- جارێکی تر فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی ناوچە سنورییەکانی شارەدێی سیدەکان-یان کرد و زیانیکی زۆر بەر ژینگەی ناوچەکە کەوت.
- ناڕەزایییەکانی بەشێک لە فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی فراوانتر دەبێت و دەوامی بەشێک لە فەرمانگەکان وەستاوە بەهۆی مانگرتنەوە، پارێزگاری سلێمانی بەوەکالەت دەڵێت ئەنجومەنی وەزیرانی لە "مەترسییەکان" ئاگادارکردوووەتەوە.
- سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، پشووی جەژن لە ڕۆژی یەک شەممە 11-09-2016 ـەوە دەست پێدەکات و تا ڕۆژی پێنجشەممه 2016/9/15 بەردەوام دەبێت و ڕۆژی یەک شەممە 18-09-2016 دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
- ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، دە سەربازیان کوشتوە سێ هەلیکۆپتەریشیان لە جۆری سکۆرسکی تێکشکاندوە.