ناو: مستەفا
ناوی باوک: ڕەئوف شێخۆ
مستەفا ڕەئوف-مۆسیقا ژەن
نووسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (مستەفا ڕەئوف شێخۆ) یە، ساڵی 1942 لە شاری #هەولێر#لەدایک بووە، دەرچووی پەیمانگای مامۆستایان بەشی وەرزش، ساڵی 1958 دەستی بە کاری هونەری کردووە لە تیپی دەرسیم بەسەر پەرشتی مامۆستا جەمال هیدایەت، لەگەڵ ئەم هونەرمەندانە کاری کردووە وەک میوزیکژەن (#تاهیر تۆفیق#- #ڕسول گەردی#- یەحیا مەرجان-باکووری- #شەمال سائیب# - #فوئاد ئەحمەد# - واحید مەرجان- #مشکۆ# - #محەمەد ئەحمەد ئەربللی# - #عارەب عوسمان# - #محەمەد عارف جەزراوی# - محەمەد جەزا - نیزام شوکر)، یەکەم ژەنیاری ئامێری قانوون بووە لە هەولێر، لەگەڵ ئەم تیپانە کاری هونەری کردووە: (تیپی مۆسیقای دەرسیم-تیپی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان-تیپی چالاکی قوتابخانەکان-تیپی هونەری هەولێر-تیپی کۆمەڵە و هونەر و وێژەی کوردی-تیپی مۆسیقای شۆڕش 1974-تیپی هونەرە میللییەکان-تیپی مۆسیقای هەولێر)، ساڵی 1974 بەشداری یەکەمین ڤیستیڤاڵی کوردی کردووە لە بەغدا، لە ئاهەنگەکانی ئەڵمانیاو ڕووسیاو نەمسا بەشداربووە، بە هەڵبژاردن بووەتە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی یەکەمین سەندیکای کوردستان لە هەولێر، بەرپرسیی تیپی هونەرە میللییەکان بووە، بەشداری کاری شانۆیی کردووە، لە درامای چڵپاو بەشداربووە، ماوەیەک نەخۆش بووە، بەداخەوە لە #2014-8-25# کۆچی دوایی کرد.[1]