ناوی تەواو: ئەبوبکرعەبدوڵڵا حەسەن حەمەد
ناسراو بە: ئەبوبکر خۆشناو
ساڵی لەدایک بوون: 1956
شوێنی لەدایک بوون: گوندی #خۆران#، شارۆچکەی #شەقڵاوە#، بناری چیای #سەفین#
ئاستی خوێندن: دکتۆرا لە ئەدەبی کوردی
لە ساڵی 1976 یەکەم دیوانە هەڵبەستی بە ناونیشانی (#کۆلۆمبس کیشوەرێکی تر دەدۆزێتەوە#) .
لە ساڵی 1978 نامیلکەیەکی بەناوی (#گیڤارای شۆڕشگێڕ#)
لە سەرەتای ساڵی 1980 پەیوەندی بەرێکخستن کردووە.
لایەنی سیاسی: #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# (#کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#)
ساڵی پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگە: 1980
ئۆرگان: ناوەندی ڕاگەیاند لە توژەڵە. وەک کادیرێکی ڕاگەیاندن کاری کردووە
ئەندامی دەستەی نووسەرانی شاخ بووە.
لە ساڵی 1980 یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نووسەرانی کوردستان و دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکەیان بووەبەناوی (پێروو)
ئەو کاتەی جەمیل ڕەنجبەر شەهید دەبێت ئەبوبکر خۆشناو بریندار دەبێ.
لە هەواڵنامەی باشووری کوردستان چەندین ئەرکی گرتبووە ئەستۆ وەک تایپ و هەڵەبڕی.
ناوبراو لە حزبی زەحمەت کێشان و #ئاڵای شۆڕش# کاری کردووە.
لە ساڵی 1986 بۆ ساڵی 1987 دوو دیوانە هەڵبەستی بە ناونیشانی (توڕەیی شاخەکان و سرودی بەرەنگاری) بڵاو کردووەتەوە. ئەو کات مالەکەی لە ئۆردوگای زێوێ نزیک شاری ورمێ بوو، پاشان بەرهەمێکی تری چاپ کردووە بەناوی (توڕەیی شاخەکان)
لە ساڵی 1988 لەگەڵ کاک عیمادو چەند کادیرێکلە ڕێکخراوی ئالای شۆڕشی دایک جیابوونەوە و ڕەوتێکیان بەناوی (ڕەوتی کۆنفرەنسی ئالای شۆڕشیان) پێکهێنا.
لە ساڵی 1991 لە شەقڵاوە لەگەڵ چەند نووسەرێکدا گۆڤارێکیان چاپ کردووەبەناوی (مەم)
لە ساڵی 1991 کراوە بە ئەندامی سەرکردایەتی #حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان#
لە ساڵی 1993لەگەڵ هەریەک لە بەڕێزان (#مەلا بەختیار#، #عیماد ئەحمەد#، #سالار عەزیز#، بەشداربوو لە لە درووستکردنی فراکسیۆنێک بەناوی (پەیرەوی یەکگرتن) لەناو حزبی زەحمەت کێشان ئاکامەکەی یەکگرتنەوە بوو لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشێوەیەکی فەرمی وازی لە حزبی زەحمەت کێشان هێنا و پەیوەندی بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد کرایە ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک) .
لە ساڵی 1994 کراوەتە جێگری مەکتەبی عەسکەری یەکێتی لە هیران
هەر لە ساڵی 1994 کراوەتە جێگری مەکتەبی ڕاگەیاندن و سەرپەرشتیاری تەلەڤزیۆنی #گەلی کوردستان#.
لە ساڵی 1996 بەرپرسی مەڵبەندی 3ی هەولێر بووە تا ماوەیەک دوای 31ی ئاب لە ڕانيە بووە.
لە ساڵی 1997 کراوەتە جێگری مەکتەبی کۆمەڵایەتی یەکێتی.
لە ساڵی 1998 تاوەکوو ساڵی 2006 لێپرسراوی بەشی ڕووناکبیری مەکتەبی ڕێکخستن بووە.کە دوو ئەرکی گرنگی لەسەرشان بووە وەک پەیمانگای کادیران و دەرکردنی گۆڤاری #ڕێبازی نوێ# کە مانگانە بوو..وە ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستن بووە.
لە ساڵی 1998 کراوەتە سەرنووسەری گۆڤاری (ڕێبازی نوێ)
ماوەی چەند سالێک مامۆستای #زانکۆی سلێمانی# بوو.
ئەندامی کارای #سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان# بووە.
لە دوای ساڵی 1998 چەندین کتابی بەنرخ و سوودمەندی وەرگێڕایە سەر زمانی کوردی.
لە #25-07-2011#بە نەخۆشی کۆچی دوای کرد[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=73933&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی