$باکووری کوردستان$
- دادگای تورک بڕیاری زیندانیکردنی #ئایهان بیلگەن#، پەڕڵەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپەی دەرکرد.[3]
- لەنێوان سەربازەکانی سوپای تورک و گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#دا، لە چیای #جودی# شەڕێک ڕوویدا، بەپێی زانیارییەکان، لەو شەڕەدا تانکێک و سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای تورک تێکشکێندراوە.[3]
- لەبەیاننامەیەکدا سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا ئاشکرایکرد کە مانۆری سەربازیی سوپا لە ناوچەی #سلۆپی# – #خابوور# دەستپێکردووە کە دەکەوێتە سەر سنووری هەرێمی کوردستان.[1]
- دووەمین دانیشتنی دادگایی #فیگەن یوکسەکداغ#، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، لە هۆڵی زیندانی سینجاندا بەبێ ئامادەبوونی خۆی بەڕێوەچوو، تێید داوای 83 ساڵ سزای زیندانی بۆ کرا.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی کورد لە بەرزاییەکانی سەر سنووری شاری #شنۆ#-ی سەربە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی دەستڕێژیی گوللەی هێزە سەربازییەکانی سەرسنووری حکومەتی ئێرانەوە کوژرا.[3]
$باشووری کوردستان$
- #کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی# هەرێم دەڵێت 90%ی ئامادەکارییەکان بۆ ڕیفڕاندۆم تەواو بووە و 22 قەوارە فۆڕمی بەشدارییان لە هەڵبژاردن وەرگرتووە و دەنگدانی تایبەت و گشتییش لەیەک ڕۆژدا ئەنجامدەدرێن.[1]
- ئەنجوومەنی وەزاری ئاساییشی نیشتمانی ئێراق ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبێت لە پاراستنی یەک پارچەیی خاکی ئێراق و سەرجەم هاووڵاتییانی و داواشی کرد کە ئەو ڕێشوێنانە ڕابگیرێت کە ئاساییشی ئێراق و یەکپارچەییەکەی دەکاتە قوربانی وەک ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی.[1]
- فەرماندەکانی پێشمەرگە لە شاری هەولێر کۆبوونەوە، وەڵامی #حەشدی شەعبی#ش دەدەنەوە کە هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات لە ئەگەری ئەنجامدانی گشتپرسی و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی.[4]
- بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی هاتوچۆی #دهۆک#، ئاشکرای کرد، کە سێ پێشمەرگە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە، گیانیان لەدەست داوە.[5]
- ئەنتۆنیۆ گوتێرێش، سکرتێری گشتیی #نەتەوە یەکگرتووەکان# ڕایگەیاند، ئەو ڕیفڕاندۆمەی هەرێمی کوردستانی ئێراق سوورە لەسەر ئەنجامدانی لە 25ی ئەیلولدا سەرنجەکان لەسەر پێویستی لەناوبردنی داعش و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان بەفیڕۆدەبات.[1]
- وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ڕایگەیاند، تا ئێستا 22 قەوارەی سیاسی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە، هەروەها وادەی تۆمارکردنی قەوارەکان بۆ 28-09-2017 درێژکراوەتەوە.[2]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی #قەندیل# و #برادۆست# و #خواکورک#-یان کرد.[2]
- #ڕێباز حەملان#، #وەزیری دارایی# و ئابووری لە پشکی #بزووتنەوەی گۆڕان# نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لە بزووتنەوەی گۆڕان ئاڕاستەی ڕێکخەری حزبەکەی کرد.[2]
- ئەندامێکی کوردی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ڕادەگەیەنێت، دژی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق و بۆ ڕێگری لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای #کەرکووک# سەرجەم فراکسیۆنە کوردەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق گەڕاونەتە هەرێم.[1]
- وەزیری دەرەوەی فرەنسا ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بە نەگونجاو ناودەبات.[2]
- ژمارەیەک هاووڵاتی لە کەرکووک خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕن بەهۆی ڕیفڕاندۆمەوە بەڵام لەلایەن پاسەوانەکانی بارەگایەکی تورکمانییەوە تەقەیان لێدەکرێت و هاووڵاتییەک دەکوژرێت و سیانی دیکەش بریندار دەبێت.[1]
- کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی یەکی حوزەیران، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێی مامۆستایەکی زانکۆدا تەقیەوە، بەڵام تەنیا زیانی مادی لێکەوتەوە، ئەوەش لەم هەفتەیەدا دووەم تەقینەوەیە لە شاری کەرکووک ڕووبدات.[3]
- بە بەشداری چەندین چالاکوان و پەڕڵەمانتار و ڕۆژنامەنووس، تۆڕی لیدەر و ڕێکخراوی فیوچەر، کۆنفرانسێک لەژێر ناوی هەڵبژاردن و ئاییندەی کوردستان بەڕێوەچوو.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە نزیک ناوەندی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری منداڵان لە شاری #قامیشلۆ# لە ڕۆژاوای کوردستان تەقینەوەیەک ڕوویدا و چوار هاووڵاتی بریندار بوون.[3]
- ئێوارەی ئەمڕۆ چەکدارانی سەربە تورکیا جارێکی تر دەستیان کردەوە بە تۆپبارانی گوندی ئیسکا لە ناوچەی شێراوا لە کانتۆنی #عەفرین#.[3]