$کوردستان$
- ئاژانسی بەناوبانگی ڕۆژ نیوز لەلایەن گورگە بۆرەکانی تورکەوە هاککرا، هاککەرە تورکەکان لەسەر دەستپێکی ماڵپەڕەکە بە زمانی تورکی نووسیویانە: ئەندێشەی کوردستان لە گۆڕدەنێین.[1]
$باشووری کوردستان$
- لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، بەپێی مادەی (11)ی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کورسییەکی کۆتا بۆ کوردی #فەیلی# دیاریکرا.[2]
- لە درێژەی پشتیگیرییەکانی هاوڵاتیانی باشوری کوردستان بۆ کانتۆنی عەفرین-ی ڕۆژئاوای کوردستان دژ بە هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورک، ئەمڕۆش لە چەندین شار و شارۆچکە چلاکایی بەڕێوەدەچێت.[4]
- 41 حزبی هەرچوارپارچەی کوردستان ئیدانەی هێرش و بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین لەرۆژئاوای کوردستان دەکەن و داوا لە #نەتەوە یەکگرتووەکان#یش دەکەن لەئاستی پێشلکارییەکانی تورکیا هەڵوێستی هەبێت.[2]
- #مەسعود بارزانی#، سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی سەر کانتۆنی عەفرین بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، بەهێرش و بۆردومانەکانی سوپای تورکیا و چەند لایەنێکی دیکە بۆ سەر عەفرین و گیانلەدەستدان و قوربانیبوونی خەڵکی سڤیلی ئەو شارە زۆر نیگەرانن.[1]
- ئاسایشی #دهۆک# هێرشی کردە سەر ڕیکخەران و بەشداربووانی گردبوونەوەیەک، کە بڕرابوو بۆ پشتیوانیی عەفرین ئەنجام بدرێت و دوو چالاکوانیان دەستگیرکرد.[4]
- تەرمی ژنێک بە سوتێنراویی لە سنووری #گەرمیان# دۆزرایەوە، پۆلیسی گەرمیانیش ڕایدەگەیەنێت، کە لەبەر زۆری ڕێژەی سوتانەکەی، تەرمەکە ناناسرێتەوە.[4]
- تۆڕی ڕێکخراوەکانی #هەڵەبجە# شەشەمین کۆنفڕانسی خۆی لەژێر دروشمی بەرەو کۆمەڵگایەکی شارستانی، نوێ بوونەوە و بەردەوام بوون ساز کرد.[4]
$رۆژئاوای کوردستان (بەرخودانی عەفرین)$
- بۆمبارانی تورک بۆسەر #عەفرین# و دەوروبەری بەردەوامیی هەیە و پێکدادانی چڕیش لەنێوان هێزەکانی هەردوولادا ڕوودەدات.[1]
- هێزەکانی سوریا دیموکرات ڕایدەگەیەنێت، ڕووسیا لە ڕووداوەکانی عەفرین خیانەتی لە کورد کردووە و هەڵوێستێکی خراپی بەرامبەر کورد هەبووە.[2]
- سوپای تورکیا ڕایدەگەیێنێ لە ناوچە ئەعزازی ڕۆژئاوای کوردستان کە لەژێر دەسەڵاتی سوپای سوریای ئازاد دایە، دەستیان بە هێرشی زەمینی کردووە بۆ سەر عەفرین. هاوکات ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند: لەگەڵ ڕووسیا ڕێککەوتووین لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین پاشگەزنابینەوە.[3]
- دوو بەرپرسی پەیەدە کە سەردانی ئەمریکایان کردووە داوادەکەن واشنتن لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد لە عەفرین ناوچەی دژەفڕین ڕابگەیەنێت.[2]
- وەزیری دەرەوەی بریتانیا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بە وردی و لەنزیکەوە چاودێری بارودۆخی عەفرین دەکات، دەڵێت تورکیا مافی خۆیەتی سنورەکانی بە سەلامەتی بهێلێتەوە، بەڵام پێویستە لەتوندوتیژی خۆیان بەدووربگرن.[2]
- نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاندند، لە ئێستاوە زیاتر لە 300 هەزار کەس لە عەفرینەوە ئاوارە بوون. دەشڵێت لە 60%ی خەڵکی عەفرین پێویستیان بە یارمەتییە.[3]
- #زەکەریا شێخۆ# پەیامنێری کەناڵی ڕووناهی بە هۆی تۆپبارانی سوپای تورکیا برینداربوو و ڕەوانەی نەخۆشخانەی عەفرین کرا و لە ئێستادا تەندروسی ناجێگیرە.[2]
- بەپێی ئامارەکانی #یەپەگە#، تەنها لە شەڕی ئەمڕۆدا، زیاتر لە 53 سەربازی سوپای تورک لە سنووری عەفرین کوژراون.[4]