر/ خانەى ڕۆنان.
1987 کتێبی برینى من/ یادداشتەڕۆمان/ خانەى ڕۆنان.
لە نەخۆشییەک دەترسم نامەوێت ناوى لەم کتێبەدا هەبێت/ شیعر/ ناوەندى یاسەمین.
کۆڤید19/ تەوەری ڕۆژنامەوانی/ دەزگاى میدیایی ژیان.
تێرمیناڵ/ چیرۆک/ ناوەندەى یاسەمین.
بەرلین کتێبی پەناهەندەیی من/ یادداشتەڕۆمان/ ناوەندەى یاسەمین.
فرۆشراو وەرناگیرێتەوە/ شیعر/ ناوەندەى یاسەمین.
باڵندەیەک هەبوو... دڵی نەبوو/ ڕۆمان/ ناوەندەى یاسەمین.
من ئۆرژیناڵم/ شیعر/ ناوەندی یاسەمین.
شاعیرەکان دڵستەمدیدەن/ شیعر/ وەشانی نووسیار.