محەمەد ئەمین ئەحمەد، لە ناوەڕاستی چلەکاندا لە دایکبووە و خەڵکی گەرمیانە.
خاوەنی هەردوو کۆمەڵە چیرۆکی (#دەبێت و نابێ ڕایەکی زمانەوانییە#-1977) و (#خۆر دزین#-2001) ە.
جگە لە چیرۆکنووسین، شارەزای فەلسەفە بووە و لە حەفتاکاندا ڕۆڵێکی دیاری هەبووە لە ئاشناکردنی کۆمەڵێک گەنجی ئامادەیی پیشەسازی بە دنیای فەلسەفە، بەتایبەتیی فەلسەفەی وجودی. لەم ساڵانەی دواییدا بەتەواوی لە هەموو کەس دابڕابوو، کەسێکی گۆشەگیربوو، دنیایەکی تایبەت بە خۆی هەبووە و تێکەڵی کەس نەبووە.
بەرەبەیانی #13-12-2019# کۆچی دوایی کرد. [1]
دەرسی عەشقم لە پەروانە یا بولبوول بووە
بیگەمێ یا نەیگەمێ مەشقی ئوستادێ دەکەم
کام ئوستاد کامە دڵسۆز؟
مرۆڤێک لێوانلێو لە ماریفەت. پڕ لە مۆڕاڵ. مرۆڤێک وشە و هەست و دەست و دڵ و دەروون و داوێن پەڕە گوڵی ڕەنگینی بۆندار.
چەندین ساڵ فێری کردین، کە نەبینە کۆیلە و داردەستی کەس. بۆ خۆت هەیت و هەر ئەشمێنیت. نەکەی سەر نەویی بکەیت بۆ هیچ کەسێک. هەڵە بکەیت خۆت وتەنی لە پەرتووکەکەت (دەبێت و نابێ ڕایەکی زمانەوانییە) ( (زیخ بکەیت بە خیز) ، یاخود خوانەخواستە لەو هەڵەیەدا خاڵی سەر (خ) ە کە بخزێت. ئەگەر ڕویدا.
ئیتر وڵات دەبێتە مەزادخانەی بەها و مۆڕاڵ. هەرچی، هەرچی و پەرچی و سەرسەریی و خوێنڕێژی ئەم وڵاتەیە ئەبنە حاکم و پیرۆز ئەکرێن. (حیسان دەچێتە مجلس شیوخ) و ئەبنە فیرعەون. پرسیارەکەی (ئۆدیب) یش کەس ناوێرێت وەڵامی بداتەوە. ملی خەڵکی ئەپەڕێنن. فرۆیدیش ئیتر ئەڕوات. کامۆ و سارتەر و وڵسنیش پێدەکەنن. هاوار دەکەن (خۆت دەزانیت) .
با نامۆش بیین نەکەن هەڵە بکەن. خۆ بەدەستەوە بدەن. هەر یاخی بن. بگەڕێن پارچە سابوونێک پەیدا بکەن خۆتان بشۆن. دەنا هەموو ڕۆژێک دەیان جار کۆتاییە سەخیفەکە (مردن) یەخەمان ئەگرێت و ناشمریین.
نە نالی، نە مەحوی، نە ئەبوعەلای موعەڕڕی، نە موتەنەبی ئەبنە میوانمان. نە (آدابی محادثة) هەرچی هەیە هەر ئەدزرێت. تەنیا زیخە، کە ئەمێنێت. ئێوەش وەک زیخەکە هەر یاخی ببن و مل دانەدەن.
دڵنیا بە مامۆستا گیان بەرزی و بەهای بیر و ڕێگەت هەند مەزن و هەند پیرۆزە پەیکەری نەمریی سیمای دڵسۆزی ماندووت لەگەڵ بوون و تەمەنماندا هەر هەڵ ئەکشێت.
ئیسماعیل فەرەج
14-02-2019