گۆڤاری کوردستانی ئیمڕۆ
(مانگانە، سیاسی، کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری، وێژەیی، هونەری)
(40) ژمارە لە نێوان 2000-2004 سێ وڵات (ئەڵمانیا، هۆڵەندا، بەلجیکا) = سێ قۆناخ.
قۆناخی یەکەم: شیرین جاف و هیران خۆشناو. قۆناخی دووەم: ڕێناس. قۆناخی سێیەم: هیوا و گۆڤار.
بێگومان هەرسێ قۆناخەکە بەبەشداری و هاوکاری ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران و ڕووناکبیرانی کورد لە چەندین وڵاتی جیهان. ئەڵمانیا: م. پێنجوێنی، کاکشار ئۆرەمار، ئیسماعیل تەنیا... هۆڵەندا: دارا مەحموود، چیمەن کەریم، سەڵاح عەبدوڵڵا، ڕەشاد یەحیا بۆتانی... سوێد: ئارام ئارانی، د.حوسێن خەلیقی، سیاوەش گۆودەرزی، کاوە ئەمین، مەهاباد قەرەداخی، حەمەسەعید حەسەن... دانیمارک: بابان سەقزی، شەرمین هەڵەبجەیی... فرەنسا: شێرکۆ جەلال مامەش، بەهار عەبدولکەریم... فینلەندا: زۆزان ڕەسوڵزادە، جەعفەر کەریمی... ڕوسیا: خوالێخۆشبوو دکتۆر ئەفراسیاو هەورامی. کەنەدا: کەیومەرس نیک ڕەفتار... وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: غازی حەسەن، کازیوە ساڵح... هەروەها بەبەشداری و هاوکاری دەیان بەڕێزی دیکە لە کوردستان و لوبنان و وڵاتانی ئەوروپا....