نووسینی: شێرکۆ مەحمود
إذا نودي للصلاة من يوم الجمعة
ئه و سێ ئایەتەی سورەتی جومعە کە زۆرترین هەڵڵا زەنای بۆ کراوە لە مێژووی ئیسلامدا.لە ڕۆژی هەینی وتارێک هاتۆتە ناو دین گوایە پێغەمبەری پێشەوا-ص-لە هەموو ڕۆژانی هەینی و بە تایبەت لە نیوەڕۆیان نوێژە چوار ڕکعاتیەکەی کردۆتە دوو ڕکعەت و لەجیاتی دوو ڕکعەتە فەڕزەکە وتارێکی بۆ خەڵکی داوە.بەڵام ئێمە هیچ وتارێکی تەواومان له و پێشەوا مەزنە بۆ بەجێ نەماوە،لەکاتێکدا ئەگەر تەنها 10ساڵی مەدینە حیساب بکەین ئەوا دەبێ 480 وتاری پێغەمبەرمان بۆ بەجێمابێت!!کوان ئه و خوطبانە؟؟؟پاساو و پینەی زۆر هەن،یان پچڕپچڕ، لەولا و لەملا،وتەیەک هەیە، دەڵێن ئەوەی لە فلان شوێن و فڵان جار فەرمووە.ئەرێ نوسینەوەی ئه و خوطبانە گرنگتر بوون یان ئه و هەموو حەدیسی(صحیح و حسن و موضوع و مرفوع و...و....)؟؟!!ئاخر ناشێ کەسانێکی تایبەتمەند بۆ نوسینەوەی ئه و ڕووداوە گرنگەی جومعان تەرخان نەکرابن ئەگەر بەراستی ئه و خوطبەیە هەبووە!!لەکاتێکدا کەسانێک هەبووبن ئاگاداری ناوماڵ و،جیماعی شەوانەی پێغەمبەری مەزن بووبن،،،،یان هەمیشە چاویان لەسەر پێغەمبەر بووبێ، هەتا لەکاتی(سەردەستاو)یش تەماشایان کردبێتا بزانن لەوکاتەدا ڕووی لە کامە لا کردووە.ئێمە ئەوانە هەمووی بۆ ئێوەی خوشک و برا جێدێڵین و دەچینە خزمەت ئه و سێ ئایەتە پیرۆزە و بزانین ئایا لەوێ خوطبە هەیە؟؟؟!
(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَی ذِکْرِ اللَّهِ ۆذَرُوا الْبَيْعَ ذَلِکُمْ خَيْرٌ لَکُمْ إِنْ کُنْتُمْ تَعْلَمُونَ( الجمعة 9.واتا ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە،ئەگەر بانگ ڕاهێشترا بۆ نوێژ لە ڕۆژی جومعە،بەره و یادی خودا بچن و وازبێنن لە کڕین و فرۆشتن ئەوەیان بۆ ئێوە باشترە ئەگەر دەیزانن.
- اذا- ظرف للزمان المستقبل يفيد معنی الشرط. واتا بۆ زەمەنی داهاتوو بەکاردێت و سوودی مانای مەرج دەبەخشێ، کەوابێ هاتنی ئەو پەیوەست دەبێت بە مەرجێکەوە.
ئەگەر بانگ ڕاهێشترا بۆ نوێژ لە ڕۆژی جومعە
ئەی ئەگەر بانگ ڕانەهێشترا؟؟!!
بۆ کامە نوێژ لە ڕۆژی جومعە ؟؟!!
کامە کڕین و فرۆشتن واز لێبهێنم؟؟!!(وذروا البيع ذلکم خير لکم)
خودا بە صیغەی جمع دەفەرمووێ واز لە کڕین و فرۆشتن بێنن.ئێمە هەموومان کۆکین لەسەر ئەوەی قورئان دەستوورە و بۆ هەموو زەمانێکیشە،لێرە تووشی هەڵوێستەیەک دەبین،ئەویش: دیارە ئەوکات لەو ڕۆژەدا کە جومعەیە ڕۆژی کڕین و فرۆشتن بووە بۆیە بە جەمع خودا دەفەرمووێ واز لە کڕین و فرۆشتن بهێنن،باشە ئەی بۆ ئێستا ئەو ڕۆژە هەرگیز ڕۆژی کڕین و فرۆشتن نیە؟؟ئەی ناڵێین قورئان بۆ هەموو کات و زەمانێکە؟؟!!بەڵێ بە تەئکید قورئان وایە بەڵام تێڕامانمان بۆ ئەو چەند ئایەتانەی جومعە دەبێ هەڵە بێت
(فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ فَانْتَشِرُوا فِي الْأَرْضِ ۆابْتَغُوا مِنْ فَضْلِ اللَّهِ ۆاذْکُرُوا اللَّهَ کَثِيرًا لَعَلَّکُمْ تُفْلِحُونَ)الجمعە 10.واتا کە نوێژەکه تەواو بوو، بە زەویدا پەرت بن و، بەدوای ڕزق و فەزڵی خودا بگەڕێن و، زۆریش یادی خودا بکەن بەڵکو سەرکەوتوو بن.
ئەوەی له و ئایەتەش تەدەببور دەکرێت ئەوەیە:-
- هەر کە نوێژەکە تەواو بوو پەرت بن،هەگیز شتێک لە ئارادا نیە بە ناوی خوطبە
- دوای نوێژەکە بە دوای ڕزق و ڕۆزیدا بگەڕێن،واتا کار کردن له و ڕۆژە ئاساییە
- دوای نوێژەکە و گەڕان بە دوای ڕۆزیدا هەر لە زیکری خودا بن
- تۆ بڵێی له و ڕۆژەدا نوێژ چ وابەستەیەکی هەبێت لەگەڵ کەسابەت؟؟؟؟!!!!
ئەوەی ئاشکرایە خودا دەفەرمووێ (ئەگەر بانگ کرا بۆ نوێژ لە ڕۆژی جومعە)،نەیفەرمووە (ئەگەر بانگ کرا بۆ نوێژی جومعە)، دیاریشی نەکردووە کامە نوێژ و هەرگیزاو هەرگیزیش باس و خواسی خوطبە و وتاردان لە ئارادا نیە.بەڵکو نوێژێکە بەستراوەتەوە بە ڕۆژانی جومعە.
کەوابێ دەشێ نوێژەکە بەیانی یان نیوەڕۆ یان عەسر یان مەغریب یان عیشا بێت،چونکە ئه و نوێژانە هەمووی له و ڕۆژە و ڕۆژەکانی تریش ئەنجام دەدرێن.یان هەموو نوێژەکانی ئەمڕۆژە تایبەتە بێت و، لەکاتی بانگی هەر نوێژێک له و ڕۆژە واز لە بازرگانی بهێنن، ئاخر دیققەت بکەن (الصلاة)واتا(نوێژەکە).(صلوة الجمعة)ش ئەبەدەن ناوی نەهاتووە.
بۆچی ڕۆژی جومعە ؟؟؟؟!!!!!
خۆ هەموو مەخلوقات لە مرۆڤ و کەون و کائینات هەر صونعی زاتی خۆیەتی..
دوای ئەوە کلیلێکی تر وەردەگرین کە باسی بازرگانی و ڕابواردن- لهو- واتا کەیف و سەفا دەکات!!!!!
(ۆإِذَا ڕَأَوْا تِجَارَةً أَوْ لَهْوًا انْفَضُّوا إِلَيْهَا ۆتَرَکُوکَ قَائِمًا قُلْ مَا عِنْدَ اللَّهِ خَيْرٌ مِنَ اللَّهْوِ ۆمِنَ التِّجَارَةِ ۆاللَّهُ خَيْرُ الرَّازِقِينَ)الجمعە 11.واتا هەر کاتێ ئەگەر کاروانی بازرگانی و لەهوویان بینی ئەوا کەوتنە وێزەی و تۆیان جێهێلا(قائما).ئەی محمد –ص- پێیان بڵێ ئەوەی لای خودایە چاکترە لە لەهوو و تیجارەت و خوداش چاکترین ڕۆزی بەخشە.
وإذا ڕأوا تجارة أو لهوا انفضوا اليها وترکوک قائما....
لەو بەشەی ئایەتی یازدەی جومعە دەردەکەوێ کە ئەو حالەتی جێهێشتنی پێغەمبەر ص هەر جارێک نەبووە،بەڵکو لەو ڕۆژی جەمعەدا واتا گردبوونەوەیەدا نەک گردبوونەوە بۆ نوێژ-،،چونکە ئەگەر بۆ نوێژ بووایە لە سەرەتاوە خودا بە ئەگەر بانگ کرا بۆ نوێژ لە ڕۆژی جومعە باسی نەدەکرد.لەبەر ئەوەی شتی دیاریکراو بە هەیئەت و زەمەن ئەگەری تیا نیە.بەڵام چونکە نوێژەکە هەر نوێژە ئاساییەکانە و نابێ گەر لە کاتی هەر نوێژێکیان بوون و کاروانی بازرگانی گەیشت نوێژ جێبێڵن کەواتا ئەو نوێژ و پێغەمبەر بە تەنیا جێهێشتنە بۆتە دیاردە تێیاندا. وەک لای هەمووتان ڕوونە دیاردەش دەبێ کردارێک بێت کە لە سێ جار کەمتر دووبارە نەبووبێتەوە،بەڵکو سێ و بەسەرەوە
وەک ئاشکراشە (جمعة)لە(جمع)ەوە هاتووە،،،واتا ڕۆژێک بووە خەڵکی بۆ هۆکارێکی دیاریکراو کۆبوونەتەوە.
- ئەرێ ئەو ڕۆژە بۆچی بە تیجارەت و لەهووەوە بەستراوەتەوە؟؟؟
- بۆچی هەر بە بینینی ئەوان پێغەمبەرەکەیان بەجێدەهێلا؟؟؟
ترکوک قائما
لەبەرئەوەی لەسەرەتای باسکردنی بانگ ڕاهێشتن بۆ نوێژ، باسەکە دەچێتە ناو مزگەوت و نوێژ، هەروەها لە قورئان بەبەردەوامی بۆ نوێژ و هاوئاماژەکانی-قائم - هاتووە جگە لەوەی بە پێی سیاق لە شوێنی تر بۆ مانای ترهاتووە، بۆیە ئەوانە دەبێ لەکاتی نوێژەکە پێغەمبەریان جێهێشتبێت. دەشێ کەسێ بڵێت ڕأوا واتا بینینی کاروان و هەڵڵا زەنای لهو ئەگەر ئەوان لە مزگەوتن یان لە ناو نوێژن،بە چییان زانی کاروانی بازرگانی هات؟؟!!
سەرەتا دەبێ بزانین ڕؤية لەگەڵ ئەو بینینە جیاوازە و پەیوەندی بە تەبصیر و ئیدراکەوە هەیە وەک وتەکەی موسا پێغەمبەر(أرني أنظر إليک) وه هەروەها وتەی ئیبراهیم پێغەمبەر(إني أری في المنام أني أذبحک) وە هەروەها وتەی فیرعەون (ما اريکم إلا ما أری)زۆرێکی تریش لەو ئایەتانە.بۆیە ئەوان لەگەڵ ئەو هەڵڵا و زەنایەی کە لەکاتی گەیشتنی هەر کاروانێک دەکرا،کە پێی ئاشنا ببوون،یەک لە دوای یەک ئینسیحابیان دەکرد،تا حاڵ گەیشتە ئەوەی پێغەمبەری مەزن خۆی بە تەنها دەبینییەوە.ئەوەش وایکرد بۆ ئەو کارە دزێوە خودا ڕێگری بکات و تەدەخول بکات.
لەئاکامی ئەو تێڕامانە گەیشتینە ئەوەی:-
1 - ئەوە ڕووداوێکە و لەو کاتی ڕوویداوە.
2 - بۆ ئێمە نیە و ئێمە ناگرێتەوە، چونکە ئێمە نین کە ئەومان لەناو نوێژ بە تەنها جێهێشتبێ.
3 - ئەو کاروانیی بازرگانیەش لە هەر زەمەنێک کە گەیشت، ئەگەر کاتی نویژ بوو دەبێ نوێژەکە بکەین،لە هەر ڕۆژێک بێت. چونکە نوێژەکە خێردارترە بۆ ئێمە. بەگشتی نابێ بۆ کەسابەت نوێژەکانمان فەرامۆش بکەین.
4 - ئەو جومعەیەش کە ئێستا هەیە داهێنراوە،ئەگینا خوتبەکانی پێغەمبەرمان لە لا دەبوو.
5 - من دژی ئەو خوتبەیە نیم و ئەگەر کاروباری دونیاو دینی موسڵمانانی تێدا تاوتوێ بکرێت.ئەوکات دەبێتە داهێنراوێکی باش،
6 - بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ دەکرێ جگە لە دوور خستنەوەی خەڵک لە ڕاستەڕێ چیتر نیە،بەڵکو زیاتر بە خورافی کردنی دینە بە عەنعەن و قال و قیل
7 – ئه و جومعەیەش هەر حەفتە بازاڕێک بووە وەک ئەوەی ئێستاش لە هەموو دونیا هەیە.
8- داهێنانی ئه و خوطبەیەش بۆ مەبەستێکی سیاسی و بەرژەوەندی حوکمڕانەکان بووە.
لە کۆتایی :- ئەو تێڕامانەی من خەمخۆرییە بۆ ئەو پەیامە پیرۆزە و منیش مرۆڤم و وەک هەر مرۆڤێکیش (وما اوتيتم من العلم الا قليلا)دەمگرێتەوە. داوا لە خوداو ئێوەش دەکەم لە کەموکووڕی پۆستەکەم بمبوورن.
تێبینی:-ئه و پۆستە ڕێکخستنەوەی پۆستێکە کاتی خۆی بڵاوم کردبۆوە بەڵام بە پچڕپچڕ،چونکە بە کۆڕەک فری دەهاتمە خەت.