لەدایکبوون/ 1966
دەرچووی خانەی مامۆستایان / سلێمانی
کاری ڕێکخراوەی / 1980 پەیوەندیم کردووە بە ڕێکخستنەکانی (ی.ن.ک)
دوای تەواو کردنی خوێندن بە کۆی گشت خێزانەکەمان ڕومانکردە شاخ و بووم بە پێشمەرگە لە سنوری قەرەداغ. هەتاکوو ساڵی 1988 پێشمەرگە بووم.
پەیوەندی ڕێکخراوەیم بەردەوام بووە و هاوکاری ڕێکخستنەکانی سوپای ڕزگاری کوردستان (سرک) بووم.لێپرسراوی شانەی سەرەکی بووم لە ڕاپەڕینە مەزنەکەدا لە سنوری شارە زوور.
لەساڵی 1992 ئەندامی کۆنفرانسی ناوخۆی ڕێکخستنەکانی شارەزوور بووم بۆ کۆنگرە.
لەساڵی 1994 بووم بە ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی شارەزوور.
لە ساڵی 1996 وەک و بنەماڵەکەمان هەڵوێستمان هەبووە و لە سنوری قاسمە ڕەش نیشتەجێب ووین.
لە ساڵی 1997بە هەڵبژاردن بووم بە لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی نێر.
لە ساڵی 1999 بە هەڵبژاردن بووم بە کارگێڕی کۆمیتە.
لە ساڵی 2001 بووم بە ئەندام مەڵبەند ل. کۆمیتەکانی هەڵەبجەی تازە – تانجەرۆ
لە ساڵی 2004 بە هەڵبژاردن بووم بە کارگێڕی مەڵبەندی 9ی ڕێکخستنی شارەزوور
لە زۆربەی خولی ڕشنبیری بەژداربووم.
لە ساڵی 1999 خولی پەیمانگای کادرانم تەواو کردووە
لەخەبات و شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بەژداریمان کردووە و بەردەوامین وە لەم پێناوەدا خاوەنی (2) برای شەهیدم بە ناوەکانی (سەردار سەرحەد و سەچڵ سەرحەد)
ئێستا کاندیدی ژمارە (55) م لە سەر لیستی (ی.ن.ک) بۆ پەرلەمانی کوردستان لە پێناوی داکۆکی کردن لە داواکانی خەڵکی کوردستان و بەدی هێنانی ژیانێکی شایستە بۆ کرێکاران و جوتیاران و هەژاران.
کارکردن بۆ بەدیهێنانی :
خواستەکانی لاوان لەڕووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی
باشترکردنی ژیانی جوتیاران و گوندنیشنانی کوردستان
چارەسەرکردی کێشەی نیشتەجێبوون لە ڕێگای دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون کە لە گەڵ بارودۆخی هەژاران بگونجێت
کارکردن بۆ دەرکرنی یاسای قەرز بۆ خوێندن لەناوەودەرەوەی ووڵات.