لە 01-07-1943 لە شارۆچکەی پێنجوێن لە دایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە پێنجوێن و ناوەندی لە هەڵەبجە و خانەی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواوکردووە لە ساڵی 1964 و لە 25-10-1964 بووە بە مامۆستا لە پێنجوێن، لەسەر دوای خۆی لە 1972 گواستراوەتەوە بۆ قۆتابخانەی (بیلکیان). دواتر بووە بە یاریدەدەری بەڕێوەبەر و چەند جارێک بە هۆکاری سیاسی لەناو سلێمانی (تەنسیب)کراوە. پاشان لە ساڵی 1977 بووە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی (ناوشاخان). لە ساڵی 1978 بە فەرمانی وەزاری کراوە بە شەرپەرشتیاری نەهێشتنی نەخوێندەواری لەناو شاری پێجوێن، پاشان لە ساڵی 1978 لەگەڵ چەند مامۆستایەک چوونەتە بەغداد بۆ بینینی خولی نەخوێندەواری. پاشان لە ساڵی 1983 بۆ ماوەی 16 ساڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەی (دلێران) بووە لە سلێمانی. لە سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراقدا لە ساڵی 1987 لە سلێمانی ڕۆڵی تایبەتی بینیوە، چونکە لەو ساڵەدا بۆماوەی (1) مانگ چووەتە هەولێر و پاشان لەگەڵ (12) مامۆستای تر چەندین خولی سەرژمێر بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران. ساڵی 1999 بووە بە لێپرسراوی (مەڵبەندی هۆیەکانی فێرکردن)لە سلێمانی، پاشان بووە بە بەڕێوەبەری هەمان مەڵبەند، لە 31-08-2008 لەگەڵ پۆلێک مامۆستا خانەنشین بووە. مامۆستا عەزیز ساڵی 1968 هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی (3) کوڕ و (2) کچە، کوڕ و کچێکی مامۆستان. لە شەوی 14-09-2015 کۆچی دوایی کردووە و لە سلێمانی بەخاک سپێردراوە.