$باکووری کوردستان$
- بەتۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دادگای ڕووها بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ #عوسمان بایدەمیر#، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) دەرکرد.[7]
- لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا ژمارەیەک هاوڵاتی کورد گردببوونەوە بە مەبەستی پێشوازیکردنی پاسی کتێبخانەی ئۆجالان کە بە شارەکانی ئەوروپادا دەگەڕێت، پۆپلیسی ئەڵمانیا هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەران.[3]
$باشووری کوردستان$
- نوێنەری فدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان لە تورکیا ئاشکرای کرد کە دوای 11 ڕۆژ لە دیار نەمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە (9 / 11/ 2017) هەواڵی دۆزرانەوەی تەرمی هاووڵاتییەکی سنووری شاری #ڕانیە#یان لە ئیتاڵیاوە پێگەیشتووە کە ویستوویەتی بەو وڵاتەدا بۆ ئەورووپا کۆچ بکات.[1]
- #پەرلەمانی کوردستان#، لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات کە دوای پەسندکردنی یاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەسەر دامەزراوە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، بەپێی بڕگەی (سێیەم)، ماددەی یەکەم/ یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2017، دەسەڵاتی دەرچوواندنی یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمانی کوردستان بە واژۆی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بە دەرچوو دادەنرێت.[2]
- ژمارەیەک لە پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی شاری #سلێمانی# داوادەکەن، کە مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا پێبدرێت و سیستمی پاشەکەتی مووچە هەڵبگیرێت.[3]
- ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکی بانکییەوە ئاشکرایکردووە بانکی ناوەندی عێراق موچەی هەفتەیەکی داوەتە بانکە ئەهلییەکان تا وەکو لقەکانی خۆیان لە ناو هەرێمی کوردستاندا دابخەن.[4]
- کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە هۆڵی سەنتەری چالاکی گەنجانی #کەلار# لە شارۆچکەی کەلار ناوەندی ئیدارەی #گەرمیان#، بەدەستپێشخەری ڕێکخراوی وادی ئەڵمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و مامۆساتایانی پێنج خوێندنگای سنوورەکە، بە مەبەستی نەهێشتنی هەموو شێوازەکانی توندوتیژی ولە پێناو چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ململانێکان کۆنفرانسێک بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ململانێکان بەڕێوەچوو.[3]
- سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر داوای هەردوو وەزیرە کوردەکەی یەکێتی و گۆڕان ڕەزامەندی نیشاندا بۆ جێگیربونی هێزێکی عێراقی کوردی لە #خورماتوو#.[5]
- لە پێشانگایەکی تایبەتدا لە #ڕانیە# چەند ڕۆبۆتێک نمایشکران کە لە لایەن چەند بەهرەمەندێکی ڕانیەوە دروستکرابوون.[6]
- لە شاری سلێمانی، چلەی ماتەمینی گەڕیدە و مێژوونووس و جوگرافیاناسی ناسراوی کورد، #کەریم زەند# بەڕێوەچوو.[3]
- لە گەرەکی #شۆریجە#ی شاری #کەرکووک# تەقە لە هێزە ئەمنییە عێراقییەکان کرا.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە سێ گۆشەی ڕووبارەکانی خابور و فورات لە نێوان #شەڕڤانان#ی هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەتەکانی #داعش# دا شەڕێکی سەخت ڕوودەدات.[3]
- شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات شارۆچکەی مەرگەدە و 24 گوندی دەوروبەریان لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکرد و هێرشێکی چەتەکانیان بۆسەر مەیدانە نەوتییەکانی عومەر تێکشکاند.[3]