مەریوان جەلال کەریم
لەدایک بووی هەرێمی کوردستانی عێراق، ساڵی 1966 ئێستا لە شاری لەندەن نیشتەجێیە هەر لەوێش کاردەکات.
لەساڵی 2011 بەکالورێسی لە سیرامیک لە زانکۆی کەمبریل وێڵ بەدەست هێناوە وە هەر لە هەمان زانکۆ لە ساڵی 2014 ماستەری لە چامەنییدا(Printmaking) لە هونەری بینیندا بەدەستهێناوە.
هونەرمەندێکی فرە چەشنەلەبەکارهێنانی ماتریاڵدا وەکارەکانی ڕەنگدانەوەی ئەو چیرۆک و بەسەرهاتانەی ڕۆژانەن کە ڕوودەدەن وە یان ڕوویان داوە، وەکارەکانی وەک ڕەخنەیەک بەرامبەر بە بارە کۆمەڵاییەکان و باری ڕامیاری و هەرووەها کەلتوور ئاراستە دەکات وە بەکارهێنانی سەرچاوە مێژوویەکان کە پەیوەندیان بە نیشتمانەوە هەیە وە دۆزینەوە و نیشاندانی پەیوەندی نێوان بابەت و ژینگە.
لە کارەکانی هونەرمەندا سنوور بۆ بە کارهێنانی ماتریاڵ نیە پەیوەست نیە بە یەک ماتریاڵ و یەک کردارەوە هەمیشە ماتریاڵ لە خزمەت کارەکەیدا بەکار دەهێنێ بە کارهێنانی سیرامیک، چاپ، وێنەکێشان وە هەرووەها ماتریاڵی جیاواز.
ساڵی 1989 پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی تەواو کردووە.
لە ساڵی 2002 وە لەشاری لەندەن نیشتجێ یە
2004 بروانامەی لە هونەری دیزاین دا لە نیوهام کۆلێج وەرگرتووە.
2005بۆ2007 کۆرسی دبلۆمای بەرزی لە سیرامیکدا خوێندووە.
2008 بۆ 2011 زانکۆی هونەر لە لەندەن (کۆلێجی کەمبیروێڵ) خوێندنی سیرامکی خوێندووە.
2012 بۆ 2014 زانکۆی هونەر لە لەندەن ماستەری لە چاپگەری (Printmaking) لە زانکۆی کەمبیرێڵ خوێندووە.
کارەکانی لە ووڵاتانی بەریتانیا، هۆڵندا، سوید، ئەلمانیا، ئەمریکا، یابان و کوردستان نمایش کردووە.
خاوەنی چەندین بابەتی نووسینی هونەرییە وە هەرووەها
وەرگێرانی کتێبێک لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ کوردی بە ناوی (جێگرەوەی کوورە و تەکنیکی جۆشدان) کە تایبەتە بە سیرامیک لە ساڵی 2018 بەچاپ گەیاند.
وەلەساڵی 2017 لە ئەنجومەنی وەزیران لە شاری لندەن لە یادی جەژنی نەوۆزدا بە باشترین هونەرمەندی ساڵ هەڵبژیردرا.[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://mariwan.exto.nl//?fbclid=IwAR3CQzX2JEd1qnRMCZQeEDXltYfRl2lJnc8uwILZYzdit0GViDwZrw8Bjis.XeYwhugzbIU=KTML_Link_External_Between=پێگەی کارە هونەریەکانی هونەرمەند مەریوان جەلال=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/mariwan.j=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: مەریوان جەلال=KTML_Link_Facebook_End=