رۆژی 25-05-2017 بە شاجوانی عێراق هەڵبژێردرا و لەلایەن خوشکەکەیەوە تاجی شاجوانی لەسەر نرا. #سۆزان عامر نووری#، خوشکی ڤیان لە هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق لە ساڵی 2016 بە هاوەڵی یەکەمی شاجوان هەڵبژێردرا، دوای شووکردنی #شەیما قاسم#، شاجوانی پێشووی عێراق، سۆزان جێگەی گرتەوە.
نازناوی شاجوانی عێراق لە ڤیان #سلێمانی# سەندرایەوە
لەلایەن سەمیع زوبێر 2 کاژێر لەمەو بەر
ڤیان عامر نووری سلێمانی، شاجوانی عێراق بۆ ساڵی 2017
رووداو هەولێر
رێکخراوی شاجوانی عێراق نازناوی شاجوانی عێراق و هەموو ئەو ئەرکانەی پەیوەستن بە نازناوەکەوە لە ڤیان عامر نووری سلێمانی شاجوانی عێراق بۆ ساڵی 2017 سەندەوە.
رێکخراوی شاجوانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بەهۆی سەرپێچیکردنی لە بنەمای ژمارە 4ی پەیوەست بە بەشداریکردن لە پێشبڕکێی شاجوانی کە چەند ماددەیەک لەخۆ دەگرێت لەوانە: نابێ بەشداربوو بەهیچ شێوەیەک هاوسەرگیری کردبێت، نابێت منداڵی بووبێت، ڕێکخراوی شاجوانی عێراق بڕیاریدا نازناوی شاجوانی عێراق لە ڤیان سلێمانی بۆ ساڵی 2017 بسەنێتەوە، لەگەڵ هەموو ئەو ئەرکانەی پەیوەستن بە نازناوەکەوە.
رێکخراوی شاجوانی عێراق هەروەها گوتی ڤیان نوری سلێمانی لەکاتی تۆمارکردنی ناوی لە پێشبڕکێکە ئاماژەی بەوەکردوە کە پێشتر دەستگیرانداربووە، بەڵام هەڵیوەشاندووتەوە، بەڵام دواتر ڕوونبووەوە هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک بەناوی تاڵب عەزیز کردوە و لە ناسنامەی باری شارستانیش تۆمارکراوە و ئێستا جیابووەتەوە، لەکاتی بەشداریکردنیشی تەنیا پاسپۆرتەکەی هێنابوو لە پاسپۆڕتەکەشيدا ئاماژە بەوە نەکرابوو کە هاوسەری هەیە، بەم پێیەش سەرپێچی لە بنەماکانی ڕێکخراوی شاجوانی نێودەوڵەتی کردووە بۆیە نازناوەکەی لێدەسەندرێتەوە.
ڤیان عامر، ڕۆژی 25-5-2017 بە شاجوانی عێراق هەڵبژێردرا و لەلایەن خوشکەکەیەوە تاجی شاجوانی لەسەر نرا. سۆزان عامر، خوشکی ڤیان لە هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق لە ساڵی 2016 بە هاوەڵی یەکەمی شاجوان هەڵبژێردرا، دوای شووکردنی شەیما قاسم، شاجوانی پێشووی عێراق، سۆزان جێگەی گرتەوە.
لە باوکێکی کوردی خەڵکی سلێمانی و دایکێکی عەرەبی خەڵکی #حللە# لە شاری بەغدا لە دایکبووە و ئێستا تەمەنی 23 ساڵە. بەکالۆریۆسی لە ژمێریاری ئەندازیاری و پرۆگرامسازیدا هەیە. دوو چاوی سەوز و قژێکی قاوەیی هەیە و باڵای بە بەراورد لەگەڵ ئافرەتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرزە و 171 سانتیمەترە، کێشیشی 55 کیلۆگرامە.
ڤیان کە پڕۆژەکانی بە گەڕان بە چەند شارێکی عێراقدا دەستپێکردووە، لە هەڤپەیڤینێکدا،لەگەڵ ڕووداو باسی هۆکاری خۆکاندیدکردنی بۆ شاجوانی عێراق و پرۆژەکانی داهاتووی کرد و ڕایگەیاند: دژی سەربەخۆیی کوردستانە.