شاعیر، وەرگێڕ و لێکۆڵەری ئەدەبی، لەدایکبووی 1975ی شاری #سنە#یە و پێشتر لە بوارەکانی زمان و ئەدەبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها ئەدەبی زارەکی و وەرگێڕان، خاوەنی حەوت کتێبی دیکەیە.
ئێستاش شەش کتێبی دیکەی لە بواری نووسین و وەرگێڕاندا ئامادەی چاپ و بڵاوکردنەوەیە.
$کورتەیەک لەبارەی ژیان و بەرهەمەکانی:$
- شەریف فەلاح، شاعێر، وەرگێڕ و لێکۆڵەری ئەدەبی.
- ساڵی 1353- 1975 لە گوندی (گەزنە)ی سەر بە چەمشاری سنە لەدایک بووم.
- لە ساڵی 1377ی هەتاوییەوە بوومەتە ئەندامی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەولەوی سنە و شێعر و بابەتی ئەدەبیم لە گۆڤارەکانی سروە و زرێبار و گۆڤارە خوێندکارییەکان و حەفتەنامەکانی: ئاویەر و سیروان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو بۆتەوە.
- لە ساڵی 2002ی زایینەوە لە باشووری کوردستان نیشتەجێی بووم و ماوەی نزیکەی 12ساڵ وەک #پێشمەرگە#ی (حدکا) لە میدیا و ڕاگەیاندنەکانی ئەو حیزبە وەک ڕادیۆی دەنگی کوردستانی ئێران، تیشک تیڤی، و ماوەی یەک ساڵ و نیویش لە ئاژانسی هەواڵدەریی (کوردپا) کاری نووسین و ڕۆژنامەنووسیم کردووە.
لە ساڵی 2004ەوە هاوکاریم لەگەڵ حەفتەنامەکانی چاودێر، هەواڵ و ڕۆژنامەی خەبات و کوردستانی نوێ و وشە و باس و هەروەها گۆڤارە ئەدەبییەکانی: هەنار، ڕامان و نما هەیە.
- لە ساڵی 2004ەوە بە شێوەیەکی جیدی کاری وەرگێڕانم لە زمانی فارسییەوە بۆ سەر زمانی کوردی دەست پێکردووە و هەتا ئێستا ئەم کتێبانەم وەرگێڕاوە و نووسیوە:
1 وەرگێڕانی کتێبی لەبارەی ئەدەبیات و هونەرەوە، چاپ و بڵاوکردنەوەی #سلێمانی# 2009 پڕۆژەی کتێبی هەنار.
2- پرۆژەی ئەدەبیی ڕۆچنەیەک بۆ ئەدەبی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە پێنج بەرگە و هەر بەرگێکی تایبەتە بە ژانرێکی ئەدەبی کە پێکهاتوون لە کۆمەڵە دیدار و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و بەرگی یەکەم و دووەمی لە ساڵانی 2013و 2014 لە بەڕیوەبەرایەتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی چاپ بوون.
3 وەرگێڕانی کتێبی چەند تێڕامانێک لە حکوومەتی هەڵبژێردراو چاپ و بڵاوکردنەوەی چوارچرا سلێمانی 2017.
4 وەرگێڕانی کۆمەڵە چیرۆکی مێرمنداڵان حیکایەتەکانی ئەو ساڵانە (چیرۆک عەلی ئەشرەف دەروێشیان) چاپەمەنیی مانگ – بانە 2017
5 وەرگێڕانی کتێبی مێژووی نەورۆز و کڕۆنۆلۆژیای ئێران ساڵی چاپ 2013دەزگای موکریانی، #هەولێر#.
- 6کۆکردنەوەی دوو بەیتی فۆلکلۆریکی ڕەسەنی کوردی بە ناوی (عەزیز و کوبرا) بە یارمەتیی حەسەن سەلیمی، ساڵی چاپ 2013 ئەنستیتۆی کەلەپۆری کورد، سلێمانی.
– 7ماڵاوا ئیمپراتۆری شیعر، کۆمەڵە وتار و پەیام بە بۆنەی کۆچی دوایی شیرکۆ بێکەس ساڵی چاپ 2013 دەزگای ڕۆشنبیریی جەماڵ عیرفان، سلێمانی.
8 -وەرگێڕانی ڕۆمانی نەشتەرگەی شێت ساڵی چاپ 2013 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی چوارچرا، سلێمانی.
$ئامادەی چاپ:$
1 ژیانێکیتر کورتە چیرۆکی ئیتالیایی (ئەلبێرتۆ موراڤیا).
2-جادەکان دەگەنە دەریا، کۆمەڵە شیعر.
-3 وەرگێڕانی ڕۆمانی دزیی ئەدەبی.
-4کەشکۆڵی بەندی کوردی، کۆکردنەوە، بە هاوکاریی سووسەن کەنعانی.
$ئەم شەش بەرهەمەش لەژێر چاپدان:$
- ڕۆچنە، بەرگی یەکەم زمان و ئەدەبی زارەکی، دیدار و لێکۆڵینەوە
- ڕابوون، بەرگی دووەم، شێعری هاوچەرخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دیداری ئەدەبی و لێکۆڵینەوە.
- گێڕانەوە لە ڕێدا، بەرگی سێیەم – دیدار و لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەدەبیاتی داستانیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
- باڕستی دەق، بەرگی چوارەم، دیدار و لێکۆڵینەوە لەبارەی پێگەی ڕخنەی ئەدەبی کوردی لە ڕۆژهەڵات.
- داکار - خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانەی پرۆسەی شیعری نوێی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان - کۆدیدار، وتار و لێکۆڵینەوە.
- دەروەچەی واران - دیدار و لێکۆڵینەوە لەبارەی ناسنامە، زمان و ئەدەبی کوردی لە #کرماشان# و #ئیلام#.
$ئەزموونی کاری میدیایی و ڕێکخراوەیی:$
- بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ڕۆژنامە و گۆڤارە و دەزگا ڕۆشنبیرییەکانی شاری سلێمانی وەک لێپرسراوی لاپەڕە و هەڵەبڕ کاری زمانەوانیم کردووە.
- لە ساڵی 2015ەوە لە دەزگای میدیایی (باس) لە هەولێر کار دەکەم.
- دەستەی دامەزرێنەر و بەرێوەبەری ناوەندی فەرهەنگی، ئەدەبی و هونەریی وێژانم.
- ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد – لقی هەولیر.
ئەندامی کانوونی نووسەرانی کوردستان – ڕۆژهەڵات -