نێوبراو بەهۆی ڕووداوی دەرمانخواردکردنی هەندێک لە سەرانی یەکێتی لە ڕۆژی #13-02-1988# گوللەبارانکرا، پاشان یەکێتی دانی بەوەدانا کە جەبار ناپاک نەبووە لەم ڕووداوەدا و دەستی هاوسەرەکەیی تێدابووە.
یەکی لە فەرماندە ئازاو چاونەترسەکانی شۆڕشی نوێ بووە. زۆربەی چالاکێکانی ناو شاری #سلێمانی# و جادەی #عەربەت# سلێمانی و جادەی #دووکانیان#ی شارباژێڕ و شارەزور بوو.
لە تیپەکانی31 ی سلێمانی... 33ی سلێمانی... 23ی سورداش... هەرێمی 3 بوو خاوەن سەدان چالاکی و نەبەردی بو بەشداری زۆربەی داستان و شەرەکان بو چەندین جار بریندار کرابو 2 جاریش زیندانی کرابوو.
دوای لێکۆڵینەوەی ووردو ڕاوێژی هەڤاڵانی ڕووداوەکەی گوندی سیروان لەساڵی 1987، مەکتەبی سیاسی یەکێتی، شەهید جەبار عەلی عەوێز کە بووە قوربانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە، وەک قوربانیەکانی تر، شەهیدی سەنگەر و شۆڕشی نوێی گەلەکەمانە، #مستەفا چاوڕەش#یش ڕایگەیاند کە لەو ڕووداوەدا دایکی شەهید بووە و شایەتی داوە بۆ شەهید جەبار کە قوربانی ڕووداوەکەیە و بێتاوانە.[1]