مەلالە یوسفزەی
ئەم پەڕتووکە لەلایەن د. #شێرکۆ عەبدوڵڵا#وە بۆ سەرزمانی کوردی وەرگێڕدراوە و هیوا فاوەندەیشن مافی بڵاوکردنەوە بە زمانی کوردی وەرگرتووە و لە ڕابردوشدا چەند پەڕتووکێکیان بڵاوکردەوە کە سەرجەمیان مافی بڵاوکارەکانیان پارێزراو بوو، بەرەزامەندی ئەوان بڵاوکرابووەوە.
2015
ئەو کچەی لەپێناوی بەدەستهێنانی مافی خوێندندا تێکۆشاو لەلایەن تاڵیبانەوە تەقەی لێکرا
لە نووسینی (مەلالە) یە مەلالە بە هاوکاری کرستینا لامپ ئەم پەڕتووکەی نووسیوەتەوە، مەلالە یووسفزای (لەدایکبووی 12ی جووڵای 1997) ە خەڵکی دۆڵی سواتە، سوات ئەو شوێنەیە کە لە دوای سەربەخۆیی پاکستانەوە خرایە سەر ئەو وڵاتە، لەبارەی لەدایک بوونی خۆیەوە دەدوێت باسی ئەوە دەکات کە چۆن خەڵکی گوند دڵنەواییی دایکیان کردووە لەبەر ئەوەی منداڵەکەی کچە، وەک خۆشی دەڵێ من کچی نیشتمانێکم کە بە بۆنەی لەدایکبوونی کوڕەوە تەقەی خۆشی تێدا دەکرێ، بەڵام کچ لە پشت پەردەوە دەشاردرێنەوە، .باوکی مەلالە ناوی (زیائەدین) ە خوێندەوارەو زانکۆیی تەواوکردووە، دایکی مەلالە ناوی (تورپیکای) یە نەخوێندەوارە، لەبارەی دایکییەوە دەدوێت وباسی ئەوەدەکات دایکی کاتێک تەمەنی شەش ساڵان بووە تەرکی قوتابخانەی کردووە، لەگوندەکەیاندا وەک کچێکی سەیر دەردەکەوت چونکە باوک وبراکانی هانیان دەدا بخوێنێت، هەروەها دەڵێت ئەگەرچی دایکم نەخوێندەوار بوو بەڵام ئەهلی کار بوو، هاوکارویارمەتیی دەری باوکم بوو (زیائەدین) ، تەواوی ئیشەکانی ماڵەوەی بەڕێوەدەبرد، بۆکڕین دەڕۆشتە بازار، واتە: دایکی کاروباری ماڵەوەو، دەرەوەی ئەنجام داوە لەبەر ئەوەی باوکی مەلالە (زیائەدین) هەمیشە سەرقاڵ بووە، مەلالە خاوەن باوکێکی بەهێزو، خۆڕاگرو، بوێرە، باوکی مەلالە دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆرو قەرزکردن توانی قوتابخانەیەک دابمەزرێنێت بەناوی (قوتابخانەی خوشال) لەساتی کردنەوەی ئەم قوتابخانەیە ڕووبەڕووی دەیان کێشەوگرفتی پیاوانی ئایینی و سیاسی دەبێتەوە، باوکی مەلالە هەرگیز چۆکی دانەدەدا بۆ ئەو بەربەستانەی دەهاتنە ڕێگای، دەیوت نەخوێندەواری سەرچاوەی گشت کێشەکانی پاکستانە، بەبڕوای ئەو دەبێت هەموو کەسێک کچ یان کوڕ هەژار یان دەوڵەمەند، مافی خوێندنی هەبێت، بەم دیدگایەوە بەرەنگاری هەموو بەربەستێک و فشارێک دەبێتەوە، پاڵپشتییەکی گەورەی مەلالە بوو لەخوێندن، باوکی هەمیشە پێی دەوت مەلالە من پارێزگاری لە ئازادی تۆدەکەم...دەست لەخەونەکانت هەڵمەگرە، مەلالەش بەهەمووشێوەیەک وبەوپەڕی توانایەوە ڕووبەڕووی هەموو ئەو ڕێگریانە دەبێتەوە کەڕێگریان دەکرد لەمافێکی سەرەتایی ژیانی ژنان ئەویش بریتییە لەخوێندن، هەمیشە دەیوت لێرە کچێک دەتوانێ بڕواتە قوتابخانە، مەلالە لەبارەی خوێندنەوە دەدوێت باسی ئەوە دەکات زۆرێک لەخێزانەکان ڕێگریان دەکرد کچەکانیان بخوێنین و کوڕەکانیشیان دەنارد بۆ قوتابخانە!، لەم پەرتووکەدا چیرۆکی ژنانی ستەملێکراوی پاکستان دەگێڕێتەوە کە مافی ژیانێیان تەنیا قاپ شۆردن و، ماڵ پاککردنەوە و، مێرد تێرکردنە، لەپەرتووکەکە باسی ئەوەدەکات نەیان دەتوانی بەبێ مۆلەتی پیاوێک حسابی بانکی بکەنەوە، وەنەیان دەتوانی بەبێ پیاوێک بچنەدەرەوە، باسی نەریتێکی باوی پاکستان دەکات بەناوی (سوارە) بە مەبەستی نەهێشتنی دوژمنایەتی نێوان دوخێڵەک کچیان دەدا بەخێڵی بەرانبەر تاوەکوو ئێستاش ئەم نەریتە هەربەردەوامە، دەیان و سەدان نموونە و باس و خواسی تێدایە لەسەر ژنان کە ژیری لێی ڕادەکات.