لە ساڵی 1330ی هەتاوی لە گوندی کۆڵانە سەر بە شاری مەریوان لە دایک بووە و لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران، چەند ساڵێک دەبێتە پێشمەرگە و ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی بەڕێوە دەبات.
ئەو هونەرمەندە کوردە لە سەرەتای تەمەنی گەنجەیەتیدا بە هۆی ناکام بوون لە خۆشەویستیدا، هەتا کۆتایی تەمەنی ژیانی هاوبەشی پێک نەهێنا وهەروەها بە هۆی هەژاری و دەسکورتی کۆتاییەکانی تەمەنی لە خانەی بەساڵاچووانی شاری سنە تێپەڕ کرد.
رۆژی 01-01-2016 تەرمەکەی لە مەریوان بەخاک سپێردرا.