لە ساڵی 1957 لە گوندی #دێڕەشە#ی سەر بە شارەدێی #سەنگاو# لەخێزانێکی جووتیار چاوی بەژیان هەڵهێناوە لە سەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردوو خێزانەکەیان چووەتە شاری #کەرکووک# و هەر لەو شارەدا خوێندنی سەرەتای تەواو کردووە و چرۆی ڕێگای کوردایەتی پشکواندووە، ساڵی 1978 پەیوەندی کردووە بەڕیزەکانی ڕێکخستنی #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#ەوەو، چەندین چالاکی لە کۆمیتەی ئاگر ئەنجام داوە، ساڵی 1981 دەبێت بە پێشمەرگە لە کەرتی 4ی جەباری لە هەرێمی 5ی قەرەداغ، لەدوای دورست بوونی تیپەکان چووەتە تیپی 57ی سەگرمە لە کەرتی 3ی هەمەوەند درێژەی بەخەبات داوە لەساڵی 1983 لەبەرلێهاتوی خۆی بووەتە فەرماندەی مەفرەزە و ساڵی 1986 بووەتە فەرماندەی کەرتی 3 ی هەمەوەند، لەساڵی 1988 بووەتە جێگری #تیپی 59ی حەمرین#. بەماوەیەکی کەم لەدوای کارەساتی بەدناوی ئەنفال بەپارتی زانی دەگەڕێتەوە لەشاری #سلێمانی# لەلایەن چەند خۆفرۆشێکەوە هەواڵی لێدەدریت و لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەسگیردەکرێت و بەنزیکەی 1 سال و 8 مانگ لەئەمنە سورەکەی سلێمانی لە ژێر ئازارو ئەشکەنجەدا دەمێنێتەوە لەڕۆژی ڕاپەرینەکەی شاری سلێمانی ئازاد دەکریت، بەشداری دەیان نەبەردیو داستانەکانی شۆرشی نوێی کردووە لەوانە شەرەکانی (سەرکردایەتی، داستانی ڕزگاری، داستانی دابان هەلاج، شەرەکانی سەرجادەی سەنگا، گرتنی مەخفەرەکەی سەنگاو هەرسێ شەرەکەی ژاڵەی بەر دەربەند و ڕەبیەکەی کەلە ڕەشی). لە ساڵی 1981 یش دەچێتە ڕۆژهەلاتی کوردستان بۆ یارمەتیدانی حزبی دیموکراتی کوردستان.لەدوای ڕاپەرینەکەش دووبارە چەکی مەردایەتی دەکاتەوە شانی و، لە ساڵی1991 لە ئازادکردنەوەی شاری کەرکووکدا دەورێکی باڵا دەگێڕێت. ساڵی1996 بەشداری خولی ئەفسەرانی قەڵاچوالانی کردووە لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا 5 جار بەخەستی بریندار دەبیت و لەلیواری مەرگ دەگەرێتەوە، دوا پلەی سەربازی ڕائید و دواپایەی پێشمەرگایەتیشی فەرماندەی فەرماندەی بووە. دواجار لەشاری کەرکووک و لەوەختی ئازادکردنەوەی ئەو شارەدا لەڕۆژی #29-04-2003# گەییە کاروانی پڕ سەروەری شەهیدان.شەهید لەدوای خۆی 9 کوڕ و 4 کچی بەدیاری بۆ نیشتمان بەجئ هیشتووە.