$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- مانگرتنی دووکانداران و کاسبکارانی شاری #بانە#ی سەربە سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە 25-ەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.[3]
- بە هۆی پێکدادانی دوو ئۆتووبوس لە جاددەی نێوان حەمیل شائاباد لە #کرماشان#، 7 کوژرا و30 برینداری لێ کەوتەوە.[4]
$باشووری کوردستان$
- لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلاکانی #هەپەگە# لە دەڤەری بارزانی هەرێمی کوردستان و ئەرزینگانی باکوری کوردستان حەوت سەربازی سوپای تورک کوژران.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەندامانی ئەنجومەنی شورای ئێران لە سەرەتای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، بە وتافی نەمان بۆ ئەمریکا دەستیانپێکرد و ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهانیان سوتاند. [1]
- بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، تاوەکو ئەو کاتەی ئێران پابەندبێت بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، یەکێتیی ئەوروپاش پابەندی دەبێت.[2]
- وتەبێژی سەرۆک کۆماریی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران، دەبێتەهۆی ناسەقامگیری و شەڕ لە ناوچەکەدا.[1]
- سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە کشانەوەی ئەمریکا لەرێککەوتنی ئەتۆمییەکەی ئێران دەربڕی و داوای لە لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنەکە کرد پابەندبن پێوەی.[1]
- #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە مۆسکۆ کۆبوونەوە.[2]
- شەوی ڕابردوو، ئیسرائیل بۆردوومانی بنکەیەکی سەربازیی سووریی کرد و نزیکەی 15 سەرباز کوژران کە 8یان ئێرانین.[3]
- لە شاری نۆرنبێرگی ئەڵمانیا بۆ ساڵی نۆیەمین، چالاکیی (ڕۆژانی کولتووری کورد) دەستی پێکرد کە بووە بە نەریتێکێکی ساڵانە.[6]