- بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا خۆپیشاندانی مامۆستایان لەهەریەکە لەشارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، کەلار و قەڵادزێ ئەنجامدرا.
- تەقینەوەیەکی بەهێز لەشاری وانی باکوری کوردستان ڕوویدا.
- جێگرانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەیامی جەژنە پيرۆزەیاندا ڕایدەگەیەنن ناوەندی بڕیار لەپێناو مافەکانی خەڵک و ڕۆڵی شیاوی یەکێتییەو سووردەبن لەسەر جێبەجێکردنی پەیامەکەی بۆ بوژاندنەوەی یەکێتی و گێڕانەوەی شەرعیەت بۆ ئەوەی یەکێتی ببێتەوە بەحیزبی هیوای خەڵک و تێکۆشەرانی لەسایەی چەپکە گوڵەکەی مام جەلال.
- ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای بەپەلە ئازادکردنی ژنێکی ئێزدی دەکات کە ماوەی دوو ساڵە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دەستگیرکراوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو ژنە لەژێر دەستی داعش ڕزگاری بووە.
- ڕژێمی سوریا سەرجەم فڕۆکە جەنگییەکانی لە فڕۆکەخانەی قامیشلی کشاندەوە، ئەوەش دوای هەڕەشەکانی ئەمەریکا دێت بەخستنەخوارەوەی فڕۆکەکانی ڕژێم ئەگەر نزیکی ئەو شوێنانە بکەونەوە کە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکای لێیە.
- دوای ئەوەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە حکومەتی هەرێم کرد بەپەلە ژنێکی ئێزدی ئازادبکات کە ماوەی 2 ساڵە دەستگیری کردووە، حکومەتی هەرێم دەڵێت"ئەو ژنە هاوکاری داعشی کردووەو بەپێی یاسا وەک دیلی داعش مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
- محەمەد ئۆجالان، ڕایگەیاند، کە دۆخی تەندروستی عەبدوڵا ئۆجالان باشە و ڕێبەری پەکەکە، پێ وتووە، کە ئەوان پڕۆژەیان ئامادەیە ئەگەر دەوڵەت دوو کەس بنێرێتە لای، ئەوا لەماوەی شەش مانگدا ئەم پرسە گرانە چارەسەر دەکەن.
- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لابردنی 28 سەرۆک شارەوانی لە وڵاتەکەی بە "ئاواتی پێشتری" دادەنێت و جەختدەکاتەوە کە دەبوو پێشتر ئەو هەنگاوە بنرایە.