گروپێکی تایبەتە بە هونەری کاری دەستی لەگەرمیان
سێیەمین پێشانگای نمایشکردنی بەرهەمەکانیان بەناونیشانی (یارانی مێخەک) بۆ کاری دەستیی کردەوە.
کاتژمێر 8ی شەوی ڕابردوو، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، گروپی کچانی گەرمیان، سێیەمین پێشانگای خۆیان بەناونیشانی (یارانی مێخەک) بۆ کاری دەستی، لە یانەی ڕۆشنبیری کەلار کردەوە و پێشانگاکە تا درەنگانی شەو بەردەوامیی هەبوو.