ئەندامی گروپی موزیکی لوڕ
کۆسار فەتاح محەمەد
لە #29-09-1987# لە شاری سلێمانی لە دایک بوە.
خوێندنی سەرەتای لە شاری سلێمانی خوێندوە لە قوتابخانەی هەکاری.
خوێندنی ناوەندی و پەیمانگای لە وڵاتی ئێران خوێندوە.
لە ساڵی 1999 دەستی بەکاری هونەری موزیک ژەندن کردوە لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لە ساڵی 2003 گەراوەتەوە بۆ شاری سلێمانی و گرروپی موزیکی کوردیان دامەزراندوە، پاشان لە ساڵی 2008 گروپی موزیکی لوڕیان دامەزراندوە.
خاوەنی 5 تراک موزیک ڤیدیۆی تایبەت بە خۆیەتی.
خاوەنی خەڵاتی هەرچوار پارچەی کوردستانە بۆ موزیک فیلم.
بەربژێری موزیکی فیلم بوە لە وڵاتی ئیتاڵیا.
لە ئێستادا(2019) خەریکی چاپ کردنی کتێبی فێربونی ئامێری سەنتورە بەزمانی کوردی.
کاری بۆ زۆربەی هەرەزۆری گۆرانی بێژانی کورد کردوە. [1]