کچە کوردێکی دانیشتووی سویدە و تا ئێستا بەشداریی لە 30 فیلم و کاری شانۆییدا کردووە.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ڕووداو، دیلان گوین-ی تەمەن 26 ساڵ، بەنیازە بەشداری لە فیلمێکی هۆڵیوود بکات کە بڕیارە لەپایزی داهاتوو بکەوێتە سەر شاشەی سینەماکان، ئەمە وێڕای بەشداریکردن لە زنجیرە درامایەک کە کەناڵی BBC بەرهەمی هێناوە.
بەهۆی شۆخوشەنگی و ڕووخسارە جوانەکەی، دیلان گوین، لە شێوەدا لە کلێر فۆرلان-ی خانمە ئەکتەری ئەمریکایی دەچێت، بۆیە ئەم کچە کوردە بووەتە جێی سەرنجی دەرهێنەرانی بواری سینەما و تا ئێستا بەشداریی لە 30 فیلمی درێژ و کوورت و کاری شانۆییدا کردووە.
بەگوێرەی هەواڵەکەی ڕۆژنامەی ڕووداو، دایکی دیلان لە شاری بەدلیسی باکووری کوردستان و باوکیشی لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیایە، خۆشی لە شاری ستۆکهۆڵم-ی پایتەختی سوید لەدایکبووە.
دیلان ڕەتیدەکاتەوە کە تورک بێت، چونکە پێشتر ڕۆژنامەی میللیەتی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵی، دیلانی وەک ئەکتەرێکی تورک ناساندبوو، بەڵام ئەم کچە کوردە تەئکیدی دەکاتەوە کە کوردە نەک تورک.
- 09-12-2013
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/dilangwyn/=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: دیلان گوین=KTML_Link_Facebook_End=