دەکەوێتە بەشی باکوری خۆرئاوا ناحیەی خورماڵ لە دامێنی زنجیرە چیای سورێـن _ هەورامان لە ڕووی ئیداریەوە سەر بەناحیەی خورماڵ / هەڵەبجەی شەهید / پارێزگای سلێمانیە لە کوردستانی باشوور دانیشتوانی ئەم گوندە بە کشتوکاڵی دانەوێڵە و ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵن ئەم گوندە مێژوویەکی زۆر کۆنی هەیە کە بەداخەوە تا ئێستە مێژووەکەی بە بەروار و ڕوون نیە بەڵام ئەوەی ڕوونە بوونی گۆڕستانی کۆنە کە وەک باسیان کردووە بۆم زیاتر لە 500 ساڵ پێش ئێستە ئەگەڕینە وە وە شوێنێکی لێیە لەپشتی گوندەکە لە بن چیا پێی ئەڵێن (عارەبانەکەی ئەسکەندەر) کە گوایە کاتی خۆی ئەسکەندەری مەقدۆنی هێرشی هێناوە بۆ ناوچەکە تا ئەو شوێنە عارەبانە(گالیسکە) هێناویانە بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەکە و ناڕەحەتیبەرگریەوە نەیتوانی زیاتر هێرش بکات و بڕوات بۆیە ناچار لەوێ دابەزیوەو گەڕاوەتەوە ئەمە لە کتێبی ڕۆژژمێری پێشمەرگەیەک بەرگی یەک ئاماژەی پێداراوە لەنوسینی محەمەدی حاجی مەحمود، گوند بانی شار لە پێشدا لە بناری سورێن و لەنێو دوو بەرزای بووە و کە گوندێکی ئاوەدان و گەورە بووە و چەندان شوێنی گرنگی مێژووی هەیە کە تائێستە لای شارەزایان و پسپۆڕانی مێژوو ئاشنا نیە وە چەندان ئەشکەوتی لێیە کە لەسەردەمی ژیانی سەرەتایی مرۆڤ ژیاوە تێیدا و لەم ساڵانەی کۆتای نەوەدەکان ئاسەواری کۆن و گران بەهایان تێدا دۆزینەوە و ئێسک و پروسکی مرۆڤیان تێدا دۆزینەوە، گوندی بانی شار لەگەڵ جوڵانەوەی ڕزگاری خوزای گەلی کورد بەدرێژرای مێژوو لانکەی شۆڕگێران و پەناگەی شۆڕش بووە هەر بۆیە وتراوە "(قوڵتە وبانی شار فڕکەو بانی شار) واتە بە شێوەی قوڵتە کە چۆلەکەیەکی بچوکە لەو شاخانە هەڵدەقونێت لەم بەر بۆ ئەوبەر و زۆر وریایە واتە بەو شێوەخۆت گەیەنە بانی شار ڕاکە بانی شار پارێزراویت لە چەند کتێبێک ئاماژەی پێکراوە ئەوەش ئەگەڕێتەوە بۆ هەڵوێستی مەردایەتی خەڵکەکەی و میوان دۆستی و هاوکاری کردنی خەڵکانی لێقەوماو لە دیارترین نمونە دەسەڵاتی حکومڕانی (نەسڕوڵڵاالله بەگی بانی شارە) کە لەکۆتای سەدەی نۆزدە هاتۆتە بانی شار و پاش چۆڵ بوونی بانی شار کە نزیکەی 10 ماڵی تێدا بووە سەرلەنوێ ئاوەدانی تێکەوتۆتەوە لەژێر حکومرٍانی نەصڵا بەگ، نەصڵا بەگ پیاوێکی کەڵەگەتی ئازا و مەرد بووە بە جۆرێک باسی پیاوەتی و ناوبانگی زۆر ڕۆشتووە تا ئەو ڕادەی هاوکاری شێخ مەحمودی نەمری کردووە لە شۆڕشەکەی هەرچەند لەکاتی شۆڕ لەسەر جێگە بووە و نەخۆش بووە بەڵام بەپیری شێخەوە ڕۆشتووە بۆ گوندەکانی دەورووبەر نەصروڵا بەگ مزگەوتی بانی شار بنیاد دەنێتەوە دووبارە بە جۆرێک کە داری چیای پشتی بانی شار(سورێن) کۆدەکاتەوە و لە شارەزوورەوە دار پەموو پرژە بە پیاوەکانی کۆدەکاتەوە و دێنێتیە بانی شار لە لای کانیەکە بانی شار کانێکی بەردین دروست ئەکات و بەرد دەسوتێنێت بۆئەوەی ببێتە گەچ پاشان بە قصڵ و گەچ مزگەوتی بانی شار دروست دەکاتەوە گوندی بانی شار لە ڕوانگەی دینەوە پابەند بوونیکی زۆریان بۆ ئیسلام هەبووە بەجۆرێک کە هەرگیز ئەو گوندە مەلای لێ نەبڕاوە یەکێک لە مەلاکانی مامۆستا (ملا حسنی دزڵی)یە کە ماوەیەک لە بانی شار مەلا بووە و پێشنوێژی و مەلایەتی کردووە لە بانی شار پاشان بەهۆی کێشەی تەڵاقی دەستەڵاتداری ئەو کاتی خورماڵ کە ملاکان ئەڵێن کەوتووە ئەویش ڕێی ئەکەوێتە خورماڵ و سەرلە ملاکانی هاوڕێی ئەدا ئەبینێت جەمن دوای دانیشتن و بیتسنی کێشەی تەڵاقەکە ئەو ئەڵێ نەکەوتووە ملاکان ئەڵێن کەوتووە ئەمە ئەبێت کێشەو بەرە قەزا و پارێزگا ئەڕوات تا ئەگاتە لای والی بەغداد و لیژنەی فەتوا لە هەموویدا مەلا حسن ئەیان بەزێنێت و ئەڵێت تەڵاقەکە نەکەوتووە تا والی بەغداد لە پاداشتی زیرەکی ئەڵێت ئەتکەمە فتوادەر و قازی بەغداد ئەڵێ نامەوێ دواتر والی ئەڵیچ چی ئەڵێیت بۆتەکەم ملا حسن ئەڵێت مادام وایە تەنها بمنبرە بۆ ئەزهەر بۆ خوێندن ئەویش لەسەر ئەرکی دەوڵەت ئەینێرن بۆ میسر و زانکۆی ئەزهەر پاش تەواو کردنی خوێندن بەهۆی زاناییەوە ئەبێت مامۆستای ئەزهەر و لەبانی شار ئەببڕێت دوای چەند ساڵێک ئەگەڕێتەوە بۆ هانەی قووڵ و مەلای درێژە پێدەدات وە بانی شار لە سەدەی بیستەمدا خوێندەواری تێدا بووە نمونەش (میرزا عەبدوڵڵا کوڕی خەلیفە حمە ڕەزا) کە لە گوندەکانی دەوروبەریەوە کاغەزیان هێناوە بۆ ئەو بیخوێنێتەوە چونکە لە دەوروبەرەدا خوێندەوار نەبووە لە بانی شار فەێ هەبووە وە مەڵبەندی دەروێش و موردانی تەریقەتی قادری و نەقشبەندی بووە، لە شۆڕشی ئەیلوول مەڵبەند و لانکەی پێشمەرگە بووە سەرەڕای ئەوە کە دەیان پێشمەرگەی هەبووە لەخەڵکی گوند وە دواتر یەکەم مەفرەزەی سەرەتای شۆڕشی نوێ لە بانی شار پەنا دران و لانکە و بارەگایان لە چیاکانی پشتی بانی شار و سنوری بانی شار بوو ئەمە لە کتێبی ڕۆژمێری پێشمەرگەیەک لە نوسینی محەمەدی حاجی مەحمود باسکراوە پاش چەند ساڵێک لە خزمەتی شۆڕش لەساڵی 1978 ڕژێمی بەعس بەسیاسیەتی خۆی وێرانی کرد و خەڵکەکەشی ڕاگواست بۆ کۆمەڵگای زۆرە ملی لە شارەکان وە چەندین شەهیدی هەیە لە پێناو ڕزگاری خاکی کوردستان و قوربانی دان بەدەستی ڕژێمی بەعس پاش ڕاپەڕین لە ساڵی 1993 جارێکی تر بانی شار ئاوەدان کرایەوە و خەڵکەکەی ڕوویان لە زێدی خۆیان کرد بەڵام لە گوندە کۆنەکەی نە بەڵکو چەند کیلۆ مەتر هاتنە خوار و ئێستە نزیکەی 150 ماڵ لەو گوندی بانی شار ژیان بەسەر دەبەن و خزمەتگوزاری قوتابخانە و ڕیگا و بنکەی تەندروستی و مزگەوتی لێیە.
ئا: شەفیق بانی شاری 15-05-2013