شاناز محەمەد کەریم لە ساڵی 1973 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە دەرچووی کۆلێجی هونەری بەغدا بەشی شانۆ ساڵی 1996_ 1997
ساڵی 2000 ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە خاوەنی کوڕ و کچێکە بەناوەکانی ( لەنیا و لەوەند)
- ئەو بەرهەمە هونەریانەی بەشداری تێدا کردووە بریتین لە:
- شانۆگەری (ماراساد) نووسینی: پیتەر فایس دەرهێنانی: ڕزگار ئەمین _ ساڵی 1991
- شانۆگەری (دوژمنان) نووسینی: مەکسیم گۆرکی دەرهێنانی: نەوزاد مەحمود _ ساڵی 1993
- شانۆگەری (ئەلدنس) دەرهێنانی: دکتۆر عادل کەریم _ساڵی 1994
- شانۆگەری (ڤاندۆ و لیز) نووسینی: ئارا پاڵ دەرهێنانی: ڕێزان ساڵح _ ساڵی 1995
- شانۆگەری (بێدەنگی) نووسینی: هارلۆد پنتەردەرهێنانی: بەشار عەباس _ ساڵی 1996
- شانۆگەری (چاوەڕوانی تروسکەی ئەستێرەکان) دەرهێنانی: شاناز محەمەد و ڕێزان ساڵح _ ساڵی 1997
- شانۆگەری (دوژمنی گەل) نووسینی: ئەپسن دەرهێنانی: #مۆفەق عارف لهۆنی# _ ساڵی 2004
- شانۆگەری (وەرزە ئاڵەکانی عەدەم) دەرهێنانی: شاناز محەمەد _ ساڵی 2004
- شانۆگەری جووڵە ئامێز (سەمایەک لە ئازار) دەرهێنانی: شاناز محەمەد _ ساڵی 2005
- شانۆگەری جووڵە ئامێز (گەڕانەوەی دەمامک) دەرهێنانی: ڕووبار ئەحمەد _ ساڵی 2006
- زنجیرە درامای (گەردەلوول) دەرهێنانی: #جەلیل زەنگەنە# (بەشی یەکەم و دووەم)
- فیلمی (شەوێکی ڕووناک) دەرهێنانی: مۆفەق عارف لهۆنی
- زنجیرە درامای ( لە گوڵێک کاڵتر) نووسین و دەرهێنانی: لوقمان غەریب
- زنجیرە درامای (ڕابوون) دەرهێنانی: #نەجم هۆگر#
- درامای پەروەردەیی (منداڵەکانمان) دەرهێنانی: ئەرسەلان دەروێش
- کوورتە فیلمی (ئاوێنە) دەرهێنانی: خالید حەمە لاو
- زنجیرە درامای ڕادیۆیی (مەرگی وەنەوشە) دەرهێنانی: ئەرسەلان دەروێش
- شانۆگەری (ئەلحەسار) دەرهێنانی: ئەکرەم کامیل
- شانۆگەری (ئەلقرورە) دەرهێنانی: ئەکرەم کامیل
- فیلمی (گوڵچین و خەیاڵەکانی ڕۆستەم) دەرهێنانی: لوقمان غەریب
- شانۆگەریی (دیکتاتۆر) دەرهێنانی: دکتۆر نیاز لەتیف
- درامای (ڕێحانە) دەرهێنانی: لوقمان غەریب _ساڵی 2010
- مۆنۆ درامای (من و تۆ) نواندن و دەرهێنان: شاناز محەمەد _ ساڵی 2011
- درامای (ڕۆژ ژمێری شارێک) دەرهێنانی: ئەرسەلان دەروێش _ ساڵی 2012
- شانۆگەری (ئافرەت لە جەنگدا) دەرهێنانی:کازم نەسار _ ساڵی 2012
- شانۆگەری (پیلان) دەرهێنانی: ئاشتی کەمال _ساڵی 2012 ، لە ڤێستیڤاڵی سونەتی لە تاران
- درامای (تارمایی تاوان) دەرهێنانی: #بەکر ڕەشید# _ ساڵی 2013
- درامای (سۆما) دەرهێنانی: فوئاد جەلال _ ساڵی 2014
- شانۆگەری (ملوانکەی پچڕاو) دەرهێنانی: دێرین حامید _ساڵی 2018
- بەشداری لە چەندین زنجیرە درامای ڕادیۆیی و شانۆگەری دیکەدا کردووە .
- خەڵاتی باشترین ئەکتەر لەشانۆگەری (ڤاندۆ و ولیز) وەرگرتووە لە ڤێستیڤاڵی کۆلێجی بەغدا-ساڵی 1995
- خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچی وەرگرتووە لەشانۆگەری (بێدەنگی) لەڤێستیڤاڵی قاهیرە کە لە ڕێگەی ڤیدیۆییەوە پەخشکراوە-ساڵی 1996
- خەڵاتی ڕێزلێنان لەزنجیرە درامای (گەردەلوول) وەرگرتووە
- بۆ ماوەی 7 ساڵ لە ڕێکخراوی (ئێم ئەی جی) لە بەشی ڕاگەیاندن کاری کردووە چەندین ڤێستیڤاڵی شانۆیی لە قوتابخانە سەرەتاییەکانی گوندەکان ڕێکخستووە.
- لە ساڵی 2010 لەگەڵ قوتابخانەی مۆسیقاو بالیە وەک (گرووپی لەزین) بە دوو بەرهەم بەشداری کردووە بەناوەکانی
(سەمایەکی میللی، وڕێنە)
بەدەر لە کاری هونەری شاناز محەمەد مامۆستای پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە لە ساڵی 1997 تا ئێستا بەردەوامە.[1]