ناو: عەبدولواحید محەمەد ساڵح.
لەدایکبووی: ساڵی (1393 کۆچی) بەرانبەر بە (1973 زاینی) لە شاری سلێمانی.
خوێندن: خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواوکردووە و ئاستی پلە یەکەمەکانی قۆناغی شەشەمی ئامادەیی لەسەر ئاستی هەرێم بەدەستهێناوە و لەلایەن حکومەتی ئیتاڵیەوە بانگهێشت کراوە بۆ خوێندن بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن لەو وڵاتە، بەڵام بەهۆی بەربەستی سیاسی ناوخۆی هەرێمەوە ڕێگە نەدرا بچێت بە دەم بانگهێشتەکەوە و کەسی دیکە خرایە شوێنەکەی.
خوێندنی زانکۆیی لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر لە ساڵی (1998ز.) تەواوکردووە.
بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری پزیشکی بە پلەی (الشرف الاولی) لە زانکۆی خورتووم لە سوودان (ساڵی 2005ز) بەدەستهێناوە.
لە بواری بانگەوازکردن بۆ ئایینی ئیسلامدا کار و چالاکی زۆری هەیە و بە سەدان کۆڕ و وانەو دەیان پەرتووک و نووسین و ماڵپەڕ و پەیجی کۆمەڵایەتی خزمەتی کردووە، لە دیارترینیان:
زنجیرە وانەی ڤیدیۆیی (دڵ)
زنجیرە وانەی ڤیدیۆیی (بیروباوەڕ)
(بەڵگەکانی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر)
زنجیرە وانەی ڤیدیۆیی (کۆرپەلەزانی)
زنجیرە وانەی ڤیدیۆیی (ژیانی پێغەمبەر مووسا)
پەرتووکی (بەڵگەکانی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر) کە لە چەند بەرگێک پێکدێت.
پەرتووکی (دڵی مرۆڤ)
سۆشیال میدیای بانگخواز دکتۆر عەبدولواحید:
(https://goo.gl/9PSn2E ) (ئینستیگرام)
(https:// https://goo.gl/KHKHWi) (تیلیگرام)
(httpshttps://goo.gl/9AxXz7) (فەیسبووک)
(https://goo.gl/YGjftk ) (تویتەر)
(https://goo.gl/94Rr11 ) (یوتیوب)
(https://goo.gl/zYUuov ) (گووگڵ پلەس)
(https://scholar.google.com/citations?user=U8XZfrsAAAAJ&hl=en ) (گووگڵ سکولەر)
ئەندامی دامەزێنەری (ئینستتیوتی بانگخوازانی کوردستان) و سەرپەرشتیاری گشتی بەشی گەنجانی ئینستتیوتە.
بەرهەم و چالاکییە بانگەوازیەکانی دکتۆر عەبدولواحید:
گرنگترین چالاکی و بەرهەمە بانگەوازیەکانی دکتۆر عەبدولواحید لەم بوارانەدا خۆیان دەبیننەوە:
کۆڕەکان: لە ساڵی 1992ی زاینییەوە سەرقاڵی کاری بانگەوازیە و لە چەند بواری جیاجیادا بە سەدان کۆڕی بانگەوازی لە کاتی جیاجیا و لە شوێنە جیاوازەکانی کوردستاندا ساز کردووە، تا ئێستاش زیاتر لە 150 کۆڕی تۆمارکراوی ڤیدیۆیی بڵاوکراونەتەوە.
وانەکان: بە زنجیرەی جیاجیا لەسەر چەند بابەتێکی جیاواز زنجیرە وانەی تایبەتیی پێشکەش کردووە، لەوانە لە بواری بیروباوەڕ و پزیشکی و زانستی و ئیعجازیدا، لە دیارترینیان بریتییە لە (بەڵگەکانی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر ( دروودی خوای لەسەر) کە زیاتر لە 150 وانەی لەخۆگرتووە و بە شێوەی دەنگی و ڕەنگی و نووسراو تۆمار کراوە.
نووسینەکان: بە شێوەی نووسینی کوورت لە ماڵپەر و پەیجی تایبەتیی خۆی، یان بە شێوەی پەرتووک و نامیلکە، دەیان بەرهەمی نووسراوی هەیە کە خۆیان لە هەزاران لاپەڕەدا دەبیننەوەو بەردەوام لە زیادبوون و پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوەدان.
تۆمارە دەنگیەکان: هەریەک لەو بەرهەمانەی پێشووتر کە باس کراون، بە شێوەی دەنگیش تۆمار کراون و بڵاوکراونەتەوە، ئەمە وێڕای دەیان بەرهەمی تری دەنگی.
خاوەنی ماڵپەر و پەیجە کۆمەڵایەتییەکانی دکتۆر عەبدولواحیدە کە سەدان هەزار کەس سەردانیان دەکەن.
بەرهەم و چالاکییە پزیشکییەکانی دکتۆر عەبدولواحید:
بڕوانامەی ڕێزلێنانی (Mac Gowan) لە زانکۆی ( Royal College of Surgeone) پێ بەخشراوە، ئەو بڕوانامەش ساڵانە لە جیهاندا بە حەڤدە کەس دەبەخشرێت.
لە بەشی (تیماری گشتی) کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی مامۆستای وانەبێژە.
ئەندامی سەندیکای پزیشکانی هەرێمی کوردستانە.
خاوەنی دەیان لێکۆڵینەوەو داهێنانی نوێی پزیشکییە کە لە ئاستی جیهانیدا دەنگدانەوەی بەرچاویان هەبووە و لەلایەن پسپۆڕانی گەورەی پزیشکییەوە ڕەزامەندییان لەسەر دراوە، لێکۆڵینەوە پزیشکییەکانی دکتۆر عەبدولواحید لە پەڕەی تایبەتیی لە گووگڵ سکۆلەردا بڵاوکراونەتەوە.
(https://scholar.google.com/citations?user=U8XZfrsAAAAJ&hl=en ) (گووگڵ سکولەر)
ماڵپەری دکتۆر عەبدولواحید:
ئامانج لێی بوونی ماڵپەرێکی ڕەسمیە کە زمانحاڵی دکتۆر عەبدولواحید بێت، هەروەها ببێتە پێگەیەک بۆ کۆکردنەوە و خستنەڕووی بەرهەمە بانگەوازیەکانی دکتۆر عەبدولواحید. (=KTML_Link_External_Begin=https://drabdulwahid.com/default.aspx=KTML_Link_External_Between=ماڵپەڕی دکتۆر عەبدولواحید=KTML_Link_External_End=)
دیارترین بەشەکانی بوارە بانگەوازیەکە بریتین لە:
کوورتە وتار: تیایدا گوڵبژێرێک لە وتە و کۆڕە بانگەوازیەکانی دکتۆر عەبدولواحید بە شێوەی ڤیدیۆیی خراونەتەڕوو و دەرفەتی ئەوەش ڕەخسێنراوە بە شێوەی (پی دی ئێف) پوختەیەکی لە بارەوە داببەزێنرێت.
دەنگ: لێرەشدا کۆڕ و وانە بانگەوازیەکانی دکتۆر عەبدولواحید بە شێوەی دەنگی خراونەتەڕوو و دەرفەتی ئەوەش ڕەخسێنراوە بە شێوەی (پی دی ئێف) پوختەیەکی لە بارەوە داببەزێنرێت.
ڤیدیۆ: تیایدا کۆڕ و وانە بانگەوازیەکانی دکتۆر عەبدولواحید بە شێوەی ڤیدیۆیی خراونەتەڕوو و دەرفەتی ئەوەش ڕەخسێنراوە بە شێوەی (پی دی ئێف) پوختەیەکی لە بارەوە داببەزێنرێت.
ڕاوێژی پزیشکی شەرعی: گرنگترین ئەو پرسیار و ڕاوێژە پزیشکیانەی بواری ئایینی لای خوێنەران و میوانانی ماڵپەر هەیە، دەخرێنە بەردەست لیژنەیەکی تایبەت و وەڵامەکانیان بڵاو دەکرێنەوە.
وەڵامی گومانەکان: تیایدا وەڵامی چەندین گومان دراوەتەوە کە بەرانبەر بە ئیسلام و موسڵمانان بازاڕگەرمییان بۆ دەکرێت، هاوکات دەرفەت دراوە بە (گرووپی دیدات) هەتا لێرەدا بەرهەمی خۆیان لەم بوارەدا بڵاوبکەنەوە.
بابەتی نووسراو: تیایدا نووسینە بانگەوازیەکانی دکتۆر عەبدولواحید بڵاوکراونەتەوە. [1]