- نزیکەی کاژێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە "داعش" لە ناوچەی تەلوەردی سەر بە ناحیەی ڕیاز هێرشێکی فراوانیان بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەستپێکرد. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ڕووداو، لە ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداران 3 پێشمەرگە شەهیدبوون و 6 پێشمەرگەش برینداربوون.
- بەشێک لە خوێندکارانی پۆلی 12 ئامادەیی بۆ ئەوەی نمرەکانی 10 و 11ی ئامادەییان بۆ ئەژمار نەکرێت لەبەر دەم پەرلەمانی کوردستان خۆپێشاندانیان ڕێکخست.
- بە مەبەستی کۆتاییهێنان به و گرژییەی لە ماوەی ڕابردوودا لە نێوان ژمارەیەک گەنجی کورد و تورکمان له و شارە دروست بوو، حزبە کوردستانی و تورکمانەکانی دوزخورماتوو لەسەر چەند خاڵێک ڕێکدەکەون، بڕیاریشە سەردانی سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری کەرکووک بکرێت، بۆ گەڕانەوەی قەزاکە بۆ سەر کەرکووک. - 16-07-2014
- بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە لە ڕێگەی حسابێکەوە پارەی نەوت دێتە بانکی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەسەڵاتی مامەڵەکردنی بەو پارەیە دەبێت و بەوهۆیەشەوە مووچە زووتر دابەش دەکرێت و پارەی بەڵێندەران دەدرێت.