- مەولود چاوش ئۆغلو لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندئەگەر #یەپەگە# لە شاری #مەنبەج#ی سوریا نەکشێتەوە هێرشدەکەینە سەری و پێشتریش بە ڕاشکاوانە ئەوەمان وتووە و پاڵپشتی و هاوکاریی ڕوسیاش بۆ یەپەگە لە مەنبج یان هەر شوێنێکی تر کێشە بۆ تورکیا دروست دەکات.[1]
- مەکتەبی سیاسی #یەکێتی نیشتیمانی کوردستان# ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، چیتر ناکرێ و نابێت خوێنی ڕۆڵەی کورد بەدەستی کورد بڕژێت.
- بەگوێرەی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەمرۆ لە چەندین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندانی ناڕەزایی مامۆستایان بەرێوەچووە، ئەو مامۆستایانە بەرامبەر بە دۆخی نالەباری ژیان و هەروەها ڕێزنەگرتن لە پێشەی مامۆستایان ناڕەزاییان نیشاندا.[2]
- شەرڤانانی یەکینەکانی بەرخۆدانی #شەنگال#- #یەبەشە#، دوومنداڵ و کچێکی مێردمنداڵی ئێزدییان لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لەدەست چەتەکانی #داعش# ڕزگار کرد، کە خەڵکی گوندی #کۆچۆ#ن-ن لە باشوری ڕۆژئاوای شەنگال.[2]