$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزە نیزامییەکانی ئێران، لە شاری #پیرانشار# دەستیان بە سەر شتومەکی ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی ئەو شارەدا گرت و ئاگریان تێبەردا. شتومەکی کۆڵبەرانی کورد، سیگار و جلوبەرگی منداڵان بووە.[3]
- هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی #شەهریار تەهماسبی#، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری کرماشان، بەڵام لە دەسبەسەر کردنی ناوبراو سەرکەوتوو نەبوون.[3]
$باشووری کوردستان$=KTML_Embed_Begin=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Embed_Alt=هێرش بۆسەر گردی زەرگەتە، مەکۆی سەرەکیی گۆڕان=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/videos/2018/103941.mp4=KTML_Embed_End=
- دەنگدان بۆ پەڕڵەمانی ئێڕاق لە شارەکانی باشووری کوردستان دەستیپێکرد. لە هەندێک بنکە کێشەی تەکنیکی دروستبووە و هاووڵاتیان ناتوانن دەنگ بدەن.[1]
- چەکدارانی #داعش# لە باشوری کەرکووک هێرشیانکردەسەر هێزە عێراقییەکان و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرباز و چەکداری #حەشدی شەعبی# کوژران.[2]
- بەهۆی داخستنی ڕێگەی سەرەکی #مەخموور# و چوار شارەدێ، نزیکەی 20 هەزار کەس لە دانیشتووانی مەخموور و شوێنەکانی تر ناتوانن دەنگ بدەن، قایمقامی مەخمووریش دەڵێت فیرقەی سێی سوپای عێراق کێشەکەی دروستکردووە.[2]
- بەهۆی هەڵبژاردنەکانی ئێڕاقەوە لە شارەکانی باشووری کوردستان، بەتایبەتی لە سلێمانی کێشە و سەرپێچی دروستبوو. هێزەکانی یەکێتی هێرشیانکردە سەر گردی زەرگەتە و بەهۆیەوە چەند ئەندامێکی #بزووتنەوەی گۆڕان# بریندار بوون.[1]
- سەرۆکی لیستی یەکێتی لە #کەرکووک# ڕایدەگەیەنێت، پێشکێلکاریی گەورە لە شارۆچکەی #حەویجە# کراوە و سکاڵامان لەسەر لایەنی عەرەبیی حەویجە تۆمار کردووە.[4]
- بەهۆی بارانی زۆرەوە لافاو لە #شنگال# هەستا.[4]
- سایتی کەی ئێن ئێن-ی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند: سیستمی ئەلکترۆنی دەنگدان هاککراوە و داواکراوە کە بەشێوەی دەستی دەنگەکان جیابکرێنەوە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە ئەنجامی باران بارینێکی توند لە کانتۆنی #کۆبانێ# لافاو هەستا، لافاوەکە زیانی قورسی بۆ سەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان لێکەوتەوە.[4]