بە بەرهەمی سروشتی پێشەنگایەکی هونەری کردەوەو لەسەر ئامانجی لە کارەکەی دەڵێت: ئامانجم لە بەکارهێنانەوەی ئەو بەرهەمانە بۆ کاری سروشتی ئەوەیە کە پەیامێک بدەم بە هاوڵاتیان کە ڕێز لە سروشت بگرن.
دەڵێت: هەر یەک لە کارەکانم پەیامێکی تایبەتی لە پشتەوەیە، بۆنمونە یەکێک لە تابلۆکانم بە دڕک دروست کردووە، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە دڕک خۆی بەشێکە لە سروست، ئێمە واڕاهاتووین واهەست دەکەین دڕک ئازارمان دەدات، بەڵام ئێمە هێرش دەکەینە سەر ئەو، دڕک لە هەر شوێنێکدا بێت ئەو شوێنە پارێزراوە و دوورە لە خاشاک.
لە پێشەنگاکەدا 45 تابلۆی نمایشکردووە، ئەو داهاتی ئەو تابلۆیانەی کە دەفرۆشرێن دەدرێتە منداڵانی کەم دەرامەت.